thumbs_b_c_f49435c4443264fd5d527234ce80e24b

ئێران ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵدانی مانگێكی ده‌ستكرد ده‌كات

محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری جه‌هرۆمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ دوای تاقیكردنه‌وه‌ شكستخواردووه‌كه‌، كێشه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵگری مانگی ده‌ستكرد چاره‌سه‌ركراون و چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵدانی مانگێكی ده‌ستكردی نوێ.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌ تاران، محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری جه‌هرۆمی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئاماده‌كاریان كردووه‌ بۆ هه‌ڵدانی مانگێكی ده‌ستكردی نوێی به‌رهه‌می ناوخۆیی كه‌ ئامانجی مه‌ده‌نییه‌.

وه‌زیری په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ئێران ئاماژه‌ی به‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ كرد كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵیاندا، به‌ڵام له‌ قۆناغی جێگیركردنی له‌ خولگه‌كه‌یدا شكستیهێنا و گوتی: “هۆكاره‌كانی جێگیرنه‌بوونی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ له‌ خولگه‌كه‌ی، ئه‌و كێشه‌ و هه‌ڵانه‌ی له‌باره‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌وه‌ هه‌بوون له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه‌ چاره‌سه‌ركراون”.

محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری جه‌هرۆمی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ كاتێكی نزیكدا هه‌ڵیده‌ده‌ن و ناوی “دوستی” لێنراوه‌ و گوتی: “چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كه‌ین كات و شوێنێكی گونجاومان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات”.

ئێران له‌ 15ی كانوونی دووه‌مدا مانگێكی ده‌ستكردنی به‌ناوی “په‌یام” كه‌ به‌رهه‌می ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ بوو ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد، به‌ڵام له‌ قۆناغی جێگیركردنی له‌ خولگه‌كه‌یدا شكستیهێنا.

بابەتی دواتر

51114388_343141046292647_2742393913359728640_n

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *