51114388_343141046292647_2742393913359728640_n

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار سودمەند بوون لە لێبوردنی گشتیی كە هەزار و ٢٨١ زیندانیی ئازاد كراون و هەزار و ٤٢ زیندانییش سزایان كەم بۆتەوە.

ئەمرۆ شەممە (٢ی شوباتی ٢٠١٩) لە كۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا نەریمان تاڵب وتەبێژی وەزارەتی داد رایگەیاند، داهاتی وەزارەتی داد لە ساڵی ٢٠١٨دا بە تەواوی فەرمانگەكانەوە ٩٤ ملیار دینار بووە كە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ %٢٧ زیادی كردووە و بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ بە رێژەی %٥٠ زیادی كردووە و بەراورد بە ساڵی ٢٠١٥ش %١٢١ زیادیکردووە.

وتیشی، هەرچی خەرجییەكانی ساڵێ‌ ٢٠١٨یە ٦٢ ملیار دیناربووە و ئەگەر بەراورد بکرێت بە ساڵی ٢٠١٧ ئەوا %٥ كەمی كردووە.

لەبارەی كارەكانی ئەنجوومەنی شوراوە رایانگەیاند، لە رێگەی دادگای كارگێڕی وودربینی كردووە بۆ ٤٠٠ داوا، هەروەها ڕای خۆی لەسەر ١٩ پرسیار دەربڕیوە كە رووبەڕووی كراوەتەوە.

وەزارەتی داد باس لەوە دەكات كە ساڵی رابردوو ٦ قوتابی لە پەیمانگەی دادوەری وەرگرتووە كە ٢٨ ئافرەت و ٣٢ پیاون.

ئامارەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە فەرمانگەی خانووبەرەی گشتی ٦٦ هەزار و ٢٩١ مامەڵەی كڕین و فرۆشتن کراوە كە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧، %٣٥ زیادی كردووە.

هەروەها 8 هەزار و 376 تاپۆش دەركراوە بۆ زەوییە بەكارتەكان، ئەوەش بە رێژەی %٣٠ زیادی كردووە.

هەرچی بریكارنامەیە كە وەزارەتی داد كاری لەسەر دەكات لە ساڵی ٢٠١٨دا ٤٤٧هەزار و ٦١٢ بریكارنامەی تایبەت و ١٣٥ هەزار بریكارنامەی گشتیش دەرچوون.

لەبارەی كارەكانی داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستانیش دادوەر دڵشاد فائیز وتەبێژی دەستەی داواكاری گشتی رایگەیاند، ئەو داوایانەی ساڵی ٢٠١٦ كە داواكاری گشتی بەرزی كردوونەتەوە زیاتر لە ٢٢٠٠ سكاڵا بووە لە ساڵی ٢٠١٧شدا دووهەزار داوا بووە و لە ساڵی ٢٠١٨دا هەزار و ١٢١ سكاڵایان تۆماركردووە.

هەروەها دەستەی مافی گشتیش ١٠ سكاڵای تۆماركردووە، فەرمانگەی سلێمانی ٦٢٢ داوا، فەرمانگەی دهۆك ٢٦ داوا، فەرمانگەی هەڵەبحە ٤٥ داوا و فەرمانگەی گەرمیانیش ١٤٤ داوای تۆماركردووە.

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_916808e8dd1d6543cee7ec2c9674b231

ئێران: رێكەتنەكانی لەگەڵ ئەمریكا بە بێ بەها ناو دەبات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ناوه‌ڕۆكی هه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *