FB_IMG_1489244406014

ستراتیجیەتی ئەمریکا درێژ خایەنە نەک کاتی

عەبدووڵا وەرتێ

لەم چەند خاڵانەی خوارەوەدا تیشکێک دەخەمە سەر ئەم بابەتە:

١-سەرۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پێی میزاجی کەسی وبەرژەوەندی حزبی کارناکەن ئەوەندەی لەسەر نەخشەڕێگای درێژخایەنی پاراستنی ئاساییشی نەتەوەییان کاردەکەن، بەپێچەوانەی لێکدانەوەی ھەندێ سیاسی وووڵاتانی دونیا بۆسیاسەتەکانی ئەو ووڵاتە.

٢- زۆر بە باشی دەتوانن ھەل وپێشھاتەکان لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان تەوزیف بکەن وێنای ھەڵوێستەکانیان بکەن بە شێوەیەک کەپشتیوانی خەڵکی ستەم دیدەو پاسەوانی مافی مرۆڤ ودژی خوێن ڕێژی وستەم کارێن.

٣-مووشەک بارانەکەی شەوی ڕابردووی بۆسە ربەھێزترین سەربازگەی فڕۆکەوانی سوپاکەی بەشارئەسەد(الشعیرات) کردەپاساوی ھێرشی کیمیاوی وکۆمەڵکوژیەکەی سوپای سوریا لەدژی ھاوڵاتیانی مەدەنی وبێتاوان بە مەش پشتیوانیەکی گەورەی نێودەوڵەتی و جیھانی ئیسلامی بە دەستھێنا لە کاتێکدا ڕژێمەکەی بە شار ئەسەد سەدھاتاوانی دڕندانەی دژی گەلەکەی ئەنجامداوە بەڵام ئەمریکا وەک ئەم جارە کاردانەوەی نەبوو چوونکە قەبارەو جۆری تاوانەکە ی ئەم جارەی بەشاری کردە ھەوێنی سیاسەتی خۆیان لە دژی ڕوسیاو ھاوپەیمانەکانی بەرجەستەکردنی ھەیمەنەی خۆی لەناوچەکەدا.

٤-ھەرھەنگاوو ھەڵوێست وکاردانەوەیەکی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاساییشی ووڵاتەکەیانە نەک بەرژەوەندی گەلان و ووڵاتانی تر بۆیە ھە م لەگە ڵ دەوڵەتەزلھێزەکانی دنیابەرژەوەندیەکانی خۆیان ڕەچاودە کەن و ھەمیش لەپەنای وڵاتانی ستەم دیدەو گەلانی چەوساوە ومافەکانی مرۆڤیشدا ڕووداوەکان دەقۆزێتەوەو بەرژەوەندیەکانی خۆی دەپارێزێت وقازانجی سیاسی ومادی بە دەستدێنێت.

٥-بەدبەختی وداماوی وکرمۆڵیش بۆئەو گەل ومیللەتانەی ووڵاتانی ئیسلامی کە بوونەتە تۆپی یاری و ھەرجارەو تیمێک یاریان پیدەکات و بوونەتە خۆراکی ئە م وئەو یاخوود ڕاست وچەپ ، ھەروەرزەی شاباش بۆلایەک دە گیڕن.

٦- دەرفەتی گەورە ڕەخساوە کە کورد لەو نێوەندەدا سیاسەتێکی دروست بەر ڕەسی بکات و خەونەگەورەکە بێنێتە دی چونکە ئاماژە کانی ململانێکان ئەوە دەردەخەن کەجارێکی تر پێداچوونەوەی جددی بەپانتایی جوغرافی و سنوورە نێودەوڵە تیە کانی ڕۆژھەڵاتی ناوە ڕاستدا دە کرێتە وە .

٧-ئەمریکا نەخشە سیاسیە درێژخایەنەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و پیاوە گوایە شێتەکەش (ترامپ) جێبەجێکاریەتی لەسەر دەستی ئەوجۆرە کەسانەش شتی گەورە کراوە لە مێژوودا.

بابەتی دواتر

1016778_486779041403625_1221301673_n

شەیتانی حكومەت!!

شۆڕش كەمال من ناگەڕێمەوە بۆ ڕابردوی ئادەم و شەیتان و چیرۆكی كەسایەتی نەفرەتلێكراوی یان هەڵفریواندنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *