6742017_t7-4

مووشەکەکانی ئەمریکا بۆسەر سوریا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

باسک نێت:

ئاراستەکردنی موشەکە ئەمریکیەکە بۆ یەکێک لەسەربازگەکانی سوریا، نرخی نەوتی لەبازاڕەکانی جیھاندا بەرزکردۆتەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

دوێنێ ھەینی سوپای ئەمریکا ھێرشێکی بەموشەکی (تۆماھۆک) کردە سەر بنکەی ئاسمانی شەعیراتی سوریا، کە بەوتەی واشنتۆن، لەو بنکەیەوە سوریا ھێرشی کیمیایی کردۆتە سەر ناوچەی خان شیخون لەئیدلیب، کە بەھۆیەوە نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا کەبەشی ھەرەزۆریان منداڵ بون، ئەم ھێرشەی ئەمریکاش کاریگەری کردەسەر بازاڕی نەوت.

بەگوێرەی ئەو نرخەی بەیانی ئەمڕۆ بازاڕی بۆرسەی جیھانی نەوت بڵاویکردۆتەوە، بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆتە ٥٥ دۆلارو ٢٤ سەنت، لەکاتێکدا پێنجشەممەی ڕابردوو بەرمیلێک نەوت بە٥٤ دۆلارو ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرابوو.

بابەتی دواتر

BAXDA-SNDUQ

كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای له ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا بونه ته شوينى له سيداره دان

 كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای له ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا بونه ته شوينى له سيداره دان  بيانوى كوشتنى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *