7842017_nechervanbarzani87654

نێچیرڤان بارزانی داوای ھەماھەنگی گەورەتری نێودەوڵەتی دەکات بۆ “ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”

باسک نێت:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، داوای ھەڵمەتێکی فراوانتر و ھەماھەنگییەکی گەورەتری نێودەوڵەتی دەکات بۆ “ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”.

ئەو وتانەی نێچیرڤان بارزانی لەمیانەی پەیامێکیدا ھاتووە بۆ ئیدانەکردنی ھێرشەکەی دوێنێی ستۆکھۆڵم کە بەھۆیەوە چوار کەس کوژران و ١٥ ی دیکەش برینداربوون.

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت “لە کاتێکدا تیرۆرستان لە بەرەکانی جەنگ دەشکێن و لەناو دەچن، ھەوڵ دەدەن کارە تیرۆرستییە ترسنۆکەکانیان لە ھەر شوێنێک و بە ھەر شێوازێک بۆیان بکرێت زیاد بکەن”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو “ئەوەی دوێنێ لە ستۆکھۆلم و پێشتریش لە شوێنەکانی دیکەی جیھان ڕوویاندا، دەرخەری ئەم ڕاستییەیە و زەروورەتی ھەڵمەتێکی فراوانتر و ھەماھەنگییەکی گەورەتری نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان دووپات دەکاتەوە”.

رۆژی ھەینی شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکەیەوە خۆیکرد بەناو ئاپۆرای رێبواراندا لەیەکێک لەشەقامەکانی بازاڕکردن لەناوەندی ستۆکھۆڵم پایتەختی سوید، دواتر پۆلیس کەسێکی لەناوچەی مارشتای ئەو وڵاتە دەستگیرکرد کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت لە ھێرشەکەدا تێوەگلابێت.

ھەروەھا پۆلیسی سوید وێنەی کەسێکی بڵاوکردەوە کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت ھێرشەکەی ئەنجام دابێت.

ستیفان لوفن سەرۆک وەزیرانی سوید رایگەیاند، وڵاتەکەی رێوشوێنە ئەمنییەکانی توندوتۆڵکردووە لەسەر سنورەکانی، دوای ھێرشەکەی ستۆکھۆڵم.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *