5842017_habadi54321

عەبادی: لەسەرکەوتنی کۆتایی بەسەر داعشدا نزیکبووینەتەوە

باسک نێت:

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ھێزەکانیان نزیکبوونەتەوە لە “سەرکەوتنی کۆتایی” بەسەر داعشداو توانایان ھەیە بەربەستەکان تێپەڕێنن.

ئەو وتانەی عەبادی لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ھات لەگەڵ مایک پێنس جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی عەبادی.

عەبادی رایگەیاند، لە ئێستادا ھەوڵی ئەوان بۆ تێکشکاندنی داعشەو و نزیکبوونەتەوە لە “سەرکەوتنی کۆتایی” بەسەر داعشداو ھێزە عێراقییەکان توانای تێپەڕاندنی بەربەستەکان و شکستھێنانیان ھەیە بە داعش.

سەبارەت بە ھەڵوێستی عێراق لەبارەی ھێرشە کیمیاییەکەی سوریا، عەبادی وتی کە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی تاوانەو ئیدانەی دەکەن و ئەوان لەگەڵ گەلی سوریادان کە بوونەتە قوربانی و داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەو ورد دەکەن.

لای خۆشیەوە، مایک پێنس جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، سیاسەتی ئەمەریکا لەناوچەکە نەگۆڕاوەو کاری لەپێشینەیان تێکشکاندنی داعشە لەعێراق و ناوچەکەو ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتیوانی عێراق.

باسی لەوەشکرد، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان چاودێری دۆخی سوریا دەکات و ھەڵوێستی عێراق لەبارەی سوریاوە بەلای ئەوانەوە گرنگە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1498495526600

جەژنە پیرۆزەی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری ھەولێر

باسک نێت-ھەولێر بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *