5842017_usasyria234567

ئەمەریکا پلان دادەڕێژێت بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر سوریا

باسک نێت:

ئەمەریکا پلان دادەڕێژێت بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر سوریا، ئەوەش لەچوارچێوەی وەڵامەکانی ئەمەریکا بۆ ھێرشە کیمیاییەکەی سەر ئیدلیب کە وڵاتانی خۆرائاوا دەڵین لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە ئەنجامدراوە.

ستیف منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئامادەن بۆ راگەیاندنی سەپاندنی سزای دیکەی ئابوری بەسەر سوریا لە داھاتویەکی نزیکدا، لەچوارچێوەی وەڵامەکانی ئەمەریکا بۆ ھێرشە کیمیاییەکەی سەر ئیدلیب.

وتیشی، پێشبینیدەکات سزاکان کە زۆرگرنگن بەردەوام بن تا کاریگەری گرنگیان ھەبێت لەسەر رێگریکردن لە مامەڵەی بازرگانی خەڵک لەگەڵ رژێمی سوریا.

دوێنێ سوپای ئەمەریکا ھێرشێکی موشەکی کردە بۆ سەر بنکەی ئاسمانی شەعیراتی سوریا، کە بەوتەی واشنتۆن، لەو بنکەیەوە سوریا ھێرشی کیمیایی کردووەتە سەر ناوچەی خان شیخۆن لەریفی ئیدلیب لە ھەفتەی رابردوودا کە بەھۆیەوە زیاتر لە ٨٠ کەس کوژراون کە دەیان منداڵیان لەناودایە.

دوای دەرکردنی فەرمانی ترەمپ بۆ سزادانی رژێمی سوریا، سوپای ئەمریکا رۆژی ھەینی بە ٥٩ موشەکی جۆری تۆماھۆک فڕۆکەخانەی شەعیراتی سەربازی لە ریفی حمس بۆردومانکرد، کە سێ یەم گەورەترین بنکەی سوپای سوریایە.

بابەتی دواتر

7FEA1CEC-5E74-4BBB-8AEB-22ED9F37D063_cx0_cy9_cw0_w1023_r1_s

گەڕان بە شوێن قوربانیانی فڕۆکەکەی ئێران بەردەوامە

دەستە و تاقمە فریاگوزاریەکان و بە ھاناوەچووەکانی لە ئێران گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی دوێنێ یەکشەممە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *