126201630ed1024354ca827e13f78b2b0f56f5a7_XL

سزایەکی دیکە بەسەر شۆفێر و خاوەن دوکانەکان دەسەپێندرێت

باسک نێت-سلێمانی

شارەوانی سلێمانی بڕیاری سزادانی ئەو کەسانەی خۆڵ و خاشاک لەڕێگەوبان و شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن، دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوەو لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی سلێمانیش بڕی غەرامەی سەرپێچیکاران ئاشکرادەکات و ڕاشیدەگەیەنێت: بڕیارەکە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لەناو ئۆتۆمبیلەکانیانەوە شت فڕێدەدەن.

ڕزگار ئەحمەد لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری لەشارەوانی سلێمانی، ڕایگەیاند:”لەڕێگەی سێ تیمی فراوانی لێپرسرینەوەو غەرامەکردنی سەرپێچیکاران و ڕێنماییکردنیان لەسنوری ماستەرپلانی شاری سلێمانییەوە، لێپرسینەوە لەخاوەنکارو کۆمپانیاکان و ماڵان و شۆفێران دەکەین”.

ڕاشیگەیاند:”ئەگەر شۆفێران سەرپێچی بکەن، بەتایبەت ئەوانەی لەجامی ئۆتۆمبێلەکانیانەوە شت فڕێدەدەنە دەرەوە، یان ئەو ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرانەی خۆڵ و خاشاک لەشوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن، ژمارەکانیان دەنوسین و لەڕێگەی ھاتوچۆوە غەرامە دەکرێن، تا غەرامەکەش نەدەن، لە بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆ کارەکانیان بۆ جێبەجێناکرێت”.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی شارەوانی سلێمانی، بڕی غەرامەکان لە ٥٠ ھەزار دینارەوە تا ٦٠٠ ھەزار دینارەو دەشڵێت:”بەبەردەوامی لەگەڕەک و شوێنە گشتییەکانەوە ھاوڵاتیان ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلمان بۆ دەنێرن و لەسەرپێچییەکان ئاگادارمان دەکەنەوە، جگە لەوەش ١٧٠ چاودێرمان بەشێوازو کاتی جیاواز لەناوچەکانەوە زانیاریمان پێدەدەن و غەرامەی سەرپێچیکاران دەکەن”.

سەبارەت بەو خاوەنکارانەی لەبەردەمی دوکانەکانیان خۆڵ و خاشاک فڕێدەدەن، ڕزگار ئەحمەد ھۆشداریداو وتیشی:”بۆ جاری یەکەم بەبڕی ٥٠ ھەزار دینار غەرامەیان دەکەین و ھەر جارێکیش دووبارەی بکەنەوە بڕی غەرامەکەی دووقات دەکرێت”.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *