290197Image1

سێ شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆدەبێتەوە

باسک نێت-ھەولێر

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بۆ گفتۆگۆکردن لەبارەی چوار تەوەر کۆدەبێتەوە و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویش وادەی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکات.

عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:”ڕۆژی سێشەممە ١١ی نیسان، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کاتژمێر ١١ ی بەیانی کۆدەبێتەوە”.

بەپێی زانیارییەکانی باسک نێت-یش، کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، چوار تەوەر لەخۆدەگرێت، گرنگترینیان خوێندنەوەی دوو راپۆرتە لەلایەن ھەردوو وەزیری خوێنی باڵاو شارەوانی، کە راپۆرتەکەی وەزیری خوێندی باڵا تایبەتە بە زەمالەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات و راپۆرتەکەی وەزیری شارەوانیش تایبەتە بە کەمبوونەوەی سنووری لادێکانی ھەرێمی کوردستان.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *