پەروەردە
پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی داخڵکردنی خوێندکارانی ١٢ـی ئامادەیی ڕوونکردنەوە دەدات

باسک نێت:

بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە ھۆشداری لە داخڵکردنی گشتی خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی بۆ بەشداریکردن لەتاقیکردنەوەکان دەدات و رایدەگەیەنێت: کارێکی لەو شێوەیە دەرگای کێشەمان بۆ دەکاتەوە.

ھەردوو رێکخراوی پێکەوەژیان و تۆڕی خەڵک بۆ ماف و ئازادییەکان، داوایان لەسەرۆکایەتی حکومەت و وەزارەتی پەروەردە کردووە، بەڕەچاوکردنی دۆخی ھەرێمی کوردستان، ئەمساڵ پەیڕەوی سیستمی (داخڵکردنی گشتی) بۆ سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بکرێت.

لەوبارەیەوە، کەریم لەتیف بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە:”کاکردن بە داواکاری ئەو دوو ڕێکخراوە، کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پرۆسەی پەروەردە لەھەرێمی کوردستان”.

ڕاشیگەیاند:”تائێستا ھیچ ڕێنمایی و بڕیارێک نییە پشتگیری داوایەکی لەو شێوەیە بکات و بەجێبەجێکردنیشی دەرگای چەندین کێشە دەکاتەوەو کاریگەری لەسەر ژمارەی دەرچووان دەبێت و گرفت بۆ ھۆڵی تاقیکردنەوەکان و ڕێکخستنی ھۆڵەکانیش دروست دەکات، سەرباری ئەوەی کاریگەری خراپی لەسەر ئەنجامەکانیش دەبێت”.

بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەشکرد، ھەر بڕیارێک لەوبارەیەوە بدرێت بە تاوتوێکردنی پرسەکە دەبێت لەلایەن وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەرێتی گشتی ئەزموونەکان، بەڵام تائێستاش ھیچ بڕیارێک لەوبارەیەوە نەدراوەو پێشبینیش ناکرێت کار بەو داواکاریەی ڕێکخراوەکان بکرێت.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1512831422262

بەیاننامەی ھاوبەشی (یەکگرتووی ئیسلامیی ، کۆمەڵی ئیسلامیی، بزووتنەوەی ئیسلامیی) بۆ پشتیوانی لەقودس و مزگەوتی ئەقسا

باسک نێت: بەناوی خوای گەورەو میھرەبان ھەر سێ لایەنی ئیسلامی لەکوردستان بەنیگەرانی و ناڕەزایەتییەکی زۆرەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *