يەكێك لە كۆبوونەوەكانى پەرلەمانى عێراق
يەكێك لە كۆبوونەوەكانى پەرلەمانى عێراق

بڕیارێکی پەرلەمانی عێراق ھەڵدەوەشێندرێتەوە

باسک نێت:

بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکەرکوک ھەڵدەوەشێندرێتەوەو پەرلەمانتارێکی کوردیش زانیاری لەبارەی شێوازی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە دەخاتەڕو، ڕاشیدەگەیەنێت: پەرلەمان ناتوانێت لێپرسینەوە لەکەرکوک بکات.

بڕیارە لەم ھەفتەیەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوەو لەبارەی ئەو کۆبونەوەیەشەوە، نەوزاد ڕەسوڵ، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی، ڕایگەیاند:”وەک کورد داوای پێداچوونەوەمان بە بڕیاری لابردنی ئاڵای کوردستان لەکەرکوک کردو بایکۆتی دوو دانیشتنی رابردووشمان کرد، لەبەرامبەریشدا سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لێکردین بەشداری لە دانیشتنەکاندا بکەینەوە”.

ڕاشیگەیاند:”وەفدەکەی ھەرێمیش کە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس و سەرکردەی عیراقی کۆبوونەوە، ڕێکەوتنیان کردووە، لەسەر مانەوەی ئاڵای کوردستان لەکەرکوک تا مادەی ١٤٠ جێبەجێدەکرێت”.

سەبارەت بەشێوازی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی پەرلەمانیش، نەوزاد ڕەسوڵ ئاشکرایکرد:”تەنھا دادگای فیدراڵی دەتوانێت بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێنێتەوە، دەکرێت سەرۆکی پەرلەمانیش بابەتی ھەڵکردنی ئاڵا دووبارە بخاتەوە بەرنامەی گفتوگۆو بەداننان بەوەی، بڕیارەکەی پێشتر نایاسایی بوو، گۆڕانکاری لەبڕیارەکەدا دەکرێت، ئەگەرنا دەبێت دادگای فیدراڵی بڕیارەکە ھەڵبوەشێنێتەوە.

سەبارەت بەکۆکردنەوەی واژۆ بۆ لەکارخستنی ئەنجومەنی پارێزگاو لابردنی پارێزگاری کەرکوک، ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی جەختیکردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانێت پارێزگار لەکارلابدات و ئەنجومەنی پارێزگا ھەڵبوەشێنێتەوە، ئەوەشی وت: “لەبەرئەوەی کەرکوک بەیاسای برێمەر کاردەکات، تاکە پارێزگایە لەعیراق تایبەتمەندی خۆی ھەیە، بۆیە زۆرجار ئەنجومەنی نوێنەران مافی لێپرسینەوەی بەرامبەر بەو پارێزگایە نییە”.

بابەتی دواتر

received_297977987314103

بەیاننامەی مەکتەبی کاروباری خوشکانی بزووتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە

باسک نێت: بسم اللە الرحمن الرحیم یا ڕَیُّەَا اڵّژِینَ آمَنُوا کُتِبَ عَڵیْکُمُ الێِّێامُ کَمَا کُتِبَ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *