بۆریس جۆنسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا
بۆریس جۆنسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانێکی بۆ مۆسکۆ ھەڵدەوەشێنیتەوە

باسک نێت:

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو سەردانەی بڕیاربوو رۆژی ١٠ی ئەم مانگە بۆ مۆسکۆی پایتەختی روسیا ئەنجامیبدات ھەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەش بەھۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا.

بۆریس جۆنسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، ھەرچەندە بڕیاربوو رۆژی ١٠ی ئەم مانگە سەردانی مۆسکۆ بکات، بەڵام بەھۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا ئەو سەردانەی ھەڵوەشاندوەتەوە. ئەوەش بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز.

سێشەممەی رابردوو، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی کە گومان دەکرێت فڕۆکەی رژێمی سوریابن، بەچەکی کیمیایی بۆردومانی چەند ناوچەیەکی شاری ئیدلیبی ژێر کۆنتڕۆڵی ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتەیان کرد، بەگوێرەی ئەو ئامارانەش کە بڵاوکراونەتەوە، بەھۆی ئەو ھێرشەوە ١٠٠ کەس کوژراون و ٤٠٠ی تریش برینداربوون، ئەو رووداوەش کاردانەوەی جیھانی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “پەرەسەندنەکانی سوریا بەشێوەیەکی بنچینەیی دۆخەکەی گۆڕیوە”.

لەکاردانەوەی ھێرشە کیمیاییەکەدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ھێرشێکی موشەکیی کردە سەر بنکەی ئاسمانی شەعیراتی سوریا کە لەو بنکەوە ھێرشە کیماییەکەی پارێزگای ئیدلیب ئەنجامدرابوو.

بۆریس جۆنسۆن لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت “ئێستا کاری لەپێشینەم بەردەوامیدانە بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی G٧ لە رۆژانی ١٠-١١ نیسان بۆ بنیاتنانی پاڵپشتییەکەی نێودەوڵەتی ھەماھەنگ بۆ ئاگربەست و چڕکردنەوەی پرۆسەی سیاسیی.”

بابەتی دواتر

FB_IMG_1492599393568

بەوێنە؛ ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڤەری چەمچەماڵی بەسەر کردەوە

باسک نێت-چەمچەماڵ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *