942017846880_rwdawe-taqakrdn(3)

ڤیدیۆ؛ تەقە لەماڵی بەرپرسێکی یەکێتی کرا

باسک نێت-ھەولێر

درەنگانی شەوی ڕابردوو لەقەزای چۆمان سەر بەپارێزگای ھەولێر، دەستڕێژی گولە لەماڵی بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی کرا، بەرپرسەکەی یەکێتیش داواکاریەک ئاراستەی ئاسایشی پارتی دەکات، پۆلیسی قەزاکەش ڕونکردنەوە دەدات و چەند زانیاریەک ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لەماڵی (لوقمان وەردی) لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی چۆمان کرا.

لای خۆیشیەوە لوقمان وەردی لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی چۆمان ڕایگەیاندووە:”تەقەکان لەکاتێکدا لەماڵەکەم کراوە، کە خۆم خانەوادەم لەدەرەوە بوین، بۆیە خۆشبەختانە زیانی گیانی نییە، تەنھا زیان بە خانوو ماڵەکەم گەیشتوە”.

ڕاشیگەیاند:”ھەرکەس ئەوەی کردبێت ترسنۆک و چەپەڵە، بۆیە داواکارم لەلایەنە پەیوەندیدارەکان و بەتایبەت ئاسایشی پارتی، بکەران و ئەوانەی پشت ئەو کردەوە تیرۆریستیە دەستگیربکەن، لەبەرئەوەی ھیچ کێشەوگرفتێکی شەخسی و کۆمەڵایەتیم لەگەڵ کەسدا نییە”.

ھاوکات ڕائید ھۆشیار خالید لەبەشی پۆلیسی قەزای چۆمان ڕایگەیاند:”لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردوە، بەڵام تائێستا ھیچ سەرەداوێکمان دەستنەکەوتوە، ژمارەیەک لەشایەتحاڵەکانیش پێیانوتوین ئۆتۆمبێلێکی ڕەش لەجۆری تەکسۆن بوە، چەند کەسێکیش دەڵێن، ئۆتۆمبێلێکی سپی بوە تەقەیکردوە”.

ئەفسەرەکەی پۆلیس ئەوەشی ڕونکردەوە، تائێستا لەلایەن خودی بەرپرسەکەی یەکێتیی و خانەوادەکەشیەوە ھیچ سکاڵایەک تۆمارنەکراوە، “ئێمە وەکو پۆلیس ڕێکارە یاساییەکانمان گرتۆتەبەر، بەڵام تائێستا ھیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە”.

بابەتی دواتر

BAXDA-SNDUQ

كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای له ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا بونه ته شوينى له سيداره دان

 كۆگاكانی كۆمیسیۆنی باڵای له ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا بونه ته شوينى له سيداره دان  بيانوى كوشتنى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *