7820161601013122015195723para

خشتەیەکی دیکەی مووچە بڵاوکرایەوە

باسک نێت:

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت:- مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان و شەھید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی کەم ئەندامان دابەش دەکرێت.

١-ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ١٠/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

٢-ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری ١١ و١٢/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی یەکەکانی (٨٠ و ٧٠) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

٣-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ١٣/٤/٢٠١٧، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی ٢ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

٤-ڕۆژی شەممە بەرواری ١٥/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت.

٥-ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ١٦/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.

٦-ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ١٧/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت.

٧-ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٨/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) و وەزارەتی دارایی و ئابووری و دەزگای مین دابەش دەکرێت.

٨-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.

٩-ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٣/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت.

١٠-ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٤/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پلان دانان و وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دابەش دەکرێت.

١١-ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٥/٤/٢٠١٧، مووچەی (کەم ئەندامان)و مووچەی مانگی ٢ی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن دابەش دەکرێت.

١٢-ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٢٦/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
– وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
– وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
– وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
– وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
– دیوانی چاودێری دارایی
– دەستەی مافی مرۆڤ
– ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
– دەستەی ژینگە
– دەستەی وەبەرھێنان
– دەستەی دەسپاکی
– کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان

١٣-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٧/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو دابەش دەکرێت.

١٤-ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٣٠/٤/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٢ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
– وەزارەتی داد
– ئەنجومەنی دادوەری
– سەرۆکایەتی ھەرێم
– سەرۆکایەتی پەرلەمان
– سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران

بابەتی دواتر

FB_IMG_1512831422262

بەیاننامەی ھاوبەشی (یەکگرتووی ئیسلامیی ، کۆمەڵی ئیسلامیی، بزووتنەوەی ئیسلامیی) بۆ پشتیوانی لەقودس و مزگەوتی ئەقسا

باسک نێت: بەناوی خوای گەورەو میھرەبان ھەر سێ لایەنی ئیسلامی لەکوردستان بەنیگەرانی و ناڕەزایەتییەکی زۆرەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *