7842017_saroox-2018

ڕوسیا سیستەمی بەرگری مووشەکی دەداتە سوریا

باسک نێت:

حکومەتی مۆسکۆ رایگەیاند چەکی دژەفڕۆکە دەداتە سوپای سوریا بۆ ئەوەی وەک خۆپارێزییەک بەکاری بێنێت دژی ھەر ھێرشێکی ئاسمانی کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائلەوە بکرێتەسەری.

ئاژانسی دەنگوباسی سبوتنیک ئاشکرایکرد، روسیا سیستمی بەرگریی پێشکەوتووی ئێس ٤٠٠ و ئێس ٣٠٠ دەداتە سوپای سوریا. ئەم پێشھاتەیش دوای ھێرشە مووشەکیەکەی ئەمریکا دێت بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئاسمانی سوریا لە شاری حمس.

ئاژانسەکە دەڵێت” ئەمە یەکەمجارە مۆسکۆ ھەنگاوێکی سەربازیی ھێندە قورس بۆ بەرگریی لە دەسەڵاتەکەی ئەسەد دەنێت”.

روسیا ھێرشە موشەکیەکەی ئەمریکا بۆ سەر سوریا بە بەزاندنی ھێڵی سوور دادەنێت، بەتایبەت کە بەشێک لە ھێزەکانی سوپای روسیا لەناو سوریادان و ئەو مووشەکانەیش دەتوانن وەڵامی ھەموو ھێرشێکی ھەوایی لە دووی ٣٠٠ کیلۆمەترەوە بۆ سەر سوریا بدەنەوە، بە ھەموو جۆرەکانی فڕۆکە و مووشەکیشەوە، تەنانەت بە مووشەکی جۆری تۆماھۆک-کروز-یشەوە کە ئەمریکا بەکاریھێنا.

چاودێرانی سەربازیی دەڵێن ھێرشە مووشەکیەکەی ئەمریکا بۆ سەر سوریا، بەلای سەرۆکی روسیاوە، (تەحەدیەکی شەخسی)یە، بۆیە بڕیاریداوە پارێزگاریی لە سوریا بکات لە ھەر ھێرشێکی ئەمریکی و ئیسرائیلی.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1492599393568

بەوێنە؛ ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڤەری چەمچەماڵی بەسەر کردەوە

باسک نێت-چەمچەماڵ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *