هێمن محەمەد عەزيز
هێمن محەمەد عەزيز

ڤیدیۆ؛ ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لەسەر مامۆستاکەی دەربەندیخان بڵاوکردەوە

باسک نێت-سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لەسەر مامۆستاکەی دەربەندیخان بڵاوکردەوە و تۆمەتباری دەکات بە “پیلان گێڕان بۆ تێکدانی ئاسایشی ھەرێم” و ڕایدەگەینێت، چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن بەئامانجی شێواندنی ڕاستییەکان دەیانەوێت وەک ستەملێکراو نیشانی بدەن و پەنجەی تۆمەت بۆ ئاسایش ڕابکێشن.

ئاسایشی سێمانی لە ڕاگەیاندراوێکیدا، ڕایگەیاندووە:”تۆمەتبار (ھێمن محەمەد عەزیز) کە پیشەی مامۆستایە و برای گەورە تیرۆریست (ھێرش محەمەد عەزیز)ە، کە لەئێستادا لەناو داعشدایە و لەگەڵ ھەریەک لە تیرۆرستان (سەباح ساڵح و ئیسماعیل محەمەد و ھەورۆ محەمەد) بووە کە پلەی ئەمیرییان ھەیە”.

دەشڵێت:”ناوبراو لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە لەڕێگای گەورە تیرۆریست (ھێرش محەمەد عەزیز) پەیوەندی بەداعشەوە کردووە و بەیعەتی پێداوە”.

ئاسایشی سلێمانی ڕوونیشیدەکاتەوە:”لەکاتی پشکنینی ماڵەکەیدا و بەبڕیاری دادوەر دەستگیرا بەسەر چوار ئامێری دەنگ تۆمارکردن و یەک تاقم نەشتەرگەری حەوت پارچەیی و چوار دەمامکی ڕەش”.

ھەر بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە:”دوای دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ ھەرێم و خستنە گەڕی ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ھاوکاری چەکدارانی داعشیانکردووە، زیاتر لە (٦٠) گومانلێکراو دەستگیرکراون، کە تۆمەتبار (ھێمن محەمەد عەزیز) یەکێک بووە لەو کەسانە”.

جەختیشی کردۆتەوە:”ھاوکاری گواستنەوەی چوار چەکداری داعشی کردووە بۆ ھەڵەبجەی تازە”.

بابەتی دواتر

rtetert

فەیسبوك ژمارەیەكیتری پێوانەیی تۆمار كرد

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ژمارەی بەكارهێنەرانی گەیشتە دوو ملیار بەكارهێنەر و بەم پێیەش ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *