Rudaw.net

ھەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی سەر کارەبای نیشتمانی دەستپێدەکاتەوە

باسک نێت-سلێمانی

لەسنووری پارێزگای سلێمانی ھەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆی کردنە سەر کارەبای نیشتیمانی دەستپێدەکاتەوە و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت، لەسێ مانگی رابردوودا ھەزارو ٥٠٠ ھاوبەشی کارەبا زیادیکردووە.

ھیوا عەبدوڵڵا بەڕێوبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند:”ھەڵمەتەکانمان بۆ نەھێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی کردنە سەر کارەبای نیشتمانی دەستپێکردۆتەوەو لەڕێگەی لیژنەیەکی فراوان، کارەکان ئەنجام دەدرێت”.

وتیشی:”ھەموو ئەو زیادەڕۆییانەی لە باخ و شوێنە گشتییەکان و خانووە زیادەڕۆکان کراونەتە سەر کارەبای نیشتمانی، دەیانبڕین و سزای سەرپێچیکارانیش دەدەین”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە بەھۆی قەیرانی دارایی و کەمبونەوەی دەوامی رۆژانەی فەرمانگەکان و کەمکردنەوەی خەرجی دامودەزگاکانی حکومەت، بەشی نەھێشتنی زیادەڕۆیی سەر کارەبای نێشتمانی نەیتوانیوە بەپێی پێویست کارەکانی ئەنجام بدات.

سەبارەت با ئاماری چەند مانگی رابردوو، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند:” لەدوای دەرکردنی بڕیارێکی تایبەت لەلایەن پارێزگای سلێمانی سەبارت بە بەشداریکردنی ھاوڵاتیانی خاوەن باخ و خانووی تەملیک و فۆرم بەشێوەیەکی یاسایی لە ھاوبەشکردنیان بە دابینکردنی پێوەری کارەبا، لە سێ مانگی رابردوو ھەزار و ٥٠٠ ھاوبەش تۆمار کراون، بەپێی داتایاکی تایبەتیش ساڵانە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ داھاتی حکومەت لە فرۆشتنی ئەو کارەبایە دەگەڕێتەوە.

بابەتی دواتر

7FEA1CEC-5E74-4BBB-8AEB-22ED9F37D063_cx0_cy9_cw0_w1023_r1_s

گەڕان بە شوێن قوربانیانی فڕۆکەکەی ئێران بەردەوامە

دەستە و تاقمە فریاگوزاریەکان و بە ھاناوەچووەکانی لە ئێران گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی دوێنێ یەکشەممە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *