بيناى کۆلێجی بازرگانی زانکۆی سلێمانی
بيناى کۆلێجی بازرگانی زانکۆی سلێمانی

خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی لەبینایی مەڵتی کەوتەخوارەوە

باسک نێت-سلێمانی

خوێندکاری کۆلێجی بازرگانی زانکۆی سلێمانی لەقاتی سێی بیناى زانكۆكەوە کەوتەخوارەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس″ھەڵخلیسکاوە و لەئێستاشدا لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانییە و بێ ھۆشە”.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٩ی نیسانی ٢٠١٧، خوێندکارێکی کۆلێجی بازرگانی/بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی لەزانکۆی سلێمانی بەناوی(ئ.ئ.م) کەتەمەنی نزیکەی ٢٠ ساڵە، “لەقاتی سێی بیناکەوە کە بەمەڵتی ناودەبرێت، پێی ھەڵخلیسکاوە و کەوتۆتەخوارەوە”.

لەزانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیسدا ئاماژەبەوەشدراوە کە ئەو خوێندکارە دوای رووداوەکە بەزووی گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی و “لەئێستادا بێ ھۆشە و لەژێرچاودێری پزیشکدایە”.

بابەتی دواتر

7FEA1CEC-5E74-4BBB-8AEB-22ED9F37D063_cx0_cy9_cw0_w1023_r1_s

گەڕان بە شوێن قوربانیانی فڕۆکەکەی ئێران بەردەوامە

دەستە و تاقمە فریاگوزاریەکان و بە ھاناوەچووەکانی لە ئێران گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی دوێنێ یەکشەممە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *