كۆمپانياى گوگڵ
كۆمپانياى گوگڵ

لەمڕۆوە گوگڵ ھەواڵی ڕاست و دروستکراو لێک جیادەکاتەوە

باسک نێت:

کۆمپانیای گوگڵ لەم ھەفتەیەدا تایبەتمەندییەکی نوێی ڕاگەیاند بۆ چاودێریکردنی ناوەرۆکی بابەت و ھەواڵەکان، ئەویش بە زیادکردنی نیشانەکانی بەدواداچوون و دەرخستنی ڕاستی لە ھەواڵ و ئەنجامی گەرانەکاندا.

لەمڕۆوە ٩ نیسانی ٢٠١٧ کۆمپانیای گوگڵ لەگەڵ ھەردوو گەشەپێدەرانی ماڵپەڕەکانی بەدواداچوون لە نموونەی (snopes وpolitifact) بۆ لێکۆڵینەوە لە ناوەرۆکی ملیۆنەھا ھەواڵ و وتار و بابەت دەکۆڵێتەوە.

کۆمپانیای گوگڵ کاردەکات لەسەر زیادکردنی نیشانەی باشی و ڕەسەنی بۆ ھەڵسەنگاندنی ھەواڵەکان، لە دەرئەنجامی ئەوەش ، بوار دەرەخسێت بۆ زیاتر وردەکاری و جۆراوجۆری سەرچاوەکان، ئەوەش جێی بایەخە لەم بابەتەدا ئەوەیە کە تەحریرکردنی بابەت و ھەواڵەکان لەژێر کۆنترۆڵی یەک لیژنەو یەک کۆمپانیادا نابێت.

ئەو تایبەتمەندییەش ڕێگە دەدات بە نوسەران و بڵاوکراوەکان کە ھەڵسەنگاندن بکەن بۆ تەحریر و پێداچوونەوەی کاری بەرامبەرەکانیان، کە بواریش دەدات بە بەکارھێنەران بۆ گومانکردن لەو زانیاریانەی کە لەسەرچاوەی جیاوازن ، بە تایبەت لە ماڵپەڕێکی وەک ویکیپیدیا.

ئەو نیشانەیەی کە گوگڵ دەیخاتە سەر بابەتەکان بۆسەر ھەموو ئەنجامی گەڕانەکان دەرناکەوێت، بەڵکو تایبەت دەبێت بەو بابەتانەی کە زۆر رەسەن و پەیوەنددارن، بە تایبەت ھەواڵە بەپەلەکان و گەڕان بە دوای زانیارییەکاندا.

لەبەیاننامەیەکدا کۆمپانیای گوگڵ بڵاویکردەوە، ئەو زانیاریە بۆ ھەموو ئەنجامی گەڕانەکان بەردەست نابن.

گوگڵ پلانی ئەوەشی ھەیە کە پرۆسەی ساغکردنەوە و گەڕانەکان زۆر ئاشکراو ڕوون بن، بەشێوەیەک بەکارھێنەران بتوانن کاربکەن لەسەر پێدچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ھەواڵە جیاجیاکان و بۆچوونی خۆیانی لەبارەوە بدەن.

پێشتر گوگڵ لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا تایبەتمەندی بەدواداچونی ڕاستییەکانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا دەستەبەرکرد ، بەڵام ئێستا ئەو تایبەتمەندییە لەسەر ئاستی جیھان لەبەردەستدایە.

بڕیاریشە لەم ھەفتەیەدا ماڵپەڕی گوگڵ ڕێکلامێکی ئاگادارکردنەوە دابنێت کە ڕێنمایی و ئامۆژگاری تێدایە بۆ ئاشکراکردنی ھەواڵی دروستکراو و ئاگادارکردنەوە لێی.

بابەتی دواتر

Hi_tech_Laser_Weapon-System_Currently_Existing-770x437

بەوێنە، چەکە لەیزەرەکانی وڵاتێکی زلهێز جیهان دەترسێنێت ئامادەکراوە بۆ جەنگی جیهانی سێهەم

وەک ئاشکرایە زۆرێک لە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان ڕۆژانە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێدا هەنگاو دەنێن و ڕکابەری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *