18942017_jkl

ھاوپەیمانەکانی ئەسەد: ھێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا ھێڵە سورەکانی بەزاند

باسک نێت:

ناوەندی سەرکردایەتی ھاوبەشی ڕوسیا، ئێران و ھاوپەیمانی کۆمەڵە چەکدارەکانی پشتیوانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد رایدەگەیەنن، ھێرشەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە ئاسمانییەکەی سوریا “ھێڵە سورەکانی بەزاندووە” و وەڵامی ھەر ھێرشێکی نوێی لەو جۆرە دەدەنەوە.

رۆژی ھەینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەک وەڵامێک بۆ ھێرشی کیمیایی بۆ سەر ھاوڵاتیانی پارێزگای ئیدلیب، ھێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی سوریا ئەنجامدا، ئەوەش بووە ھۆی توڕەبوونی ھاوپەیمانەکانی رژێمی سوریا لەنێویاندا ڕوسیاو ئێران.

“ئەوەی ئەمەریکا ئەنجامیدا کارێکی دوژمنکارانەبوو بەرامبەرو سوریاو بەزاندنی ھێڵە سوورەکان بوو. لە ئێستاوە ئێمە بە ھێز وەڵامی ھەر ھێرشێکی دیکەی دوژمنکارانە یاخود بەزاندنی ھێڵە سوورەکان دەدەینەوە لە ھەر کەسێکەوە بێت و ئەمەریکا بەباشی لە توانای وەڵامدانەوەی ئێمە ئاگادارە.” ھاوپەیمانانی ئەسەد لە راگەیەندراوێکدا وا دەڵێن، ئەوەش بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز.

کاتژمێر ٠٤:٤٠ی بەرەبەیانی ھەینی ڕابردوو، بەکاتی سوریا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ھێرشێکی موشەکیی کردە سەر بنکەی ئاسمانی شەعیرات-ی سوریا کەبەوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، لەو بنکەوە ھێرشە کیماییەکەی پارێزگای ئیدلیب ئەنجامدرابوو.

موشەکەکان لە کەشتییە دەریاییەکای ھێزی دەریایی ئەمەریکاوە لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەراستەوە ھەڵدارون و ٥٩ موشەکی جۆری تۆماھۆک بوون.

دوا بەدوای ھێرشەکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند” بەشار ئەسەد ھێرشێکی دڕندانەی بەچەکی کیمیایی کردە سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی، ژیانی چەندین ژن و پیاو منداڵی لەناوبرد ئەوە مردنێکی درندانەبوو تەنانەت منداڵی ساوای جوانیش بەشێوەیەکی درندانە بەر ھێرشەکە کەوتن”.

وتەبێژی پنتاگۆن دوای وتەکانی ترەمپ لەبەیاننامەیەکدا وردەکای ھێرشەکەی راگەیاندو وتی”ئامانجی ھێرشەکە پەناگەکانی ھێزی ئاسمانی ئەسەد بووە لەگەڵ کۆگاکانی سوتەمەنی و کەرەستەی لۆجستی و تەقەمەنی سیستەمی دژی ھەوایی و رادرەکان بووە”.

ھەروەھا وتی، لە تۆڵەی ھێرشە کیماییەکەی پارێزگای ئیدلیب ئەو ھێرشە موشەکییەیان ئەنجامداوە.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی کە گومان دەکرێت فڕۆکەی رژێمی سوریابن، بۆردومانی چەند ناوچەیەکی شاری ئیدلیب-ی ژێر کۆنترۆڵی ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتەیان کرد، بەگوێرەی ئەو ئامارانەش کە بڵاوکراونەتەوە، بەھۆی ئەو ھێرشەوە ١٠٠ کەس کوژراون و ٤٠٠ی تریش برینداربوون.

بابەتی دواتر

46546

توركیا: دەبێت ئیسڕائیل باجی ئەو كارانە بدەنەوە كە ئەنجاميان داوە

  وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بە توندترین شێوە ئیدانەی لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەكات كە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *