Turkamaic

بەشێک لە لایەنە تورکمانییەکان پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکەن

باسک نێت-ھەولێر

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٠ـی نیسانی ٢٠١٧، ھەریەک لە لایەنەکانی پارتی و یەکێتی و لایەنە تورکمانییەکان لەھەولێر کۆبوونەوە و لایەنە تورکمانەکانی کۆبوونەوەکەش پشتگیری خۆیان بۆ ڕیفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان راگەیاند.

دوای کۆبوونەوەکە عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، تورکمانەکان پشتگیری ریفراندۆم دەکەن و کۆمیتەیەکی ھاوبەش لەنێوان لایەنەکان پێکدەھێنرێت.

لایەنە تورکمانییەکانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە رایانگەیاند، ئەوان دژی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان نین لە کەرکوک و پشتگیری ریفراندۆم دەکەن لە ھەرێمی کوردستان.

ئیوارەی ئەمڕۆ لەھەولێر کۆبوونەوەی شاندی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لەھەولێر لەگەڵ ١١لایەنی تورکمانی بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکەی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی لەگەڵ لایەنە تورکمانییەکاندا لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ھەولێر بەڕێوەچوو.

شاندی ھاوبەشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ھەفتەی ڕابردوو لەگەڵ ھەریەکە لە یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزوتنەوەی ئیسلامی و شیوعی و سۆسیالست کۆبوونەوە دوای ئەوەی رۆژی دووی ئەم مانگە مەکتەبی سیاسی ھەردوو حزب کۆبوونەوە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لەکۆبونەوەکەدا لە پیرمام بڕیاریاندا، لەڕێگەی لیژنەیەکی ھاوبەشەوە گفتوگۆ لەسەر پرسی ریفراندۆم لەگەڵ لایەنە سیاسی و نەتەوەییەکانی کوردستان بکەن بۆ پێکھێنانی لیژنەیەکی ھاوبەش لەپێناو دیاریکردنی کات و میکانیزمی چۆنییەتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.

بەپێی راگەیەنراوی فەرمی کۆبونەوەکە، ھەردوولا بەیەکەوە بڕیاریاندا ئەو بابەتە وەکوو بابەتێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێکەوە و وەک یەک بۆچوون کاری جددیی بۆ بکرێت.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1498495526600

جەژنە پیرۆزەی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری ھەولێر

باسک نێت-ھەولێر بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *