received_1305094366238751

نھێنیەکانی ژیان وئەزموونی سوزان لێنداوەر (کاتێک ڕاستی دەبێتەخیانەت)

ئا:شۆڕش کەمال

سوزان لێنداوەر، ژنە ئەفسەری پەیوەندی لە دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا (CIA) پێشوو ،رۆژنامەنوس و نوسەر چالاکوانی ئەمریکی دژ بەجەنگ ، لە – ١٧-یۆلیۆ- ١٩٦٣ لەدایک بووە، لە ساڵی٢٠٠٤ روبەڕوی تۆمەتی بەکرێگیراوی نافەرمی و سیخوڕیکردن بۆ بەرژەوەندی عێراق و تێوەگلانی لە مامەڵەی ماڵی پێش داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ تۆمەتبارکراوە. ساڵی ٢٠٠٥ پاش ئەوەی دادوەر لە دوو دانیشتنی جیاوازدا (بەپێی گێرانەوە ئەمریکیەکان) بڕیاریدا ناوبراو لە ڕووی عەقڵیەوە تەندروستی دەرونی جێگیرنییە، بۆیە داوایکرد لە حکومەت سەبارەت بەھەموو ئەو تۆمەتانەی دراونەتەپاڵ سوزان لێنداوەر وازبھێنێت، دواتر لێنداوەر لە زیندان ئازادکراوە.

سوزان لێنداوەر کچی “جۆن ھوارد لێنداوەری دووەمە” کەپێشوتر پاڵێوراوی سەرۆکایەتی کۆماریەکانبووە بۆ سەرۆکایەتی ویلایەتی لاسکا،دایکی ناوی -جاکی لینداوێر-ە و لەدایکبووی ١٩٣٢ وەو دواتر لەساڵی ١٩٩٢ بەنەخۆشی شێرپەنجەمردووە.

سوزان لێنداوەر دەکاتە ئامۆزای “ئەندرۆ کارد”ی سەرۆک ئەرکانی پێشو لە کۆشکی سپی سەردەمی ویلایەتی جۆرج دەبلیو بۆش، ھەرخۆی دەڵێت:” چەندینجار ھەوڵی رێگریم کردووە لەھەڕەشە و ھێرش بۆسەر ناوەندی بازرگانی جیھانی کەدواتر لەرێگەی ھێرش و فڕاندنی فڕۆکەکانی ١١ سێپێمبەر ٢٠٠١ ئەنجامدرا.

سوزان لێنداوەر لە خوێندنگەی ناوەندی “ئیست ئەنکوارج” لە -ئەنکۆرج – (لاسکا)، نوێنەری شانۆکارانی خوێندنگەکەی بووەو لەبەر سەرکەوتووی چەندینجار رێزی لێنراوەو پلەی بەرزی بەدەستھێناوە، ساڵی ١٩٨٥ کۆلێژی –سمیس- بەسەرکەووتی تەواو دەکات و پەیوەندی دەکات بە- کۆلێژی ئابووری لەندەن- و پاشان بروانامەی “ماجستێر لە سیاسەتی گشتی” بەدەستدەھێنێت.

ساڵی ١٩٧٠ سوزان وەک پەیامنێرێکی کاتی لە-سیاتل پۆست ئەنتەلیجەنسەر- دادەمەزرێت پاشان وەک نوسەرێک لە – دی ئیفێرت ھیراڵد بایفێرت -ی واشنتۆن بەردەوام دەبێت تا ساڵی ١٩٨٩، دواتر لە نێوان ساڵی ١٩٩٠بۆ١٩٩١ لە رۆژنامەی -یو ئێس نیوز ئەند ۆرلد ریپۆرت- دەبێتە پەیامنێرو لێکۆڵەر.

سوزان لەساڵی ١٩٩٣ وەک نوێنەرو ئەندامی حیزبی دیموکراتی “پیتەر دۆفازیۆ” لە ویلایەتی “ئۆریگۆن” دەستی بەکارکردوە، لەساڵی ١٩٩٤ پێش ئەوەی بچێتە نوسینگەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی سیناتۆر -کارول مۆسلی براون- لەویلایەتی “ئیلینۆ”ی وەک (سکرتێر و رۆژنامەنوس و نوسەری وتارەکان) کاریکردووە،ساڵی ٢٠٠٣ وەک نوێنەری ئەندامی حیزبی دیموکراتی “زۆی لۆفگرین” دەست بەکاربووە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.

دەستگیرکردن و زیندان و ئازادکردن:

لە ١١-مارسی ٢٠١٤ سوزان لێنداوەر لە -تاکوما بارک-ی سەربەویلایەتی(ماریلاند) لەلایەن دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (f.b.i) دەستگیرکراو لە ١٣مارسی ٢٠١٤ بەکەفالەت ئازادکرا تاکاتی لێکۆڵینەوە بۆ ھەفتەی داھاتوو،ھەر بۆ ئەو مەبەستەش (سانتفۆرد تالکین) ی وەک پارێزەری بەرگری لەکاتی دادگایی بۆ دیاریکرا.

بەڵام سوزان لێنداوەر لەدەرەوەی نوسینگەکە پاش ئازادکردنی بەکەفالەت بۆکەناڵی (W.B.A.L-TV) لێدوانیکیداو وتی:”من چالاکوانێکی دژ بە جەنگم، من بێتاوانم، زۆرم ھەوڵداوە بۆ راِگرتنی توندوتیژی لەم وڵاتەدا زیاتر لە ھەرکەسێکیتر بۆ ئەو مەبەستە ھەوڵمداوە،شتی زۆرچاکم بۆ ئەم وڵاتەکردووە،توانیم لێکۆڵەرەوەکانی چەک بگەیەنمە عێراق و لێکۆڵینەوە بکەن لەکاتێکدا ھەموان دەیانوت ئەوکارە مەحاڵەو ناکرێت بەڵام من کردم”.

دواتر سوزان لێنداوەر لەوتەیەکی تریدا دەڵێت:”من بە تۆمەتی یاسای -باتریۆت ئاکت-ی ئەمریکی تۆمەتبارکراوم، واتا (تۆمەتی کارکردن بۆ حکومەتێکی بێگانە) ھەروەھا تۆمەتی وەرگرتنی -١٠٠٠٠- دۆلاری ئەمریکی لە دەزگای سیخوری عێراق، ھەروەھا تۆمەتی ھاوکاریکردنی دەرەکی بۆ ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی عێراق، سوزان دەڵێت : راستە من رۆشتوم بۆ بەغداد لە ساڵی ٢٠٠٢ بەڵام ھیچکات من پارەم وەرنەگرتووە لە ھیچ لایەنێک ئەوەش پاڵنەر نەبووە بۆمن تا لە کۆبوونەوەکان جەخت بکەمەوە لەو تاوانانەی حکومەتی وڵاتەکەم واتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکاتی جەنگدا وەک تاوان کردویانە ھەربۆیەش بێدەنگ نەبووم.

“زۆی لۆفگرین” ئەندامی کۆنگرێس بۆ پشتگیری لە سۆزان بەیاننامەیەکی دەرکردوە لەو بارەیەوەو دەڵێت: “من شۆک بووم کاتێک سوزان لێنداوەر دەستگیرکرا، ھیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر چالاکی نامەشروع کە لێنداوەر پیی ھەستابێت ئەوەش ھاوکاری دەکات بۆ لێکۆڵینەوەکان”.

“رۆبەرت بریشت” راگری کۆلێژی یاسا لەزانکۆی”میتشیگان”، دەڵێت: ” ئەو تاواوانانەی روبەروی لێناردۆ کراونەتەوە زۆر لاوازن، راستروایە بوترێت: ” لێناردۆ بانگەشە خوازێک و چەترێکی ئاشتییە”.

لە ساڵی ٢٠٠٥ سوزان لێنداوەر لە بنکەی سەربازی (فۆرت وۆرس) لە تەکساس “کار سوێڵ” زیندانیکرا بە وتەی ڕیوایەتە ئەمریکییەکان بۆیە لەوێ دەستبەسەرکراوەو ھێشتویانەتەوە تا لەڕوی دەرونییەوە ھەڵسەنگاندنی بۆبکەن، پاش ئەوەی چاکسازی بۆ دەکەن ڕەوانەی ناوەندی (مترۆ بۆلیتان) لە”مانھاتن” کراوە، لەساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن دادوەرێکی”جوولەکە” بەناوی (مایکل مۆکاسی) بە کەفالەت ئازادکراوەو ئەو دادوەرە رایگەیاندووە لە روی عەقڵییەوە لێنداوەر ئامادەیی تێدانییە بۆ لێکۆڵیینەوە، بۆیە پێویست دەکات ناوبراو دەرمانی پێویستی پێبدرێت تا بیرەوەریەکانی باشببنەوە، ئەودادوەرە بە نەخۆشی عەقڵی حالەتەکەی وەسفکردووە.

لەبارەی لێنداوەر نوسیویەتی…ناکرێت بەسەرکەوتووی وەک بریکاری حکومەتی عێراق کاربکات لەکاتێکدا ئەو ناتوانێت کاریگەری لەسەر خەڵکی ئاسای دروستبکات، لەو ماوەیەشدا ئەوە دەرکەوتووە لێنداوەر نەیتوانیوە لەڕابردودا کاریگەری لەسەر ھیچ کەسێک دروستبکات یان بتوانێت دروستیبکات ، ئەوەی لە لائیحەی تۆمەتبارکردن سودی ھەبێت تەنھا ھەوڵی کاریگەری لەسەر کارمەندانی حوکومی بووە، کەناوی ناھەێناون.

بەڵام لێنداوەر لە ماوەی دەستگیرکرن و زیندانی رێگری لە ھەموو دەرمان پێدانێک گرتووە کە بۆ نەخۆشیە عەقڵیەکەی دانراوە ھەروەک “وەزارەتی دادی ئەریکا” باسیکردووە و پێیوایە دەبێت ناوبراو لە حاڵێکی باشدابێت کاتێت دادگایی دەکرێت چونکە دادوەری دانیشتنەکە ناتوانێت لەوکاتەدا ناچاری بکات بە بەکارھێنانی دەرمان.

حکومەتی ئەمریکا لە ١٦ یەنایەری ٢٠٠٩ بریاریدا چیتر دادگایکردنی سوزان لێنداوەر بەردەوام نابێت و ئەم بابەتە لە بەرژەوەندی دادگەری نابێت.

کتێب و دانراوەکانی سوزان لێنداوەر:

لێنداوەر کتێبێکی لەسەر ئەزموونی تایبەتی خۆی داناوەو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە ئەم کتێبەی بەناونیشانی(extreme prejudice) ” تحیز المتگرف”،(لایەنگریەکی ڕادەبەدەر)ە،بەڵام لەوەرگێڕانی ناویکتێبەکەدا وەرگێرەکان پێیان وایەئەو ناونیشانە (ئیدیۆمە) بۆیە جوانترە بەم شێوەیە بخوێنرێتەوە لەکاتی وەرگێڕان (کاتێک ڕاستی دەبێتەخیانەت) لەم کتێبەدا چیروک و باسەکەی یاسای ترسناکی باتریۆت و نھێنیەکانی روداوی ١١-٩ سیبتیمبەر و عیراق و ڕوداوی لۆکەربی و کێشەکانی لیبیا و چەندین یادەوەری و خیانەتی دەزگای ھەواڵگری دەدرکێنێت جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە چەندساڵ لێنداوەر لەگەڵ دەزگای ناوەندی ھەواڵگری(CIA) و کۆمپانیای ھەواڵگری سەربازی(DIA)کاریکردوەو ئەڵقەی پەیوەندی دانوستانەکانی نێوان دوو وڵات یان نێوەندگیری و وەفدی دبلۆماتکاری عەرەبی و نەتەوەیەکگرتووەکان بووەو بەنوێنەرایەتی سەردانی لیبیای کردوە لە ساڵی ١٩٩٥ تاکۆتایی ساڵی ٢٠٠١.

ھەر لەو چوارچێوەیەشدا دەزگای ناوەندی ھەواڵگری ئەمریکا (CIA) سوزانی وەک بەرپرس سەرپشککردوەلە گواستنەوەی سەرجەم نامەکانی حکومەتی”بۆش” بۆ پەیام نێرانی حکومەتی عێراقی و بەتایبەتیش نامەی مانگی مایۆیی ٢٠٠١.

کەلەو نامەیەدا سوزان روداوی ١١ ی سێبتێمەر رسوادەکات و دەڵێت ئەو روداوە لە پلانی ئەمریکاو موسادە، سوزان پێشتر لەوبارەیەوە زانیاری پێشوەختی ھەبووە لەلایەن ناوەندی ھەواڵگری ئەمریکا(CIA) و حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە ھەرەشە بۆسەر ناوەندی بازرگانی جیھانی لەرێگەی فراندنی فرۆکەوە، ھەر لەو کتێبەیدا باسیکردوەو لە چەندین نامە و منبەرو کەناڵیتری ئاسمانی عەرەبی و جیھانیش دووپاتی کردوەتەوەو دەڵێت: “ناوەندی بازرگانی جیھانی بەھۆی پیاکێشانی بە فرۆکە نەروخاوە ھەروەک پەیمانگای نیشتیمانی بۆ پێوەر و تەکنەلۆجیا باسی لیوەدەکەن، بەلکو ویرانکردنی بەھۆی بۆمبی “سەرمیت”ەوە بووەکە لە رێگەی بارھەڵگری تایبەتی دەزگای ھەواڵگری (CIA) و (موساد) پێش چەندرۆژێکی کەم بەر لەروداوی ھێرشکردنەکە براونەتە نێو ئەو باڵەخانانەیە، ھەموو ئەوزانیاریانەش لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و توانەوەی ئاسن و دابەزین و بارینی ئەو ھەموو تەپوتۆزو “برجین”ە ی نێو روداوەکە جیگەی رەخنەی زانایان وشارەزایانن لە راپۆرتەکەی پەیمانگای نیشتیمانی.

کاتێک لە رۆژی ٩ی نیسان ی ٢٠٠٣ ھێزەکانی ئەمریکا گەیشتنە عێراق یەکەم ئامانجیان دەستگریرکردنی ئەندامانی باڵای ھەواڵگری عێرق بوو بە مەبەستی دەستگرتن بەسەر تەواوی “ئەرشیفی دەزگای ھەواڵگری عێراق” تابتوانن تەواوی زانیاریەکان لەسەر پەیوەندیەکانی عێراق بەرێکخراوی تیرۆرستی قاعیدەو کەسەگومانلێکراوەکانی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا بزانن کە کاریان بۆ دەزگای ھەواڵگری عێراقکردووە چونکە ئەمریکا دڵنیابووە لەوەی ھەندێک زانیاری لەنێو ئەمریکاوە دەرچووە بۆ عێراق.

بەپێی قسەی ھەواڵگری ئەمریکا ناوی سوزان لێنداوەر وەک یەکێک لەو گومانلێکراوانە ھاتووەو بۆ تۆمەتەکانیش داوای پشتراستکردنەوەی لێکراون، بەڵام لە بنەرەتدا تۆمەتەکانی ئاراستەی لێنداوەرکراون بەھۆی پەیوەندی لێنداوەر نەبووە بە دەزگای ھەواڵگری عێراق ئەوەندەی پەیوەندی بە راستگۆیی سوزان لێنداوەرەوە ھەبووە وەک کەسێکی ڕاستگۆو مرۆڤ دۆست ئەو ویستویەتی راستیەکان بڵێ کە بەچاوی خۆی بینیویەتی ویستویەتی ئەو ستەم و کارە دڕندانە باسبکات کە ئەمریکا بەناوی ئازادی و دیموکراتیەوە پلان لە ھەمووجیھان دەگێڕی و بووەتە سەرچاوەی تۆقاندن و ستەم و توندوتیژی و ئاڵۆزی، کاتێک سوزان باسی تاوانەکانی ئەمریکا دەکات لەبەرامبەر برسیکردنی خەڵکی عێراق لە بریاری گەمارۆدانی ئەم وڵاتەو مردنی ھەزاران منداڵ بەھۆی بێ دەرمانی و برسێتی و بەدخۆراکی و کوشتنی ئەو ھەموو خەڵکە بێتاوانە و ئاشکراکردنی ڕوی تاوانەکان دەڵێت: ئەمە “موئامەرەیە” لە گەلێک.

لێنداوەر سەبارەت بەتاوانەکانی ئەمریکا باسی روداوی لۆکەربی دەکات لە گەشتی ژمارە ١٣٠ کۆمپانیای”بان ئەمریکان” دەکات کە لە ئاسمانی “ئسکوتلەندا” و لە “لۆکەربی” ئەو فڕۆکەیە چۆن کەوتووەتە خوارەوە، دەڵێت : ” لە نێو سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیە تیمێکی ھەواڵگری ئەمریکی ھەبوون لە رۆژھەڵاتی ناوەراستەوە چەند ئەنجامێکی ترسناکیان لەسەر ڕفاندنی مادەھۆشبەرەکان پێبوو لە (لوبنان) کە دەیسەلماند گەورە بەرپرسانی ھەواڵگری ئەمریکا تێوەی گلاون، بەڵام تێوەگلانی لیبیا لە پلانی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە موئامەرەیەک بوو بۆ کوشتنی دوو چۆلەکە بەیەک بەرد”.

یەکەمیان خۆرزگارکردن بوو لەو لێکۆڵەرەوانەی بەنیازبوون لێپێچینەوە لە گەورەبەرپرسانی ھەواڵگری (CIA) بکەن چونگە بەڵگەکان بەتەواوی بەسەریاندا ساغببوەوە، ھەربۆیە بەرلەوەی بگەنەجێ ھەموویان کوشتن، دووەمیان تێوەگلان و تۆمەتبارکردنی لیبیا بوو بۆ چەند مەرامێکی تری سیاسی.

ھەر لەبەر گرنگی بابەتەکان و زانیاریەکان سوزان ویستویەتی بیکاتە کتێبێک و بڵاوی کردوەتەوە بەناوی (کاتێک ڕاستی دەبێتەخیانەت) یان (ئەوپەڕی ستەم و توندڕەوی ) (extreme prejudice).

سوزان لێنداوەر، نمونەیەکی تر دێنێتەوە لەبەرامبەر بێدەنگی سۆڤیەت بۆ لێدانی عێراق لە ساڵی ١٩٩١ ھەواڵگری ئەمریکا چۆن توانیویانە لەرێگەی “رایسا”ی خێزانی گۆرباچۆڤ بە پێدانی دیاری و زێرو گەوھەری بەنرخ و جلی گرانبەھا “رایسا” زۆر لە گۆرباچۆڤ بکات گۆرانکاری لە بریارەکانی بکات و ھەڵوێستی سۆڤیەت بگۆری بەرامبەر بە لێدانی عێراق، دواتر باسی ئەو پەیوەندیەی رایسا و گۆرباچۆڤ دەکات بە موسادی جولەکەو (CIA) یەوە کە سەرەتاکەی دەگەرێتەوە بۆ ھەشتاکانی سێ دەیەی رابردوو.

کاتێک سوزان لێنداوەر وەک شاھیدێک دەڵێت: “پیلانی ١١ی سیبتێمبەر قاعیدە داینەرشتووە ئەمریکا بە ھاوکاری موساد کردوویەتی و پێش ڕوداوەکە جولەکەکان ئاگادارکراون ئەورۆژە نەچنە سەرکار ھەربۆیە تەنھا یەک جولەکەش لەوروداوەدا بەرنەکەوت، بۆیە پێش چەند رۆژیک بەر لەروداوەکە لە رێگەی بارھەڵگرەکانی ھەواڵگریەوە ئەو بۆمبانە ھاتوونەتە نێو بیانی سەنتەری بازرگانی و نەخشەکەش “موساد” بەھاوکاری (CIA) دایڕشتووە و حکومەتی ئەمریکاش ھاوکاریکردوەو ئاگادارە”.

لێرەوە ئیتر سوزان ھێڵی سوری لە دەزگای ھەواڵگری بەزاندووە و لە بنەماکانی ئەو دەزگایە چووەتە دەرەوە بۆیە کاتی پاکتاوکردنی ئەو کەسانە دێت کە نھێنیەکانیان لەلایە یان نایپارێزن.

سوزان لێنداوەریش دەبێتە یەکێک لەو قوربانیانەی کە نابێت ڕاستیەکان ئاشکرابکات، بۆیە لە کۆتایدا دادگا بە ھاوکاری دەزگای ھەواڵگری (سی ئای ئەی) ئەمریکاو موسادی ئیسرائیل دەبێت بڵێن سوزان تۆمەتبارەو ئێستاش باری دەرونی تەواونییەو ” شێتە” قسەکانیشی وەرناگیرێن و لەبەر شێتێتیەکەی لێیخۆشبویین.

ئەمە دانپێدانان و ھەڵماڵینی ڕوی ڕاستی موساد و گەورە زلھێزان و ئەمریکا و دەزگا ھەواڵگرییە توندڕەوو ستەمکارەکەیەتی لەزاری خەڵکە ڕاستگۆو شەریفەکانیەوە.

سەرچاوەکان:

حقائق مژھلە تتحدپ سوزان لینداور
جون ھوارد لینداور الپانی من ویکیبیدیا اڵانجلیزیە [باڵانجلیزیە] سقوگ القچیە چد ڕیقونە ماریلاند سوزان لینداور
سحافیە سابقە فی قچیە تجسس غیر ێالحە عقلیاً للمحاکمە (إمرڕە متھمە بمساعدە العراق إبان حکومە ێدام حسین)
بعپە سوزان لینداور إلی بغداد
تعدی إلی الڕعلی ل: ڕ ب ناشگە مناھچە للحرب معروفە بکونھا ارتکبت جریمە التجسس
اعترافات الامیرکیە سوزان لینداور ….. عمیلە المخابرات العراقیە
چابگ فی المخابرات الڕمیرکیە : ١١ ڕیلول دبرتە ڕمیرکا مع الموساد
فیدیو : چابگە فی المخابرات الڕمرکیە تکشف اسرار ڕحداپ ١١ سبتمبر ٢٠٠١ وتبین دور الموساد فی برنامج رحلە فی الژاکرە(علی قناە روسیا الیوم)
فیدیو : بالتحلیل العلمی المخابرات الڕمریکیە ھی من ێنعت ١١ سبتمبر الجزء الڕول علی قناە الجزیرە
فیدیو : بالتحلیل العلمی المخابرات الڕمریکیە ھی من ێنعت ١١ سبتمبر الجزء الپانی علی قناە الجزیرە
سوزان یندویر چد الولایات المتحدە الڕمریکیە
موقع کتاب سوزان لینداور
سوزان لینداور فی قاعدە بیانات الڕفلام علی اڵانترنت
‫اعترافات عمیلە السی ڕی ڕیە سوزان لینداور حول ڕحداپ ٩/١١‬‬‬‬‬‬‬

بابەتی دواتر

23718288_1509907409090778_1677990363_n

هەرێم لە كوێی ئۆتۆنۆمیدایە؟
خۆبەڕێوەبەری.. یاسا نێودەوڵەتی و دەستوریەكان

شۆڕش كەمال ئۆتۆنۆمی یان مافی چارەی خۆنوسین لە”گریكی كۆن” بەواتای یەكێكە كە خۆی یاسا بۆخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *