received_1356460797733004

بەوێنە؛ لە سلێمانی بڕێکی زۆر خۆراک لەناو دەبرێت

باسک نێت-سلێمانی

ئەمڕۆ سێ شەممە ١١ـی نیسانی ٢٠١٧، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر خۆراکی ماوە بەسەرچوودا دەگرێت و سەرۆکی لیژنەی تەلەف رایدەگەیەنێت، بە ھۆی نەشیاوی بۆ خواردن لەلایەن قائیمقامی سلێمانیەوە بڕیاری لەناوبردنی دراوە.

خالید محەمەد سەرۆکی لیژنەی تەلەفی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند:”لیژنە ھاوبەشەکان دەستی گرتووە بەسەر بڕێکی زۆر لە خۆراکی ماوە بەسەر چوو، کە لەلایەن ئاسایشی ئابووری یەوە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی لێ ئاگادارکردەوە”.

سەبارەت بە بڕ و جۆری ئەو خۆراکانە خالید محەمەد ڕایگەیاند:”لەئەنجامی پشکنینی رۆژانەی لیژنە ھاوبەشەکان دەست دەگیرێت بەسەر چەندین جۆر خۆراک و ماددەی ماوە بەسەرچوو، ئەمڕۆ زیاتر لە تۆنێک زەیتوون کە ماوەی بەکارھێنانی بەسەر چووە، ھەروەھا زیاتر لە سەد کیلۆ خورما کە کەرووی کردووە لەگەڵ ھەندێ خۆراکی تر کە کە شیاوی خواردن و بەکارھێنان نییە”.

ڕوونیشیکردەوە:”بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، سەرجەمی ئەو خۆرک و ماددە ماوە بەسەر چوانە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی و بەسەرپەرشتی لیژنەی تەلەف لەناوبران”.

received_1356460784399672 received_1356460787733005 received_1356460797733004 received_1356460794399671 received_1356460791066338

بابەتی دواتر

thumb

بۆ بەریگریكردن لە قودس ماليزيا ئامادەیی رەوانەكردنی هێزی سەربازی راگەیاند

  وەزیری بەرگری مالیزیا ئامادەیی هێزەكانی بۆ بەرگری كردن لە شاری قودس ئاشكرا كرد. تۆڕی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *