294174Image1

عەبادی لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بڕیاری دا

باسک نێت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداریکردنی کەرکوک لە ریفراندۆمە چاوەڕوانکراوەکەی ھەرێم رەتدەکاتەوە
و ڕایدەگەیەنێت: بەھۆی بوونی ئاوارە و مانەوەی چەند ناوچەیەکی کەرکوک لەژێر دەسەڵاتی تیرۆریستان، ناکرێ ریفراندۆم لەو پارێزگایە بکرێت.

حەیدەر عەبادی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، کە ئەمڕۆ ١١ی نیسانی ٢٠١٧ لە بەغدا ئەنجامیدا، ھەڵوێستی خۆی لەبارەی بەشداریکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەتایبەتیش پارێزگای کەرکوک لەو ریفراندۆمە ئاشکراکرد، کە ھەرێم بڕیاریداوە لەمساڵدا ئەنجامی بدات و رایگەیاند:”ناکرێ دانیشتوانی ئەو پارێزگایە بەشداری لە ریفراندۆمەکە بکەن، لەبەر ئەوەی تائێستاش ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئەو پارێزگایە لە ئاوارەییدا دەژین و چەندین ناوچەش لەژێر دەسەڵاتی تیرۆریستانی داعشدا ماوەتەوە”.

لێدوانەکەی عەبادی وەک وەڵامێک دێت بۆ بەرپرسانی پارتی، کە رایانگەیاندبوو، ریفراندۆم لە ناوچە کێشە لەسەرەکانیش دەکرێت.

بابەتی دواتر

news

ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا

باسک نێت-سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری گۆڕان بەزۆرینەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *