5ee0de65a2

خوێندکارانی دوانزەی ئامادەیی لە ھەڵەبجە گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا

باسک نێت-ھەڵەبجە

بەمەبەستی خستنەڕووی چەند داواکارییەکیان، خوێندکارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ھەڵەبجە گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا و داوای کەمکردنەوەی مەنھەج و زیادکردنی پشوی پێش تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵیان کرد.

باسم ھادی نوێنەری خوێندکارانی دوانزەی ئامادەیی ڕایگەیاند:”بەھۆی بایکۆتی مامۆستایان و دواکەوتنی پڕۆسەی خوێندن، ئێستا فشارێکی زۆر لەسەر ئێمەی خوێندکاران دروستبووە کە لەم ماوە کەمەی کە ماوە، ھەموو مەنھەجمان پێ تەواو بکەن و پشوی پێش تاقیکردنەوەکانیش کەم بوەتەوە”.

ڕاشیگەیاند:”ئێمە لەم گردبونەوە داوامان کردووە کە پێویستە مەنھەجمان بۆ کەم بکەنەوە و ماوەی پشووەکەش وەک خۆی بمێنێت، لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانیشمان لەماوەیەکی نزیکدا ھەڵوێستی تر دەنوێنین.

ھاوکات سۆران عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی ھەڵەبجەش لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد:”ئێمە لەگەڵ جێبەجێکردنی داواکاری خوێندکارانین، بەڵام کەمکردنەوەی مەنھەج لەدەسەڵاتی ئێمەدا نییە و داوامان لەخوێندکاران کردوە بە نووسراو داواکارییەکانیان بخەنە بەردەممان و ئێمەش بەرزی دەکەینەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە، بۆ ئەوەی داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ بکرێت”.

بابەتی دواتر

thumb

بۆ بەریگریكردن لە قودس ماليزيا ئامادەیی رەوانەكردنی هێزی سەربازی راگەیاند

  وەزیری بەرگری مالیزیا ئامادەیی هێزەكانی بۆ بەرگری كردن لە شاری قودس ئاشكرا كرد. تۆڕی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *