FB_IMG_1491985665472

بەوێنە؛ ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی دەڤەری گەرمیانی کرد

باسک نێت-گەرمیان

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٢ـی نیسانی ٢٠١٧، بەڕێز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی دەڤەری گەرمیانی کرد و لەگەڵ مەڵبەندی گەرمیانی بزووتنەوەی ئیسلامیدا کۆبوویەوە و دواتر سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی کرد.

سەردانەکەی بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەیاوەری بەڕێزان حاجی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و حاجی غەریب ئەندامی نووسینگەی ڕابەری گشتی بوو.

لەسەردانەکەدا ڕابەری گشتی مەڵبەندی شەشی گەرمیانی بەسەر کردەوە و لەلایەن مامۆستا عەلی شکور بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانی مەڵبەندەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

ھاوکات بەڕێز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە دەڤەری گەرمیان لەگەڵ بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان کۆبوویەوە و دواتر وتارێکی پێشکەش بە بنەماڵەی شەھیدان کرد.

ھەر لە درێژەی دیدار و بەسەر کردنەوەکانیدا لەسنوری گەرمیاندا جەنابی ڕابەری گشتی بەیاوەری شاندی ھاوڕێی مەڵبەندی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی بەسەر کردەوە و لەلایەن بەرپرس و ئەندامان و کادیرانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامییەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

لە دیدارێکی کراوەدا بۆ ژمارەیەک لە خوشکان و برایانی یەکگرتووی ئیسلامی لەو سنورەدا، بەڕێز ڕابەری گشتی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لە بەڕێزیان کرا نیشاندا و جەختی لە یەکڕیزی و تەبایی زیاتر کردەوە لە نێوان ھەرسێ حزبی ئیسلامی برا، بەگرنگەوە باسی ھەستیاری قۆناغەکە و ئامادەسازییەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ھەر پێشھات و گریمانەیەک کرد بەتایبەت ئەو ئاستەنگ و ژینگە نەخوازراوەی یەخەی کاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی بزووتنەوە ئیسلامیەکانی کوردستان دەگرێت.

لە کۆتاییدا ئامادەبوان سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان خستەڕو، لەلایەن جەنابی ڕابەری گشتییەوە وەڵام درانەوە.

FB_IMG_1492014754906 FB_IMG_1492014747502 FB_IMG_1492014743309 FB_IMG_1492014739122 FB_IMG_1492014736668 FB_IMG_1492014622954 FB_IMG_1491985765710 FB_IMG_1491985762870 FB_IMG_1491985735669 FB_IMG_1491985665472 FB_IMG_1491985662862 FB_IMG_1491985660137

FB_IMG_1492015739015

بابەتی دواتر

786786

توركیا: رووبەڕووی هەموو هێرشێك دەبینەوە

سەرۆكوەزیرانی توركیا ئاشكرایكرد، هەوڵی دروستكردنی پشتێنەیەكی ئاژاوە لە باشووری وڵاتەكەمان، لەسەر سنوورەكانمان لەگەڵ عێراق‌و سووریا، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *