ئیبراهیم زمناكۆیی
ئیبراهیم زمناكۆیی

ئیسلامی ئەمریکی

ئیبراھیم زمناکۆیی

لە دێر زەمانەوە ، ئەمریکا و زلھێزانی ڕۆژئاوا پلانیان بۆ ئەوە داڕشتوە کە لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا نمونەیەک لە ئیسلام بھێننە ئاراوە لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی ئەواندا بگونجێت و لاواز و بێ ھێز بێت ، تا ڕۆژێ لە ڕۆژان توانای بەرنگار بوونەوەی لەگەڵ ئەواندا نەبێت و بەرژەوەندیەکانیان نەکەوێتە مەترسیەوە.

ئەو نموونەیەش ئیسلامی ئەمریکیە…! ئیسلامێک بۆ لەناوبردنی ئیسلام…!! ئەو ئیسلامەی کە ئەمریکا و ڕۆژئاوای ێەلیبی بۆ وڵاتانی ئیسلامییان دەوێت و بە تەمان بیخەنە شوێن ئیسلامی ڕاستەقینە…ئیسلامێک کە زانایانی پێشینی ئێمە ھۆشداریان لەبارەیەوە داوە و گەلانی مسوڵمانیان لێ ئاگادار کردوەتەوە و لەبارەی مەترسیەکەیەوە دواون و پەرتوکیان نوسیوە…نەک ھەر ئەوەندە بەڵکو نوسەران و بیرمەندانی ڕۆژئاوا دەیان ساڵ لەمەوبەر باسیان لێکردوە و پلانیان بۆ داڕێژاوە کە چی لە ئیسلام بکەن و پێویستە چۆن ڕووبەڕووی ببنەوە..

کاتێ سەید قگب ڕەحمەتی خوای لێبێت شەھید کرا ، ژمارەیەک لە زانایانی ئەزھەر لە سەردانێکی تایبەتدا لای شێخ محمد ئەبو زوھرە بوون ، ئەو کاتەی کە ھەواڵی لە سێدارەدانی سەید قگب بڵاوبویەوە ، مەلاکانی دەربار و ئەڵقە لەگوێی دەسەڵات بەشان و باڵی سەید قگبدا ھەڵیان ئەدا و ژیان نامەیان ئەھۆندەوە و بۆچوونەکانیان باس دەکرد…

شێخ ئەبو زوھرە ووتی :
دوای گەڕانەوەی لە ئەمریکا پرسیارم کرد لە سەید و ووتم کوڕم حاڵـت چۆنە…؟؟

ووتی : ئەی مامۆستاکەم ،بە مسوڵمانی ڕۆشتم بۆ ئەمریکا و بە باوەڕداری گەڕامەوە…!!

لە ئەمریکا ، سەید قگب ڕەحمەتی خوای لێبێت بە چاوی خۆی بینی کە چۆن نەێرانیەکانی ئەمریکا ئاھەنگ و سەما دەکەن و گۆرانی دەڵێن لە کاتی شەھید کردنی پێشەوا حەسەن بەننادا. ھەروەھا لەوێ ئەو جۆرە ئیسلامەی بینی کە ئەمریکا ھەوڵی بۆ دەدات و پێی ڕازیە و تێدەکۆشێت تۆوی لە نێو وڵاتانی ئیسلامیدا بچێنێت و لەوبارەیەوە لەسەری دەنوسێت و دەڵێت :
بێ گومان ئەو ئیسلامەی کە ئەمریکا و ھاوپەیمانانی بۆ ڕۆژھەڵات دەیانەوێت ” ئەو ئیسلامە نیە کە ڕووبەڕووی داگیرکەران ببێتەوە و بەڕویاندا بوەستێتەوە ، ئەو ئیسلامە نیە کە دژ بە ھەموو زۆردارێک بوەستێتەوە ، بەڵکو تەنھا ئەو ئیسلامەیە بەرنگاری شویعیەکان ببێتەوە … ئەوان نایانەوێت ئیسلام حاکم بێت ، لەبەر ئەوەی کاتێ ئیسلام حاکم بێت…گەلانی دونیا جارێکی دیکە زیندوو دەبنەوە و تێدەگەن کە خۆئامادەکردن بۆ بەرنگاربوونەوەی دوژمنان واجبە و دەرکردنی داگیرکاران پێویستە ، شیوعیەت وەک ئیستیعمار دەردێکی کوشندەیە ، ھەردوکیان دوژمنن و جیاوازیان نیە و ھەردوکیان داگیر کەرن .

بەم شێوەیە ئەمریکا و ھاوپەیمانانی ، ئیسلامێکی ئەمریکییان بۆ ڕۆژھەڵات دەوێت کە باس لە جائیز بوون یان جائیز نەبوونی مەنعی ئافرەتان و بە ئەندام بوونی ئافرەتان لە پەرلەمان بکات و باس لە دەست نوێژ و پوچەڵکەرەوەکانی بکات….، ئەوان ئیسلامێکیان ناوێت کە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریەکانمان و سیستەمی دارایی وڵات بکات… بەھیچ شێوەیەک ئەوان ئیسلامێکیان ناوێت باس لە حاڵ و گوزەرانی سیاسی و نەتوەیی و لایەنەکانی پەیوەندیمان بکات . بەم پێیە جێی قبوڵکردن نیە و ناگونجێت . حوکم کردن بە ئیسلام و پەیڕەو کردنی شەریعەتی ئیسلام و سەرکەوتنی ئیسلام بەقەڵەمێک بنوسرێت و باسی لێوە بکرێت و دەنگدانی لەسەر بکرێت ئەوان دەیشکێنن و لەناوی دەبەن…

ئەمە ئەو نوسینەی سەید قگب بوو کە لە ساڵی ١٩٤٩ی زاینیدا باسی ئیسلامی ئەمریکی تیادا کردبوو کە دواتر ریچارد نیکسۆنی سەرۆکی پێشینی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٨٨ لە کتێبەکەیدا (الفرێە السانحە ) جەختی لەسەر کردەوە و داوا لە ڕۆژئاوا ، لە ئەمریکاوە تا ڕوسیا دەکات کە یەک بگرن و ڕووبەڕووی مسوڵمانانی ئوێوڵگەرا ببنەوە ، ڕووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە ئەیانەوێت :
• شارستانێتی ئیسلامی بگەڕێننەوە لە ڕووی زیندوکردنەوەی مێژووی ڕابردویانەوە…
• ئەوانەی ھەوڵی جێبەجێ کردنی شەریعەتی ئیسلامی دەدەن و بانگەشەی بۆ دەکەن.
• ئەوانەی پێیان وایە ئیسلام دین و دەوڵەتە و ئەو دوانە جیابوونەوەیان نیە.
• ئەوانەی داھاتووی پرشنگداریان لە تێڕوانینیان بۆ ڕابردوو بەدەست دێنن ، ئەوانە پارێزگاران نین..! بەڵکو کۆمەڵێکی شۆڕشگێڕن…
ئەوە ھەمان ئەو ئیسلامە ئەمریکیەیە کە بیرمەندی ستراتیجی ئەمریکی فرانسیس فۆکۆیاما لە سەرتاکانی ساڵی ٢٠٠٢ دا باسی لێوە دەکات و دەڵێت : بێ گومان ئاینی ئیسلام ، تاکە شارستانیەتێکی سەرەکیە لە جیھاندا کە کێشەی لەسەر نوێگەرایی ڕۆژھەڵاتدا ھەبێت ، جیھانی ئیسلامی لەم ساڵانەی دواییدا چەندین تەوژمی ئوێوڵی ھێناوەتە دونیاوە ، کە نە تەنھا دژی سیاسەتەکانی ڕۆژئاوا دەوەستێتەوە ، بەڵکو دژی گەورەترین بنەمای نوێگەرایی کە عەلمانیەتە دەوەستێتەوە و پێی قەبوڵ ناکرێت. پێویستە گرنگترین گۆڕانکاری لە ناو خودی ئیسلام و مسوڵماناندا بکرێت…پێویستە کۆمەڵگەی مسوڵمانان بڕیاری خۆی بدات ، کە ئایا ئەیەوێت بەشێوەیەکی ئاشتیانە نوێگەرایی ڕۆژئاوا قبوڵ بکات بە تایبەت ئەوەی کە پەیوەندی بە بنەمای سەرەکی دەوڵەتی سیکۆلاریزمەوە ھەیە…. یان نا..!!؟
خۆ ئەگەر ھەر تەوژمێکی ئیسلامی لە سەر خواست و بە پلانی ئەوان کار نەکات ، ئەوا دەیان ناوناتۆری جۆراوجۆری لێدەدەن و دەیان تۆمەتی ناڕەوای بۆ دەتاشن تا ڕای گشتی پێ بەدەست بێنن و بیانویەک بێت بۆ لەناوبردنیان . ئەمریکا و ڕۆژئاوا بە ھیچ شێوەیەک ڕازی نابن لە خاکی مسوڵماناندا ئیسلام حوکم بکات. ئەوان بەردەوام لە ھەوڵدان تا بەھەموو شێوەیەک ئەو خەونەی مسوڵمانان نەیەتەدی و دەیان لەمپەر لەبەردەمیدا دادەنێن. ئەوان ئەو پڕوپاگەندەیەی کە بۆ ئازادی و دیموکراتیەت بانگەشەی بۆ دەکەن تەنھا بۆ خۆیانە ، ئازادی لە وڵاتانی ئیسلامیدا قبوڵ ناکەن. لەبەر ئەوەی گەلانی مسوڵمان بە گشتی کەسێک ھەڵدەبژێرن کە ئیسلامیان لەسەر جێ بە جێ بکات و حوکمی خوا تەگبیق بکات. جێ بەجێ کردنی حوکمی خوا و فەرمانڕەوایی شەریعەتی ئیسلام لای ئەمریکا و ڕۆژئاوا ھێڵی سورە و کەس بۆی نیە باسی بکات. ئەوان ئیسلامێکیان دەوێت کە تەنھا باس لە سۆز و خۆشەویستی نێوان خەڵک و نوێژ و ڕۆژ و خێر و چاکە بکات، بەڵام کە باس گەشتە سیاسەت و دەوڵەتداری ئەوە بڤەیە و مەترسیدارە و لای ئەوان ناگونجێت لەگەڵ سروشتی مرۆڤایەتیدا..
ئەمە ئەو ئیسلامە ئەمریکیەیە کە ئەیانەوێت بیسەپێنن بەسەر گەلانی مسوڵماندا و بیخەنە شوێن ئەو ئیسلامە ڕاستەقینەیەی کە پێغەمبەری ئیسلام محمد ێلی اللە علیە و سلم لە لاین خواوە ھێناوێتی….
سەرچاوەکان :

• https:// wikipedia.org/wiki
• مرایا… مستقبل الإسلام الڕمریکی : عبداللە الملحم : http://www.raya.com/
• الاسلام الامریکانی : د:محمد عمارە.. http://www.sunni-news.net/

بابەتی دواتر

FB_IMG_1507826848105

نالۆژیکی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا

کامیل مەحمود پێداگری لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە(١١/١) جگە لەمزایەدەی دوور لە مەوزوعیەت و نمایشێکی سیاسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *