27844493319140293_n-480x330

پەیامی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ یادی تراژیدیا و جینۆسایدی بەناو ئەنفال

لەیادی قەتڵوعام کردنی خەڵکی گەرمیان ١٤/٤/١٩٨٨

بسم اللە الرحمن الرحیم

خوشک و برا خۆشەویستەکانم
جەماوەری خۆڕاگرو بەغیرەتی گەرمیان

٢٩ساڵ لەمەوبەر حیزبەکەی (میشیل ئەفلەق) لەچەندین شوێنی کوردستان شاڵاوی قڕکرنی دەست پێکرد و شێوازی شەڕکردنی ئەمجارەی بەبەراورد بە پێشوو جیاواز بوو بۆیە ئەم شاڵاوانەی ژن و پیر و منداڵ و بێ چەکیشی دەکردە ئامانج.

لەگەڵ خۆی دەیبردن بۆ شوێنە دوورە دەستەکانی سەحرای عەرعەر و لەوێشەوە پاکتاوی دەکردن، تەنھا ئەوانەی لەو کاتەدا قوربانی ئەو کارەساتە بوون دەتوانن ھەست بەو کارەساتە بکەن، چونکە زبان لاڵە لەئاست بەیانکردنی.

چۆن دایکان منداڵە ئازیزەکانیان بەدیار چاویانەوە لەبرسان دەمردن؟! چۆن ژن ومنداڵ بەچاوی خۆیان دەیان بینی کە باوکیان، برایا، کوڕیان دەبرێن بۆمەرگ؟! ھەزارەھا مرۆڤ بەم شێوە جەرگ بڕەپاکتاو کران، جیھان کەمەرامیان بۆ سەدام دەکرد نەک ھەر باسیان نەکرد بەڵکو شاردیانەوە.

لەدوای ٢٩ ساڵ خۆشمان کەمتەرخەم بوین لە نوسینەوەی ئەم کارەساتە بەشێوەیەکی گونجاو بۆ نەوەکانی داھاتوومان، کەدەبوو چەندین کتێب و فیلم بەزمانە زیندووەکانی جیھان لەسەر ئەم کارەساتە دەربھێنرانایە بۆ ناساندنی بەڕای گشتی جیھان بۆ پاڵپشتی کردنی مافی ڕەوای گەلەکەمان و تەیار کردنی ڕای گشتی جیھانی بەشێوەیەک کە کەس نەتوانێت جارێکی تر بیر لەوە بکاتەوە شاڵاوی وا مان بۆبھێنێت.

حیزبی بەعس کە لەلایەن (میشیل ئەفلەق) ەوە درووستکرابوو لە سوریا، میشیل ئەفلەق خۆی لە دایک و باوکێکی مەسیحی (ئەرتۆدۆکسی) بەدنیا ھاتووە, لە خوێندنگایەکی فەرەنسی لە دیمەشق قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردووە، دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن دەبرێتە پاریس و لە زانکۆی (سۆربۆن) دەست بەخوێندن دەکات ھەر لەوێش دەبێتە ھەڵگری بیری (سۆشیالیزمی علمانی و ناسیۆنالیزمی عەرەبی) ھەر لە پاریس دەست دەکات بە کۆکردنەوەی ئەو خوێندکارە عەرەبانەی لەوێ دەیان خوێند.

پاشان لەناوەڕاستی سییەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ سوریا (کەھێشتا ھەژموونی فەرەنسای بەسەرەوە بوو ) لەوێ دەستدەکات بۆ بانگەواز کردن بۆ ئەو فیکرەی کەلەپاریس پێی ئاشنا بوو بوو.

پاشان لەساڵی ١٩٥٧بە فەرمی حیزبی(بەعسی عەرەبی سوشیالیستی)ڕادەگەیەنرێت و میشیل ئەفلەق دەبێتە سەرۆکی ئەو حیزبە.

لە شەستەکاندا کۆمەڵێک ئەفسەری عەلەوی لە مامۆستا کەیان کە میشیل ئەفلەق بوو ھەڵدەگەڕێنەوە و دەستیان گرت بەسەر حزبی بەعس و حوکمی سوریادا.

بەناچاری میشیل ئەفلەق دێتە عێراق و لەوێ لەگەڵ لقی عێراقی حیزبی بەعس کە پێشتر لە لایەن ناسیۆنالسیتە عەرەبەکانی عێراقەوە درووست کرابوو دەست دەکات بەکار.

لە ساڵی ١٩٦٨ حزبی بەعس لەعێراقدا حوکمی گرتە دەست و میشیل ئەفلەق دەبێتە (قائد مۆسس) کە بەرزترین دەسەڵاتە، ھاوکات ھاوڕێ و ھاودینی خۆی (د.ئەلیاس فرح) دەکاتە بەرپرسی روشنبیری و ئیعلامی حیزبی بەعس.

ھەموو ئەندامانی بەعس بە(احمد حسن بکر و ێدام حسین) ھەموو سەرکردە و کادیرەکانی بەعس بە فیکری میشیل ئەفلەق و نوسینەکانی وە دواتر بیرمەندێکی وەک (ئەلیاس فەرەح) زاخاو دراون.

بەقسەی ھەموو بەعسییەکان ژینگەی فیکری عەفلەق و فەرەح لە فەرەنسا و غەربەوە ھاتووە. چی پەیوەندییەکی بەئیسلام و بیابانەوە ھەیە؟ بۆچی ئەبێت بکرێنە ماڵ لەسەر ئیسلام؟ بۆ ماڵ ەبن لەسەر ئەوروپا و ئیمپریالیزمی فەرھەنگی؟؟ لێرەدا ئەوەی جێگای سەر سوڕمانە ھەتا ساڵی ٢٠٠٣ لەدوای نە مانی میشیل ئەفلەقەوە (ئەلیاس فەرەح) ھەموو فیکرو ڕۆشنبیری بەعسی بەدەستی ئەوبوو, وە ئەویش پێشنیاری ھەموو ئەو تاوانانەی کرد بۆ ێدام, کەشاڵاوەکان بۆ سەر کوردستان ناو بنێت (ئەنفال) یان ئەو موشەکانەی دەیگرتنە ئێران ناوی بنێت (حسین)!!

چەندێک ئازاری ئەو کارەساتە سەختە ئەوەندەش سەختە کەبەعسی ئەفلەقی بۆ چەند جار ئازار دانی خەڵکی موسوڵمانی کورد بەناوە ئیسلامیەکەیانەوە ئازاریان بدات.بەداخەوە لێرەش حزبە علمانیەکانی کوردستان و ئەو نوسەرانەی کە بۆڕازی کردنی بێگانەو وەرگرتنی مافی پەنابەری سیاسی لە وڵاتاندا بەھەموو شێوەیەک ئەم ناوەیان کردۆتە پاساو(مبرر) بۆ ھێرشکرنە سەر قورئان و ئیسلام.

خوا نەکات ناوی عەفلەق و فەرەح بە ھیچ شێوەیەک بھێنن ! ئەیانەوێت وا لەنەوەی نوێی بگەیەنن کە ئەم کارەساتە بەدەستی ھەندێک کەس ئەنجام دراوە کە لە بیابانی مەککە و مەدینەوە ھاتوون و ئەنفالی کردوین…! بەوەش ئیپریالیزمی فەرھەنگی لەسەر دەستی میشیل ئەفلەقی دەست پەروەردەی خۆی باشترین ئامانجی پێکاوە .

کە ئەگەر بەشێک لە داھاتی قادر کەرەم بۆ ئاوەدانکدنەوەی گەرمیان تەرخان بکرێت ھەموو گەرمیان دەکاتە بەھەشتی سەر زەوی ئەمە جگە لە نەوتەکەی گەرمیان.

شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز
رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی

 

بابەتی دواتر

FB_IMG_1492599393568

بەوێنە؛ ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڤەری چەمچەماڵی بەسەر کردەوە

باسک نێت-چەمچەماڵ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *