ئیبراهیم زمناكۆیی
ئیبراهیم زمناكۆیی

ئەنفالی یەک – ئەنفالی دوو

لە چواردەی چواردا بوو ئاسمانی گەرمیان پڕ بوو لە زریکە و ناڵەی منداڵان و قیژە و چریکەی ژنان و غەم و پەژارەی پیاوانێک کە بەزۆر فڕێ دەدرانە نێو زیلەکانەوە و بەوپەڕی دڕندانە، تولەکانی میشیل عەفلەق عەلمانی لە پرۆسەیەکی وەحشیانەدا بۆ ناشیرین کردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و لە ژێر ناوی پیرۆزی ئەنفالدا ، بەرەوە بیابانەکان ڕاپێچبان کردن.

منداڵان لە نێو باوەشی گەرم و پڕ لە سۆزی دایکاندا دەرھێنران و دەخرانە بەردەم سەگەکان و پارچە پارچە دەکران.

پیاوان و ژنان لە یەکتر جیا دەکرانەوە و بەرەوە چاڵە قوڵەکانی مەرگ دەبران و زیندە بەچاڵ دەکران.

بەدەست فیکری بۆگەنی بەعسی عەلمانی دەیان ھەزار خەڵکی بێ تاوان لە بیابانەکانی عەرعەردا بە شێوەیەکی وەحشیانە و بە بەرچاوی ھەموو ڕێکخراوە نێو دەوڵەتی و بەناو ئازادیخوازەکانەوە قتڵ و عام کران.

ئەوەی لە پرۆسەی بەناو ئەنفالدا ڕوویدا جینۆساید و قڕکردنیکی نەتوەیی مێژووی بوو دژ بە گەلی کورد و بۆ ھەتاھەتایە پەڵەیەکی ڕەشە بە نێو چاوی دەوڵەتانی جیھان وسیکۆلاریستانەوە.

ئەوەی جێی داخەو لێرەدا پێویستە ئاماژەی پێ بکەین ئەوەیە کە پاش ٢٩ ساڵ ، جێماوان و کەس و کاری قوربانیانی ئەو جینۆسایدە تا ئێستاش ھەر ڕەش پۆشن و لە پرۆسەیەکی دیکەی ئەنفالی دوودا ، وەک ھەموو ھاوڵاتیانی دیکەی ئەم ھەرێمە ، لە نێو ماڵەکانی خۆیاندا ووردە ووردە زیندەبەچاڵ دەکرێن و بە ھەموو شێوەیەک پشت گوێ خراوون و وەک پێویست برینەکانی دڵیان ساڕێژ نەکراوە.

ئێستاش لادێ و شارەکانی گەرمیان ئاسەواری دەستی ڕەش ڕژێمی بەعسی عەلمانی پێوە دیارە و پاش ٢٩ ساڵ لە دەوڵەتداری ،عەلمانیەکانی ئەمڕۆ ھەنگاوی پێویستیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە نەناوە.

لەکاتێکدا کە مانگانە ملیۆنەھا دۆلار لە پاڵاوگەکانی گەرمیان دا نەوت و گاز بەرھەم دەھێنرێت و لە لایەن بەرپرسانی ناوچەکە و حکومەتە مافیاکەی خۆمان بەتاڵان دەبرێت ، کە ئەگەر ڕێژەیەکی کەم لەو داھاتە بۆ ناوچەکە خەرج بکرایە ئێستا ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ کەس و کاری قوربانیان دەستە بەرکرا بوو.

ئەوەی کە دوێنێ ڕژێمی بەعسی عەلمانی بەسەر گەڵی کوردیدا ھەێنا، ھیچی زیاتر نیە لەوەی کە ئەمڕۆ عەلمانیەکانی کوردستان بەرامبەر گەلەکەی خۆیان دەیکەن و قوت و مافی ڕۆژانەیان لێدەگرنەوە و مافەکانیان پێشێل دەکەن و سەروەت و سامانی وڵات بەتاڵان دەبەن و مافیا ئاسا کەوتوونەتە گیانی ئەو خەڵکەو ژیانیان لێ زەوت دەکەن.

ئەوەی دوێنێ بەعسی عەلمانی لە پرۆسەی ئەنفالی یەکدا بەرامبەر بە دەیان ھەزار کەسی ئەم ھەرێمە ئەنجامیاندا ، ئەمانەی ئێستا لە پرۆسەی ئەنفالی دوودا بەرامبەر بە ملیۆنان خەڵکی ئەم ھەرێمە ئەنجامی دەدەن.

دوێنی بەعسی عەلمانی ھەزاران کەسیان لە نێو بیابانەکاندا زیندەبەچاڵ کرد ، ئێستا ملیۆنەھا خەڵک بە شێوەیەکی دیکە لە نێو ماڵەکانی خۆیاندا زیندە بەچاڵ دەکرێت.

لە پرۆسەی دووەمی ئەنفالدا کە ساڵانێکە دەستی پێکردوە و ئیستاش بەردەوامە ،ھاوڵاتیانی ئەم ھەرێمە کە بە ھەموو چین و توێژەکانەوە گیانیان لە پێناو ئازادی و سەربە خۆی کوردستاندا بەخشی ، ئەوەتا ئێستا مافە سەرەتاییەکانیان لێ سەنراوەتوە و لە داھاتی وڵات بێ بەش کراون و موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەستی بەسەردا گیراوە و لە ھەمووی خراپتر سەرە ڕای داھاتێکی زۆر لە نەوت و گاز، مافیاکانی دەسەڵات ئەم ھەرێمەیان ڕووبەڕووی قەرزێکی دەرەکی زۆر کردوەتەوە کە پاش دەیان جیل و نەوەی ئەم ھەرێمی ناتوانێت لێی ڕزگار بێت.

ئەگەر پرۆسەی ئەنفالی دوێنێ جینۆسایدی ناوچەیەک بێت ، ئەنفالی ئەمڕۆ مەرگەساتی نەتەوەیەکە.

ڕوو ڕەشی بۆ نەوەکانی میشێل عەفلەقی عەلمانی دوێنێ و ئەمڕۆ، درود و سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەھیدان و ستەملێکراوانی ئەنفالی دوێنێ و ئەمڕۆ.

بابەتی دواتر

1016778_486779041403625_1221301673_n

درۆی دیموکراسی و ئازادی مرۆڤ!!

شۆڕش کەمال ئاون سان سوتشی ئۆپۆزسیۆنی پێشوی دەولەتی میانمار و ڕاوێژکاری ئێستای دەولەتی میانمار کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *