لۆگۆى يەكێتى زانايانى ئاينى هەرێمى كوردستان
لۆگۆى يەكێتى زانايانى ئاينى هەرێمى كوردستان

لیژنەی باڵای فەتوای ھەرێم مامەڵەی کارکردنی لەیەکێک لە کۆمپانیاکانی کوردستان قەدەغە کرد

باسک نێت:

لیژنەی باڵای فەتوای کوردستان مامەڵەی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای کیو نێت (Q NET) ھەڵپەسارد و ڕایگەیاندووە، مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە دروست نییە، تا ئەو کاتەی بابەتەکە یەکلایی دەکرێتەوە.

لە نوسراوێکی لیژنەی باڵای فەتوای ھەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست (باسک نێت) کەوتووە، ھاتووە:”لە ڕۆژی ٧/٣/٢٠١٧ نوێنەری کۆمپانیای (Q NET) سەردانی لیژنەی باڵای فەتوای ھەرێمی کوردستانی کرد و پرسیاری کرد سەبارەت بە کڕین و فرۆشتنی ھەندێک کاڵا و کەل و پەل و کاڵای بازرگانی، وەلەبەردەم لیژنەکەماندا پرسیارەکەی ڕوون کردەوە و نمایش کرد کە زۆربەی ئەندامانی لیژنەکەمان دروستی ئەو جۆرە مامەڵەیان بۆ بڕیاردرا، وە لیژنەکەمان بە بڕیاری ژمارە ١٠٣ لە بەرواری ٧/٣/٢٠١٧ نوسراوی فەرمی بەدروستی ئەو مامەڵانە دەرکرد.

ھەر لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بەڵام دواتر چەند ھاوڵاتییەک سەردانی لیژنەکەمانی کرد و چۆنیەتی مامەڵەکەیان بەکرداری بۆ لیژنەکە ڕونکردەوە کە ئەو کۆمپانیایە ئەنجامی دەدات، بۆمان دەرکەوت کە ئەم مامەڵەی کۆمپانیای “Q NET” لەڕێگای ئینتەرنێتەوە ئەنجام دەدرێن و زۆربەی شێوەکانی وەکالەتی دروست نین.

دوای ئاگادارکردنەوەی لیژنەی باڵای فەتوای ھەرێم، لیژنەکە بڕیاری دا بەوەی کە تائەو کاتەی لیژنە دەگاتە بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە فەتوای ئاماژە پێکراو کە بەنوسراوی فەرمی ژمارە ١٠٣ لە بەرواری ٧/٣/٢٠١٧ لە لیژنەکە دەرچووە ڕادەگیرێت و کاری پێناکرێت و داواش لە کۆمپانیاکە دەکات کە نوسراوەکە بگەڕێننەوە و پشتی پێنەبەستێت بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ھاوڵاتیان چونکە بەشێوەیەک بۆ لیژنە باسکراوە کە زۆر جیاوازە لە واقعی کارکردنیان.

ھاوکات لیژنەی باڵای فەتوای ھەرێم داوا لە ھاوڵاتیان دەکات، کە ھیچ مامەڵەیەک لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو ئەنجام نەدەن بە پشت بەستن بە فەتوای ئاماژە پێکراومان تا ئەوکاتەی لیژنەکەمان بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە.

کۆمپانیای کیو نێت (Q NET) یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بازرگانی ئینتەرنێتی لەجیھان کە لە ووڵاتی مالیزیا ساڵی (١٩٩٨) دامەزراوە و خاوەنی زیاتر لە ١٣ملیۆن ئەندامی سەربەخۆیە لەسەرتاسەری جیھان، خاوەنی ئۆفیسی سەرەکی خۆیەتی وەک (دوبەی ، فرانکفۆرتی ئەڵمانیا ، مانێلا ، ھۆنگ کۆنگ، وە چەندان وڵاتی تر).

 

17903630_1895835610687667_1076952405590820414_n

بابەتی دواتر

received_297977987314103

بەیاننامەی مەکتەبی کاروباری خوشکانی بزووتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە

باسک نێت: بسم اللە الرحمن الرحیم یا ڕَیُّەَا اڵّژِینَ آمَنُوا کُتِبَ عَڵیْکُمُ الێِّێامُ کَمَا کُتِبَ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *