ڕەجەب تەیپ ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا
ڕەجەب تەیپ ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا

ئەگەر راپرسییەکەی ئەمرۆ سەرکەوتوو بێت سەرۆک کۆمار ئەم دەسەڵاتانەی دەبێت و ئەم دەزگایانەش ھەڵدەوەشێنێتەوە

باسک نێت:
ئەمڕۆ ١٦ـی نیسانی ٢٠١٧، ڕیفراندۆم بۆ ھەمواری دەستوور لە تورکیا دەستیپێکرد و ھاوڵاتیان ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن بۆ دەنگدان لەسەر ڕیفراندۆمەکە، لەئەگەری سەرکەوتنی ڕیفراندۆمەکەشدا، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەم دەسەڵاتانەی زیاد دەبێت و ئەم دەزگایانەش ھەڵدەوەشێتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەتوانێت دوو خولی تریش واتا تا ٢٠٢٩ سەرۆک کۆمار بێت و ئەشتوانێت پێش کۆتایی ھاتنی دوو خولەکەی واتا لە ساڵی ٢٠٢٨ داوای ھەڵبژاردنی پێشوەخت بکات ئەو کاتە ئەتوانێت بۆ خولی سێھەمیش خۆی ھەڵبژێرێتەوە واتا تا ساڵی ٢٠٣٤ !

سەرۆک کۆمار خۆی سەرۆکایەتی دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەکات، واتە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نامێنێت، سەر کۆمار دەبێتە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی وڵاتیش

سەرۆک کۆمار نیوەی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری دیاری دەکات و پلە سەربازییەکانیش دەبەخشێت و وەزیرەکان دیاری دەکات.

سەرۆک کۆمار دەتوانێت جێگرێک یان زیاتر بۆ خۆی دانێت، ھاوکات سەرۆک کۆمار دەکرێت لەلایەن ئەنجومەنی گەل (پەرلەمان) لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ ٥ ساڵەو دەکرێت بۆ ٥ی تریش ھەڵبژێدرێتەوە، سەرۆک کۆمار پەیوەندی لەگەڵ پارتەکەی ناپچرێنێت، ئەکرێت لە یەک کاتدا سەرۆکی کۆمار بێت و سەرۆکی پارتەکەشی بێت.

ھەموو وەزیرەکان لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە دادەنرێن ھەروەھا سەرۆک کۆماریش دەتوانێت لەکاریان بخات.

کاتێک سەرۆک کۆمار بە پێویستی بزانێت گۆڕانکاری یاسایی لە دەستووردا بکرێت ئەوا پێشکەشی گەلی دەکات تا دەنگی لەسەر بدات.

سەرۆک کۆمار، لەبارەی بابەتەکانی دەسەڵاتی راپەڕاندن بڕیارنامەی سەرکۆماری دەردەکات.

بەمەبەستی روونکردنەوەی یاساکان بڕیارنامەی سەرۆک کۆماری دەرناکرێت.

لە دۆخی دەرکردنی بڕیارنامەی پەرلەمانی تورکیا لەسەر ھەمان بابەتەکان، بڕیارنامەی سەرۆک کۆماری ناچێتە بواری جیبەجێکردنەوە.

پەرلەمان دەتوانێت دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەسەر سەرۆک کۆمار، جێگرانی سەرۆک کۆمار و وەزیرەکان بکاتەوە.

ئەو سەرۆک کۆمارەی بڕیار دەدرێت لەبارەیەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بکرێتەوە، ناتوانێت بڕیاری ھەڵبژاردن بدات.

سەرۆک کۆمار، دەتوانێت جێگر یان چەند جێگرێک دابمەزرێنێت.

جێگرانی سەرۆک کۆمار و وەزیرەکان لەنێوان ئەو کەسانەی توانیوویانە ببنە پەرلەمانتار لەلایەن سەرکۆمارەوە دیاری دەکرێن و دەست لە کاری پەرلەمانتاری دەکێشنەوە.

دوای دەستبەکاربوونی پەرلەمانتاران لە پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار و وەزیر، ئەندامێتییان لە پەرلەمان کۆتایی پێدێت.

پەرلەمانی تورکیا دەتوانێت بە دەنگی سێ لەسەر پێنجی پەرلەمانتاران بڕیاری سەرلەنوێ ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردن بدات.

سەرۆک کۆمار لەدۆخی گونجاوی ھەلومەرجی یاسادا دەتوانێت باری نائاسایی رابگەیەنێت.

جگە لە دادگا دیسپلینەکان دادگای سەربازی دروست ناکرێت.

ناوی فەرمانگەی باڵای داواکارانی گشتیی و دادوەران، بۆ فەرمانگەی داواکارانی گشتیی و دادوەران دەگۆڕێت.

بوودجە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت.

ئەنجوومەنی وەزیران نامێنێت و ئەرک و دەسەڵاتی راپەراندن بە رەچاوکردنی دەستوور و یاساکان بەشێوەیەکی گونجاو لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بەڕێوەدەبرێت.

ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆک کۆمار بەیەکەوە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەنجام دەدرێت.

دادگای باڵای تێھەڵچوونەوەی سەربازی، دادگای فەرمانگەی باڵای سەربازی و دادگا سەربازییەکان ھەڵدەگیرێن.

لە ھەموو ئەمانە گرنگتر ئەم ساڵانەی کە ئەردۆگان سەرۆک کۆمار بووە ھەژمار ناکرێت، واتا ئەکرێت ئەردۆگان دوای پەسەند کردنی دەستوور لەلایەن گەلەوە بۆ ماوەی ١٠ ساڵی تریش سەرۆک کۆمار بێت.

لە کاتژمێر ٨ـەوە دەنگدان بۆ ھەمواری دەستوور لە تەواوی تورکیا دەستیپێکردووە بڕیارە تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە بەردەوام بێت، بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە ٥٥ ملیۆن کەس بەشداری لە دەنگدانەکەدا دەکەن.

ھاوکات لە کاتژمێر ٧ی بەیانیشەوە دەنگدان لە ٣٢ پارێزگای تورکیا دەستیپێکردووە و لەو پارێزگایانەش دەنگدان تاوەکو ٤ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە تورکیادا زیاتر لە ١٦٧ ھەزار بنکەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆمەکە کراوەتەوە، ھاوکات بەشێکی زۆریش لە زیندانییەکانی ئەو وڵاتە دەتوانن لە ٤٦٣ بنکەی دەنگداندا کە لە زیندانەکاندا کراونەتەوە دەنگی خۆیان تۆماربکەن.

١٠ پارتی سیاسی دەتوانن نوێنەریان لەسەر سندوقەکان ھەبێت و ماددەی ٢٣ لە یاسای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، ئەو پارتانە دەستنیشان دەکات کە دەتوانن نوێنەریان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان ھەبێت.

ھاوڵاتییانی تورکیا تا ئێستا شەش جار بەمەبەستی دەنگدان لەسەر گۆڕانکاریی دەستوور ڕوویان لە سندووقەکان کردووە، ئەوەش لە ھەریەک لە ساڵەکانی ١٩٦١، ١٩٨٢، ١٩٨٧، ٢٠٠٧ و ٢٠١٠دا. ئەنجامی سەرجەم ڕاپرسییەکان ‘بەڵێ’ بووە جگە لە ڕاپرسییەکەی ساڵی ١٩٨٨ کە بە ئەنجامی ”نەخێر” کۆتایی ھاتووە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1492599393568

بەوێنە؛ ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڤەری چەمچەماڵی بەسەر کردەوە

باسک نێت-چەمچەماڵ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *