received_1480961525282194

توانەوە لە شوكرا يان لە سەبرا؟

عوسمان زەڵمی

وشەی سەبرو ئارامگرتن (ێبّار) لە قورئانی کەریم دا پێش سوپاسگوزاری (شکور) خراوە ، لەکاتێکدا ھەردوکیان بە دەستەواژەی ێیغەی موبالەغە ھاتوون ، وەستان لەسەر ئەم دوو دەربڕینە گرنگەو دەبێ جێی بایەخی ئەھلی ئەقڵ بێت ..

وشەی سەبرو ئارامگرتن (ێبّار) : یا لەسەر گوێڕایەڵی کردنی خواستەکانی (ئەمر و نەھی) خوایە ، یاخود سەبر لەسەر ئەو شتانەیە کە تووشی ئادەمیزاد دەبن لە ناڕەحەتی و دەرد و بەڵا ، وەک سووننەتی ھەمیشەیی ژیان ..

بەڵام وشەی سوپاسگوزاری (شکور): شوکر یان ئەوەیە لەسەر نیعمەتی خوا دەکرێت (واشکروا نعمە اللە) یاخود لەسەر ڕزگاربوون لە دەرد و بەڵاو ناڕەحەتی : ( ڵئِنْ ڕَنْجَیْتَنَا مِنْ ەَژِەِ ڵنَکُونَنَّ مِنَ الشَّاکِڕینَ / یونس : ٢٢ ) ، کەواتە شوکر لەسەر نیعمەت ، وە نەمانی موسیبەت دەکرێت ..

جا قورئانی کەریم ھەرکات سیاقی ئایەتەکان باسی ترس و ترساندنی تیا بێت ، ئەوە (ێبّارٌ شَکُور) ی بەکار ھێناوە و سەبر پێش کەوتووە وەک : ( ڕَڵمْ تَرَ ڕَنَّ الْفُلْکَ تَجْڕی فِی الْبَحْڕ بِنِعْمَتِ اللَّەِ لِیُڕێکُم مِّنْ آێاتِەِ إِنَّ فِی ژَلِکَ ڵآێاتٍ لِّکُلِّ ێَبَّارٍ شَکُورٍ ۆإِژَا غَشِێەُم مَّوْجٌ کَالڤُّڵلِ دَعَوُا اللَّەَ مُخْلِێِینَ ڵەُ الدِّینَ فَڵمَّا نَجَّاەُمْ إِڵی الْبَرِّ فَمِنْەُم مُّقْتَێِدٌ ۆمَا ێجْحَدُ بِآێاتِنَا إِلَّا کُلُّ خَتَّارٍ کَفُورٍ/ لقمان : ٣١ ـ٣٢ ) .

بەڵام لە غەیری (ترس و ترسان) بێت ، ئەوا وشەی شوکری بە تەنھا بەکار ھێناوە وەک : ( ۆەُۆ الَّژِی سَخَّرَ الْبَحْرَ لِتَڕْکُلُوا مِنْەُ ڵحْمًا گَڕیًّا ۆتَسْتَخْڕجُوا مِنْەُ حِلْێەً تَلْبَسُونَەَا ۆتَرَی الْفُلْکَ مَۆاخِرَ فِیەِ ۆلِتَبْتَغُوا مِن فَچْلِەِ ۆڵعَلَّکُمْ تَشْکُرُونَ / النحل : ١٤)

ھەروەھا وشەی (ێبّار) بە تەنھا لە قورئاندا نەھاتووە ، بەڵکو ھەمیشە لەگەڵ وشەی (شکور) دا ھاتووە ، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە نیوەی ئاین سەبرە و نیوەکەی تری شوکرە : (ۆڵقَدْ ڕَرْسَلْنَا مُوسَی بِآَێاتِنَا ڕَنْ ڕَخْڕجْ قَوْمَکَ مِنَ الڤُّلُمَاتِ إِڵی النُّوڕ ۆژَکِّرْەُمْ بِڕَیَّامِ اللَّەِ إِنَّ فِی ژَلِکَ ڵآَێاتٍ لِکُلِّ ێَبَّارٍ شَکُورٍ/ ایراھیم : ٥ )

گەر بپرسین بۆچی وشەی (ێبّار) کە ێیغەی موبالەغەیە لەسەر وەزنی (فعّال) ھاتووە ، بەکورتی ئەتوانین ئەم وەڵامە گرنگە وەربگرین و بڵێین : ھەریەک لە وەزنەکانی (مِفعال ، فعَال ، فعول) لە ێیغەی موبالەغەدا دەلالەتی تایبەت بە خۆیان ھەیە بەم شێوەیە :
ێیغەی (مِفعال) : ئەم ێیغەیە وەرگیراوە لە ئالەت ، وەک (مِفتاح و مِنشار) کە بەزۆری ئەو کارەی پێ ئەنجام دەدرێت کە بۆی دروست کراوە و پێی دەکرێ .

ێیغەی (فعَال): لەبۆ پیشەو حرفەیە و خاوەن پیشە کاتی زۆری تیا بەسەر دەبات ، وەک (نجَار ، حدَاد ، عَگّار) . گەر بە کەسێک بوترێت (کژَاب) وەک ئەوەی ئەوکەسە درۆکردن بووبێتە پیشە بۆی . کەوایە وشەی (ێَبّار) دەبێت ئەوکەسە سەبر بۆی بوبێتە خەسڵەت و پیشەی ، ھەروەک خوای گەورە وەک ناو و سیفەت بۆ خۆی بەکاری بردووە : ( فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّکُمْ إِنَّەُ کَانَ غَفَّارًا / نوح : ١٠ )

ێیغەی فَعُول : وەرگیراوە لە (ماددە و (المَواد) وەک (الۆقُودُ) کە وزە و سووتەمەنیە و بۆ گڕگرتن و سوتاندن بەکار دەبرێت . ھەروەھا (الۆچُوءُ) ئەو ئاوەی بەکاردەبرێت لە دەسنوێژدا . وە (السُّحُورُ) ئەو خواردن و خواردنەوەی لە پارشێواندا دەخورێت..

کەواتە ێیغەی (فَعُول) دەلالەت دەکاتە سەر ئەوماددەیەی کە لەشتێکی تایبەت بەئەو بەکار دەبرێت ، وە ھەردوو ڕەگەز تیایدا یەکسانن (رجل شکور ، امرڕە شکور) نەک (شکورە)، وە ئەم ێیغەیە ناکرێت بە (جمع مژکر سالم) یان (مۆنپ سالم ) بەڵکو دەوترێت : (ێُبُر و شُکُر ، و غُفُر ) .

کەواتە وشەی (شَکُور) و (ێَبُور) کە لەسەر وەزنی (فَعُوڵ) وەرگیراون ، لەماددەی شوکرو سوپاسگوزاری و سەبرو خۆڕاگری ، وەک (غَفُور) کە بەواتای لێبوردن دێت . لەم ڕوانگەوەیە وتراوە : ئەو ئایەتەی ئەوپەڕ رەجا و ئومێد دەبەخشێ بریتیە لە : ( قُلْ ێا عِبَادِێ الَّژِینَ ڕَسْرَفُوا عَڵی ڕَنْفُسِەِمْ ڵا تَقْنَگُوا مِنْ رَحْمَەِ اللَّەِ إِنَّ اللَّەَ ێغْفِرُ الژُّنُوبَ جَمِیعًا إِنَّەُ ەُۆ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ / الزمر: ٥٣ )

لێرەدا گونجاوە بپرسین کامیان موبالەغەیەی زیاترە ، (فَعُول) یاخود (فَعّال) ؟ بێگومان (فَعُول) زیاترە ، چونکە ئەم بەواتای توانەوە و بەختکردنی نەفسە لەو شتەدا کە پێویستە و بەردەوامە بۆی ، بەڵام (ێبّار) بەواتای پیشە دێت .

ھەم دەپرسین کامیان زۆر پێویستە لە ژیاندا (ێەبر) یان (شوکر) ؟ حەتمەن شوکر ، چونکە لەھەموو چرکەیەکدا مرۆڤ وا لەناو نیعمەتێکی خواداو بێ ئەوە ژیانی دەوەستێ ، لەبەرئەوەیە لەوەسفی پێغەمبەر ئیبراھیم (د.خ) دا دەفەرموێ : (إِنَّ إِبْرَاەِیمَ کَانَ ڕُمَّەً قَانِتاً لِلَّەِ حَنِیفاً ۆڵمْ ێکُنْ مِنَ الْمُشْڕکِینَ شَاکِراً لڕَنْعُمِەِ اجْتَبَاەُ ۆەَدَاەُ إِڵی ێِرَاگٍ مُسْتَقِیمٍ / النحل : ١٢٠ ـ ١٢١ ) . دەبینین وشەی (ڕنعُم) ی بەکار ھێناوە کە (جمع القلّە) یە چونکە لەواقدا نیعمەتی خوا ئەژمار ناکرێن و مرۆڤ ناتوانێ سوپاسگوزاری بەخششی خوا بێت : (ۆإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَەَ اللَّەِ ڵا تُحْێُوەَا إِنَّ اللَّەَ ڵغَفُورٌ رَحِیمٌ / النحل ١٨ )

لێرەوە دەگینە ئەو حەقیقەتەی کە ئێمەی مرۆڤ لەسەرمان پێویستە شوکر و سوپاسگوزاریمان زیاتر بێت لە سەبر و خۆڕاگری ، چونکە وەک وتمان سەبر یان لە گوێرایەڵی و تاعاتە وەک شەعیرەکان ، کە وەختەکەی دیاری و سنوردارە ، یاخود لەسەر ناڕەحەتی و تەنگانەیە کە ھەمووکات بۆ مرۆڤ پێش نایەت .

بەڵام بەپێچەوانەوە نیعمت و بەخشش (النِّعم) بە شەوو ڕۆژ بەردەوامەو بەچرکە بڕانی نیە ، دەی شوکرکردن لەسەری دەبێت بەردەوام بێت و مرۆڤ تیایدا بەدروستی بتوێتەوە ، بۆیە خوای خاوەن حکمەت سەبری بە ێیغەی (ێبّار) ھێناوە و ئەوەندە بەسە مرۆڤ بەو ئاستەو وەک پیشە ئەو خەسڵەتەی تیا بێت. بەڵام شوکرو سوپاسگوزاری بە ێیغەی (شَکُور) ھێناوە ، چونکە ئادەمیزاد ھەمیشە وا لەناو نیعمەت و بەخششی خوادا و ساتێک لێی بڕا ژیانی دەوەستێ ، دەی شوکر لەسەر بەخشش پێویستە ھەمیشە بێت و لەناویدا بتوێتەوە.

بابەتی دواتر

received_1820747984919189

لادان لە ئەقڵ و ژیری بۆ مرۆڤ گونجاو نیە

عوسمان زەڵمی بزانە بۆ ھەموو چاکەو پیاوەتیەک جوڵێنەر و ڕێکخەرێک ھەیە ، وە بۆ ھەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *