received_1312155398865981

رۆتچێڵدیەکان کێن و چۆن جیھان بەرێوەدەبەن!؟ بەشی یەکەم

ئا:شۆرش کەمال

بنەماڵەی رۆتچێڵد (Rothschild family) یەکێکن لە خێزانە جولەکە ئەڵمانیە دەوڵەمەندەکان، ئەم بنەماڵەیە بە پارەی نەقد و حیسابی بانکی و ئاڵتوون قەرزدەدەنە دەوڵەتان ، ھەرئەمەش مایەی ھەیمەنەی سیاسی ئەو بنەماڵەیە لەسەر دەوڵەتان و بڕیارو پرۆژەکانیان دروستدەکات.
بیرۆکەی دامەزراندنی ئەم بانک و دەستەڵاتەی بنەماڵەی رۆتچێڵدیەکان دەگەڕێتەوە بۆ(ئیسحاق ئیکنان) کە نازناوی “رۆتچێڵد”ی ھەڵگرتووە، ئەم وشەیە بەزمانی ئەڵمانی واتا “قەڵغانی سور”، ئاماژەیە بۆ ئەو قەڵغانە سورەی بەسەر دەرگای کۆشکەکەی (ئیسحاق ئیکنان)ی دامەزرێنەری بنەماڵەی”رۆتچێڵد” ھەڵواسراوە لەکۆتاییەکانی (سەدەی شازدە) لە “فرانکفۆرت”.
بازرگانی دراوە کۆنەکان،ماجێراشێل (ئامشێَڵ) رۆتچێڵد ساڵی ١٨٢١ ھەستا بە ڕێکخستنی ئەم بنەماڵەیەو بەسەر پێنج دەوڵەتی ئەوروپادا بڵاویکردنەوە، ھەر پێنج کوڕەکەی دابەشکرد بۆ وڵاتانی” ئینگلتەرا ، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، نەمسا” دواتر “ماجێر ئەشێڵ رۆتچێڵد” کە ناسراوە بە “ئەمشێڵ” پێنج کوڕەکەی ڕاسپارد بۆ کارێگی زۆرگرنگ لەو پێنج وڵاتەگەورەی ئەو رۆژگارە و ھەستا بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی ماڵی و ھەر وڵاتێکیش لقێکی بۆ کردەوە و یەکێک لە کوڕکانی کردە بەرپرسی لقەکان لەو پێنج وڵاتەدا، ڕاستەوخۆ لقەکانیشی بە خۆیەوە بەستەوە، چەند بنەمایەکی دامەزراند بۆ ئاڵوگۆری زانیاری خێرا تا بتوانن بە خێراترین شێواز زانیاریەکان بگوێزنەوە لەنێوان ئەو لقانە بۆ سود وەرگرتن (ربح) لە ھەر ئاڵوگۆرێک لەو وڵاتانە رودەدات.
لە بنەماکانی ئەو بنەماڵەیەدا رێگەدراوە کچان شوبکەن بە پیاوانێک جولەکە نەبن، چونکە تێڕوانینیان وایە پارە تەنھا لای پیاوان دەمێنێتەوە، پێیانوایە کاتێک لای ژنە جولەکەیەک پارە مایەوە دەچێتە خەزێنەی پیاوەکەی بۆیە کارەکانیان نادەن بە ژنان یان کچەکانیان، بەڵام بۆ پیاوان بنەماکان (القواعد) پێچەوانە دەبنەوە، ھیچ پیاوێک بۆی نیە ژنێک بھێنێت کە جولەکە نەبێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە لەکاتی دەستاو دەستکردن و گەورە بوونی نەوەو وەچەکان سەروەت و ماڵەکە تەنھا بۆ جولەکە بمێنێتەوە بۆیە ڕێگەی نەداوە بەپیاوان لەگەڵ ژنێک یان کچێک ھاوسەرگیری بکات جولەکە نەبێت بەتایبەتیش دەبێت لەو بنەماڵەیەبێت.

بابەتی دواتر

received_1344154912332696

سەر ھەڵدانی ڕێککەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان

ئا:شۆڕش کەمال “گدانسک” ھەموو نەخشەکانی جیھانی نوێی گۆری گەر لێرەوە دەستپێبکەین و گدانسک وەربگرین وردەکاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *