FB_IMG_1492599393568

بەوێنە؛ ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڤەری چەمچەماڵی بەسەر کردەوە

باسک نێت-چەمچەماڵ

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی شاری چەمچەماڵی بەسەرکردەوە و سەردانی ھەریەکە لە مەڵبەندی چەمچەماڵی بزووتنەوە و مەڵبەندەکانی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی کرد.

سەرەتا بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لەبارەگای مەڵبەندی چەمچەماڵی بزووتنەوەی ئیسلامی لەلایەن بەرپرس و ئەندامان و کادیرانی مەڵبەندەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا و بڕیارە چەندین کۆبوونەوە و دیدار و بەسەرکردنەوە لەسەردانەکەیدا ئەنجام بدات.

سەردانەکەی بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەیاوەری بەڕێزان م.کامیل مەحمود، حاجی حسێن ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و م.عوسمان سەید ئەحمەد ئەندامی شوورای بزووتنەوەی ئیسلامی بوون.

لەدرێژەی بەسەرکردنەوەکانیدا ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی مەڵبەندی چەمچەماڵی کۆمەڵی ئیسلامی کرد و لەلایەن بەرپرس و ئەندامان و کارگێڕانی مەڵبەندی کۆمەڵی ئیسلامییەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

ھەر لەدرێژەی سەردانەکەیدا شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەدانی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکگرتووی ئیسلامی کرد و لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەند و مامۆستایانی ئاینی و کادرانی یەکگرتووی ئیسلامییەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا و ھاوکات ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی سووپاسی ئەو پێشوازییەی کرد کەلێیانکرا.

 

بابەتی دواتر

ڕەجەب تەیپ ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا

ئەگەر راپرسییەکەی ئەمرۆ سەرکەوتوو بێت سەرۆک کۆمار ئەم دەسەڵاتانەی دەبێت و ئەم دەزگایانەش ھەڵدەوەشێنێتەوە

باسک نێت: ئەمڕۆ ١٦ـی نیسانی ٢٠١٧، ڕیفراندۆم بۆ ھەمواری دەستوور لە تورکیا دەستیپێکرد و ھاوڵاتیان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *