received_1312162145531973

رۆتچێڵدیەکان کێن و چۆن جیھان بەرێوەدەبەن!؟ بەشی دووەم

ئا:شۆڕش کەمال

دواتر..هەریەکە لە کوڕەکانی (ئەتسلێم) دانرا بۆ لقی ئەڵمانیا و (سالمۆن) بۆ لقی نەمسا و (ناتان) بۆ لقی ئینگلتەرا”بەریتانیا و (جێمز) بۆ لقی فەرەنسا و (کارل) بۆ ڤاتیکان. باوکیان پێی وتن دەبێت لەنێو خۆتاندا سەرۆکێکتان هەبێت بە نهێنی و خاوەنی بڕیاربێت دواتر ناوەکەیتان پێرادەگەیەنم.
پرۆژەکانی ئەم بنەماڵەیە تەنها لە لقە بانکیەکان نەوەستا، پەلی هاوی بۆ بزنز و کۆمپانیا و پڕۆژەی خێرخوازی و بیناسازی یەکەمین بینای کۆشکی (شلۆس) ی لە ساڵی 1905 دروستکرد بۆ کۆمەڵەی خێری لە نەمسا، یەکەمین پرۆژەی هێڵی ئاسنینی دروستکرد لە ئینگلتەرا، دواتر بۆی دەرکەوت دەستکەوتێکی گەورەی مادی لەو کارانەدا هەیە، هەر بۆیە تەواوی هێڵە ئاسنینەکانیان لە ئەوروپا گرتەدەست و بزنزێکی زۆریانکرد، تەنانەت گۆمپانیاکانیان گەیشتنە (میسر) و هێڵی ئاسنی ئەسکەندەریە بۆ میسریان گرتە دەست لە لایەکی تریش جارێکی کە قازانجەکان بۆ خۆیان دەگەرایەوە چونکە ئەو هێڵانە دەبوونە هێڵێکی بازرگانی خێرای جیهانی.
دامەزراوەکانی بنەماڵەی رۆتچێڵد رۆژ دوای رۆژ زیاتر پەرەی سەند بە تایبەت لە بواری کارگەو دروستکردنی بەرهەمی “چەک ، کەشتی، دەرمان” هەر بۆیە هەردوو کۆمپانیای گەورەی “هندی رۆژهەڵات” و”هندی رۆژئاوا” یان دامەزراند.
سەیر لەوەدایە! چەک دروستدەکەن، شەڕدەنێنەوە، شۆرشگێر دروستدەکەن و هاوکاریشیان دەکەن دژی حکومەتەکان ، لەهەمانکاتدا چەکیش دەفرۆشن بە حکومەتەکان و ناوی لێدەنێن هاوکاری بۆ پشتگیری دەستەڵاتدان و بە ناچاری و مەمنونی حکومەتەکانیش دەیکڕن، کاتێک بریندارەکانیش پێویستیان بە دەرمان دەبێت کۆمپانیاکانی دەرماندروستکردن دیسان هەر رۆتچێڵدیەکانن، بۆیە بریندارەکانیش هەر دەبێت لەوێ دەرمانبکڕن.
هێلەکانی ئاسن گواستنەوە لەشەڕدا وێران دەبن دیسانەوە هەردەبێت کۆمپانیای هێڵە ئاسنینەکانی رۆتچێڵد دروستیکەنەوە، بەو شێوەیە هەموو دونیا سەروەت و سامان و توانی دەچێتە گیرفانی ئەم بنەماڵە جولەکەی رۆتچێڵد، ئەمە جگەلەوەی لەرێگەی پێدانی قەرز و سوو بە حکوومەتانی دونیا ناچاردەبن بڕیارەکانی ئەم بنەماڵەیەو ئەجنداکانیان قبوڵ بکەن چوونکە بەردەوام لەژێر فشاری ئەواندان.
لە جەنگی جیهانی یەکەم ئەم بنەماڵەیە لە بڕی (100) ملیۆن جونەی قەرزیان داەتە “ناپلیۆن”، بڕی(16) ملیۆن جونەی ئیسترلینی قەرزیانداوەتە ئینگلیز بۆ جەنگی”قەرەم” لە جەنگی جیهانی دووەم ئەم سیناریۆیە دووبارە بۆتەوەو هاوکاری هەموو وڵاتانی شەرکەریانکردوە.
هەرکاتێکیش سەرکردەیەک یان سەرۆکێک لە بڕیارەکانیان دەرچووبێت یان کوشتویانە یاخود وەک ناپلیۆن شەڕی واتەرلو یان پێکردوەو بەدۆراندنیانداوە و پاشان لە زەلیلیا هەیبەتیان نەهێشتوەتەوە گەرچی دۆستێکی باشی خۆشیانبووە.
ساڵی 1875 هاوکاری (دزرائیلی) سەرۆکی حکومەتی بەریتانیایانکرد بۆ کڕینی پشک لە حکومەتی میسرلە نۆکەندی سوێس هەر لە هەمانکاتدا نوێنەریان چبووە میسرو تونس و تورکیا بۆ ئەوەی هانیانبدات بە وەرگرتنی قەرز و دروستکردنی پرۆژە.
لەسەردەمی دروستبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بەهەمان شێوە رۆڵیانگێراوە هەر بۆیەش بنجامین فرانکلین لە وتەیەکیدا هۆشیاری لەسەر ئەم بانکانە دەدات و دەڵێت” گەر ئێمە لە ئێستادا فریای خۆمان نەکەوین ئەوا لە داهاتوودا ئەوەندە قەرزاری ئەم بانکانە دەبین لەژێری دەرناچین و نەوەی دوارۆژ نەفرینمان بۆ دەنێرێت”.
لەپێناوی بەرژەوەندی و پرۆژەکانیشیان دەستدەبەن بۆ ژیانی سیاسی لەتەواوی ئەو وڵاتانەی لقیان لێکردونەتەوە تا بتوانن ببنە خاوەن ناوو شۆرەت و کەسایەتی سیاسی گەورە بۆ پاڵپشتی سیاسیەکان و تۆرێکی گەورە پێکدێنن لە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەموو سەرۆک حکومەت و پادشاکان بەتایبەتیش لەگەڵ بنەماڵەی شانشینی بەریتانی و سەرۆک وەزیرە ئینکلیزیەکان و پادشای فەرەنسا چی شاکانی(بۆربۆن) بووبن یان شاکانی(تالین) ی شۆرشی فەرەنسا، هەندێکیشیان بوونەتە ئەندامی پەرلەمانی فەرەنساو وڵاتانی تریش بەهەمانشێوە.
لە ئێستاشدا زۆرینەی سەنەدە مالییەکان لە وڵاتەگەورەکانی جیهان لەدەستی ئەم بنەماڵەیەدان و دەستیانگرتووە بەسەر زۆرینەی بانکە جیهانیەکان.

بابەتی دواتر

received_1312155398865981

رۆتچێڵدیەکان کێن و چۆن جیھان بەرێوەدەبەن!؟ بەشی یەکەم

ئا:شۆرش کەمال بنەماڵەی رۆتچێڵد (Rothschild family) یەکێکن لە خێزانە جولەکە ئەڵمانیە دەوڵەمەندەکان، ئەم بنەماڵەیە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *