چەند سەربازێكى ئەمريكا لە عێراق
چەند سەربازێكى ئەمريكا لە عێراق

عەبادی رەتیدەکاتەوە ھیچ رێککەوتنێک بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا کرابێت

باسک نێت:

نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتیکردەوە، ھیچ رێککەوتنێک کرابێت، بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەعێراق.

نووسینگەکە ئەمڕۆ ھەینی لەروونکردنەوەیەدا رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانە دوورن لەڕاستییەوە، کە باس لەوە دەکەن، عەبادی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا رێککەوتووە بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەعێراق، ئەوەش دوای شەڕی داعش.

نووسینگەکە راشیگەیاندووە، ئەمریکاو عێراقیش پابەندن بەرێککەوتنەکانی نێوانیان‌و دوای شەڕی داعش ھێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکانی عێراق دەکشێنەوە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەو بارەوە بخرێتەڕوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوو رۆژە چەند میدیایەک بڵاویدەکەنەوە، کە عەبادی ‌و بەرپرسانی ئەمریکی رێککەوتوون بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەو وڵاتە لەعێراق بۆ دوای شەڕی داعشیش.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *