8552017_1645tanak

روسیا ئاسمانی ناوچە ئارامەکانی سوریا بەڕووی فڕۆکەکانی ئەمریکا دادەخات

باسک نێت:

ئاژانسی ھەواڵی روسیا بڵاویکردەوە، کە ئەکسەندەر لاڤرنتێڤی نوێنەری روسیا لەگفتوگۆکانی ئاشتی رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئاسمانی ناوچە ئارامەکانی سوریا بەڕووی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دادەخات.

ئەکسەندەر لاڤرنتێڤی راشیگەیاندووە، جگە لەفڕۆکەکانی ئەمریکا ئاسمانی ناوچە ئارامەکانی سوریا بەڕووی فڕۆکەی ئەو وڵاتانەش دادەخرێت، کە ھاوپەیمانی ئەو وڵاتەن بۆ شەڕی داعش لەو وڵاتە.

دوای گەڕانەوەی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا بۆ کۆبوونەوەکانی ئاستانە ڕوسیاو تورکیاو ئێران لەگەڵ سوریادا رۆژی پێنج شەممە رێککەوتن لەسەر دیارکردنی ناوچە ئارامەکانی سوریا.

خەیرەت عەبدولرەحمانۆف، وەزیری دەرەوەی کازاخستان، رایگەیاند “روسیاو تورکیاو ئێران لەکۆبوونەوەی ئاستانە رێککەوتوون لەسەر دروستکردنی چەند ”ناوچەی داماڵراو لەپێکدادان” لەنێوان لایەنەکاندا لەشەڕی ناوخۆی سوریاداو ناوچەکانیشیان دیارکردووە”.

ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نەخشەی ناوچە ئارامەکانی سوریای راگەیاند، رێککەوتنەکەی ئاستانە بۆ دورستکردنی چەند ناوچەیەکی ئارام لەسوریا دەکەوێتە بواری جێبەجیکردنەوەو ھەریەکە لەئیدلب‌و چەند بەشێکی حەڵەب‌و لازقییەو حمس لەچوارچێوەی ئەو رێککەتنەدا دەبنە ناوچەی ئارام لەسوریاو پێکدادان تێیدا ڕونادات.

ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوەشی راگەیاندووە، رێککەوتنەکە رێگەی لەبەکارھێنانی ھەموو چەکێک لەو ناوچانە دەگرێتەوەو رێگەش دەدات بەگەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بەو ناوچانە.

دروستکردنی ناوچەی ئارام لەسوریا لەسەرتادا پلانی تورکیا بوو، کە ئەمریکا زۆر رازی نەبوو لەسەر چۆنییەتی جێبەجێکردنەکەی، بەڵام ڕوسیا لەگەڵ تورکیادا ئەو رێککەتنەیان رۆژی پێنج شەممە واژووکردووەو بڕیارە لەماوەی داھاتوودا بجێتە بواری جێبەجیکردنەوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *