نابێ دەبەی نەوت هاوشێوەی دەبەی ئاو بێ
نابێ دەبەی نەوت هاوشێوەی دەبەی ئاو بێ

چۆن منداڵەکانمان بپارێزین لە ژەھراوی بوون بە نەوت؟

باسک نێت:

بۆ ئەوەی گەشتەکانمان و خۆشییەکانمان لێ تێکنەچێت و لێمان نەبن بە کاتێکی ناخۆش، بۆ ئەوەی تەندروستی منداڵەکانمان ھەمیشە لەبەرچاو بگرین لەکاتی گەشت و سەیرانن، پێویستە ئاگاداری ئەو خاڵانە بین بۆ ئەوەی منداڵەکانمان لە ژەھراوی بوون بە نەوت بپارێزین.
١- پێویستە ئەو خەڵووزە بەکار بھێنین کە بەئاسانی گڕدەگرێ و پێویستی بە نەوت نییە چونکە خۆی ماددەیەکی تێکەڵ کراوە بە ئاسانی گڕدەگرێت.

٢-بەھیچ شێوەیەک نەوت نابێت بکرێتە دەبەی ئاو.

٣-پێویستە دەبەیەک بەکار بھێنین کە منداڵ ناتوانێ سەرەکەی بکاتەوە.

٤-پێویستە ئەو دەبەیە لەنێو زەرفێکی رەش ھەڵبگیرێت و منداڵەکە بە ئاسانی دەستی پێنەگات.
ئەگەر منداڵەکە ژەھراوی بوو بە نەوت پێویستە چی بکەین؟
١-یەکسەر منداڵەکە لە سەرچاوەی نەوتەکە دوور بخەرەوەو بیبەرە شوێنێک کە ھەوایەکی پاک ھەڵبمژێت.

٢-یەکسەر جل و بەرگی منداڵەکە دابکەنە و ئەو شوێنەی نەوتی بەرکەوتووە دەبێ جوان بە ئاو و سابوون بشۆردرێت.

٣-بە ھیچ شێوەیەک ھەوڵ مەدە منداڵەکەت بڕشێنیتەوە، وە ئەگەر رشایەوە ھەوڵبدە بینوشتێنیتەوە بۆ پێشەوە یان لەسەر لای چەپ دایبنێ و سەری بۆ خوارەوە بێت.
٤- منداڵەکەت یەکسەر ببە بۆ نەخۆشخانە.

ئامادەکردنی :

د.ئاکۆ کەریم جەلال زەنگەنە
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

د. پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

بابەتی دواتر

pic-160076-1513240036

بەوێنە..منداڵێك لەكاتی لەدایكبوونی دڵی لە دەرەوەی جەستەیدایە

منداڵێكی بەریتانی لە رووداوێكی دەگمەندا لەكاتی لەدایكبوونیدا دڵی لە دەرەوەی جەستەیدا بووە. ئاژانسی “مەشرق” بڵاویكردەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *