حەيدەر عەبادى، سەرۆك وەزيرانى عێراق
حەيدەر عەبادى، سەرۆك وەزيرانى عێراق

عەبادی ھێزی زیاتر بۆ سنوری سوریا دەنێرێت

باسک نێت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق بریاریداوە ھێزی سەربازی زیاتر بۆ سنوری سوریا و عێراق بنێرێت بۆ رێگری لە چەکدارانی داعش لە ناوچەکە.

بەپێی بەیاننامەیەکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، حەیدەر عەبادی فەرمانیکردووە بەناردنی ھێزی زیاتر “بۆ شکستپێھێنانی داعش لەناوچە سنورییەکانی سوریا و عێراق”.

عەبادی ھەروەھا، دەستخۆشی لە ھێزە ئەمنییەکان کردووە کە “توانیویانە ئەو ھێرشە شکست پێبھێنن کە کراوەتە سەر یەکێک لە بنکەکەیان لە ناوچەی سەکار لە ئەنبا نەیان ھێشتووە جارێکی دیکە ئەنبار بکەوێتـەوە دەست داعش”.

چونی ئەوھێزە بۆ سنووری ئەنبار لەکاتێکدایە، ھێزەعێراقییەکان لە رۆژئاوای موسڵ لەشەری شەختتدان لەگەڵ داعش.

ھێزەعێراقییەکان، دوێنێ ئۆپەراسیۆنێکی نوێیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی باکوری رۆژئاوای موسڵ دەستپێکرد، لە ناوچە ئەحلیلە بەرەو ھەرامات پێشرەوییان کرد.

چوارشەممەی رابردوو پۆلیسی فیدراڵی ھێزی بردە ناوچەکە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ناوچەکانی باکوری رۆژئاوای موسڵ بۆ رزگارکردنی گەرەکەکانی مشێفە و ١٧ی تەموو.

بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی بەشی راستی موسڵ-ەوە تائێستا بەھۆی بۆردومانی فرۆکەکانەوە ٨٥٩چەکداری داعش کوژراون و ئەمرۆش کوژرانی دوو سەرکردەو ١٩چەکداری ئەو رێکخراوە راگەیەندرا.

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق رۆژی ٢ی ئەم مانگە بەخەندان-ی راگەیاندبوو، لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی بەشی راستی موسڵ-ەوە تائێستا ٢٨٤ئۆتۆمبێل و ٢٥٣ماتۆرسکێلی بۆمبرێژکراو لەناوبراون و ٢٧٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە خاک کۆنترۆڵکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەوماوەدا تائێستا، ٨٥٩چەکداری داعش کوژراون ٢٦٥ھەزار خەڵکی مەدەنی لەناوچەی شەر گواستراونەتەوەو ٣٠ھەزار دانیشتووی ئەوبەشەی شارەکە بۆ ماڵەکانیان گەراونەتەوە.

١٩ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ دەستیپێکرد، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و یەکەکانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەبەشی راستی موسڵ بەدەستھێناوە.

ھێزە عیراقییەکان حەوتی ئازاری رابردوو، کۆمەڵگەی حکومی و بینای چەندین فەرمانگەی دیکەیان لەبەشی راستی موسڵ کۆنتڕۆڵکردەوە، تائێستا لەسەدا ٧٠ ی بەشی خۆرئاوای موسڵ-یان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە کە دوایین پێگەی داعشە لەشارەکە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *