16552017_osman

داڵدەدانی تاوانبار پاساو ھەڵناگرێ!

ئەوەڕاستیەکی ئازار بەخشە و تەنھا مرۆڤی ویژدان زیندوو پێوەی دەناڵێنێ ، ھەرچەندە لەڕواڵەتدا زۆربەمان لەسەری کۆک و پێداگرین کە گەلی کورد وەک نەتەوەیەکی قوربانیدەر و ستەم لێکراو لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستداڕیزبەندییەکەمی گرتووە و تاسەر ئێسقان ناھەقی دەرھەق کراوە ، وە مەرگەساتەکانی کیمیاباران و ئەنفال و ڕاگوێزان و کۆڕەو و .. تاد . شایەتی گەورەن لەسەر ئەو حەقیقەتە.

چونکە نمونەی ئەو تاوان و ستەمانە بە ھەموویاساوڕێسا ئاسمانی و زەمینیەکان مەحکوم کراون و مۆرکی قەدەغەبونیان بەسەردا نراوە و بەتەواوی حەرام کراون ، ئەوەی پێان ھەڵسێ ، نزیکیان دوور ڕیسوای دونیاو دواڕۆژ دەبێت.

لێرەداو لەم نوسینەمدا دەمەوێت لەپاڵ ئەوڕاستیەی کەوا کورد گەلێکی مەزڵومەو چەوساندنەوەی بووەتە ناسنامە بۆی و سۆزی گەلانی دونیای بۆ لای خۆیڕاکێشاوە ، کەچی زۆر بەداخەوە ـ گەرچی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی گەل بەگشتی ، ھۆکاری سەرەکی بوون بۆ ھێنانە کایەی ئەم نیمچە سەربەخۆ بوونە لە باشوری کوردستان ، کە بۆ ماوەی زیاتر لە چارەکە سەدەیەکە بەردوامە و لەلایەن دوو ھێزی خاوەن دەسەڵات و ناکۆک و بەشەڕھاتووی ئەو ساو ، ڕکابەریڕواڵەتی و دۆستی بەرژەوەندی ژێربەژێری ئێستا بەڕێوەی دەبرێ ، بەڵام بە دوو سیمای جیاواز لەڕەنگ و دەنگدا.

وە ئەم دوو ھێزە خاوەن خەباتە دروشمی سەرەکی سەردەمی شاخ و بەشێک لە شاریان سەندنەوەی تۆڵە و ماف بوو لەو کەس و لایەنەی دەستیان بووە لە ھەر تاوان و ستەمێک کە دەرھەق بەم گەلی کورد و ھاوڵاتی ئەم کوردستانە کرابێ.

بەڵام وا بەئاشکراو لە ساڵیادی مەرگەساتەکاندا کەس و کاری قوربانیەکان دێنە بەردەم مایکەکان و پڕ گەرویان ھاواردەکەن : تاکەی ئێوە دەبنە پەرژین و پەناو قەڵا بۆ پاراستنی تاوانباران ، ھۆی چیە ئەوەندە خەمسارد و بێباکن لەئاست مافی کەس و کاری قوربانیان ؟! ئێوە بۆوەڵاممان نادەنەوە و تاکەی موستەشار و ئەنفالچی داڵدەدەن بە موچەی باش و پاسەوان و پارێزەر ؟!

ئەوەتا ببین لەبیست و نۆھەمین ساڵیادی کیمیاباران و کارەساتی ئەنفالی دەشتی کۆیە کە بەرواری ٤ / ٥ / ٢٠١٧ لە گۆپتەپە بەڕێوە چوو کەسوکاری قوربانیان زۆر بە ئاشکرا و بێزاریەوە ھاتبوونە دەنگ و پێداگریان لەسەر ئەو حەقیقەتە دەکردەوە و دەیانپرسی : لەکاتێکدا (دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق ) ناوی چوارسەد کەسیڕاگەیاندووە کە دەستیان بووە لە تاوانی ئەنفال ، ئەی ئێستە بۆچی ئەوانە لای ئێوەی دەسەڵاتدار داڵدە دراون ؟! وە بوونەتە خاوەنی جێگاوڕێگای ئەمان و موچەو بژێوی باش و پاسەوان و پارێزەری تەواو ؟!

لەم سۆنگە بۆ ویژدانی بەرپرسانڕای دەگەیەنین : ھەرگیز داڵدەدانی تاوانباران پاساو ھەڵناگرێ و تازووە بۆڕای گشتی و قوربانیانی ئەو کارەساتانە ھۆکاری داڵدەدانەکەتانڕوون بکەنەوە ، تاکو کۆڵی سەرشانتان لەوە زیاتر قورس نەبێت و دواجار بەناچاری بەرەو بەرداش و سەنگی مەحەکی خواو گەل و مێژووڕاپێچ نەکرێن ، ئەوکات پەشیمان بوونەوە بۆتان بێ ھودە بێت.

بابەتی دواتر

کتێبی رۆژھەڵاتی ناوەراستی نوێی شەمعون پێرێز

خوێندنەوە بۆ کتێبی (رۆژھەڵاتی ناوەراستی نوێ)ـی شەمعون پێرێز

ئوسامە کامیل کتێبی (رۆژھەڵاتی ناوەراستی نوێ) سیاسەتمەداری دیاری ئیسرائیل شەمعون پێرێز نووسیویەتی و ساڵی ١٩٩٣ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *