ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆكى نوێى فەرەنسا
ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆكى نوێى فەرەنسا

بچووکترین سەرۆک لە مێژووی فەرەنسادا پێ دەنێتە کۆشکی ئەلیزێ

باسک نێت:

لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، ئیمانوێڵ ماکرۆن لە راوێژکاری سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا ھۆلاندەوە بووە کەسی یەکەم ھەشتەم سەرۆک کۆماری پێنجەمی فەرەنسا و بچووکترین سەرۆک لە مێژووی کۆمارەکانی فەرەنسادا.

بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی پرۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا، ماکرون بە رێژەی ٦٥.١ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و مارین لوپانی رکابەریشی تەنیا ٣٤.٩ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە.

پێش سێ ساڵ ماکرۆنی تەمەن ٣٩ ساڵ، بزووتنەوەی بۆ پێشەوەی دامەزراند و خۆی وەک پاڵێوراوی نیشتمانییە دژ بە نەتەوەییەکان ناساند. لەو رێگەیەشەوە بووە سەرۆکی نوێی فەرەنسا و جێگەی فرانسوا ھۆلاند دەگرێتەوە.

ماکرۆن دەبێتە بچووکترین سەرۆکی فەرەنسا لە دوای ناپلیۆن پۆناپارت کە لە تەمەنی ٤٠ ساڵ و ھەشت مانگدا لە ساڵی ١٨٤٨ بووە سەرۆکی فەرەنسا.

ماکرۆن خۆی وا دەناسێنێت کە نە چەپە و نە راستە و نموونەی توێژێکی رۆشنبیری فەرەنسایە و لە ٢٠١٢ەوە وەک راوێژکاری سەرۆکێکی سۆسیالیستی کە فرانسوا ھۆلاند بوو، ھاتە ناو سیاسەتەوە.

لە حکومەتی ھۆلاند دا لە ئابی ٢٠١٤ەوە تا ٢٠١٦ وەزیری ئابووری بوو.

ئەو سەرۆکە گەنجە لە سەرەتای ٢٠١٦ بزووتنەوەیەکی بە ناوی بۆ پێشەوە دامەزراند و نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کارمەندی ھەبوو. دوای ئەوەی دەستی لە کاری حکومەت کێشایەوە و خۆی بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردن ئامادە کرد.

رۆژی ٢٣ی نیسانی رابردوو، فەرەنسییەکان لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیاندا، بەشداریان کرد و بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردن لە کۆی ١١ کاندیدی ھەڵبژاردن، ھەریەک لە ماری لوپین و ئیمانوێڵ ماکرون گەیشتنە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەوە.

ماکرۆن پێشتر زۆر لای فەرەنسییەکان ناسراو نەبوو، تا ئەوکاتەی لە ساڵی ٢٠١٤ وەک وەزیری ئابووری چووە ریزی حکومەتی ولاتەکەیەوە، لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٦ وەک سەرۆکی بزوتنەوەکەی “بۆ پێشەوە!” خۆی خزاندە پێشبڕکێی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا و پێگەی خۆی لە ناوەندی مەیدانی سیاسەتی فەڕەنسادا دەرخست.

ئەو کاندیدە گەنجە “خاوەن کاریزمایە” توانی سەرنجی حەشامەتێکی زۆر بۆ کەمپەینەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن رابکێشێت، لە ھەمانکاتدا پاڵپشتی دەستەبژێری سیاسی و میدیایی و بواری ئابووریی لە ھەموو ئاراستەکان بۆ خۆی راکێشا، بەڵام لەسەری پێویستە خواست و خولیای نوێبوونەوەی لە ژیانی سیاسیدا، لە رێگەی سندوقەکانی دەنگدان ساغبکاتەوە و کەم شارەزاییەکەی بگۆرێت بە ئەزموونێکی قوڵ، چونکە پێشتر ھیچ پۆستێکی باڵای بە رێگای ھەڵبژاردن وەرنەگرتووە”.

ناوبراو وێستگەکانی ژیانی سەرنجی جیھانی بەلای خۆیدا راکێشاوە و لە تەمەنێکی زۆر گەنجەوە توانیویەتی ببێتە وەزیر و لە قۆناغەکانی خوێندندا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ یەکێک لە مامۆستاکانی درووستکردووە، کە ٢٤ ساڵ لە خۆی گەورەتر بووە و دواتر ھاوسەرگیریان کردووە.

ھەرچەندە باوکی ناڕازی بوو لەو ھاوسەرگیرییە و دەیویست کوڕەکەی لێی دووربکەوێتەوە، بەڵام ماکرۆن دژی ویستی باوکی وەستاوەتەوە و ھەر سوور بووە لە سەر ھاوسەرگیری لەگەڵ مامۆستاکەی.

مارین لۆپان

مارین لۆپان ئەندام پەرلەمانی ئەوروپی، کە لە ساڵی ٢٠١١ وە سەرۆکی پارتی بەرەی نیشتیمانیی راستڕەوی توندڕەوە، ئەو پارتەی باوکی دایمەزراند، دەیەوێت “فەڕەنسا بۆ فەڕەنسییەکان بگەڕێنێتەوە”” ئەو گرەو لەسەر ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتییەی دژی موسڵمان و پەنابەران دەکات و دەیەوێت وەک دۆناڵد ترەمپ بەو رێگایە زۆرینەی دەنگ کۆبکاتەوە، یان بەو رێگەی وای لە زۆرینەی بریتانییەکان کرد لە بەرژەوەندی دەرچوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا دەنگیاندا.

لۆپان دەڵێت:” ئەگەر ببێتە سەرۆکی فەڕەنسا، ھەم فەڕەنسا لە یەکێتی ئەوروپا دێنێتە دەرەوە و ھەم موسڵمان و پەنابەرەکان لە قاڵب دەدات و رەگ و ریشەی توندڕەوەکانیش لە بنەوە دەردەھێنێت”

مارین سالی ٢٠١٢ یەکەمجار خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردبوو، بەڵام تەنھا رێژەی ١٧.٩% دەنگەکانی بەدەستھێنابوو. بەڵام لەو ساڵە بەدواوە پارتەکەی لە ھەڵبژاردنەکانی دیکەدا زنجیرەیەک سەرکەوتنی بە دەستھێناوە.

بابەتی دواتر

5675675675

پەرلەمان دەنگدانی بۆ كاندیدانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

  ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كاندیدی بۆ ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *