20752017_aram

بارودۆخی سوریا دوای راگەیاندنی ناوچەی ئارام

باسک نێت:

بارودۆخی ناوچەی ئارام لە سوریا دوای راگەیاندنی ناوچەی ئارام.

ئاژانسی حەمیمی روسی بڵاویکردەوە دوێنێ یەکشەممە دوای ٢٤ کاتژمێر لە راگەیاندنی ناوچەی ئارام ١٨ جار پێشێلکاری لە سوریا ئەنجامدراوە.

پێشیلکارییەکانی ناوچەکانی دژە فڕین و ناوچەی ئارامی سوریا چەند ناوچەیەکی جیاوازی گرتۆتەوە.

١٠ پێشێلکاری لەو پێشێلکارییەی کە ئەنجامدراوە لە چواردەوری دیمەشق ئەنجامدراوە و ٣ پێشێلکاری دیکەش لە ناوچەی درعا و ھەروەھا ٣ پێشێلکاری دیکەش لە لازیقییە بوە و دوو پێشێلکاریش لە شاری حەما ئەنجامدراوە.

پێشیلکارییەکانی ناوچەکانی سوریا لەو ناوچانە ئەنجامدراوە کە لەژێردەستی چەکدارانی داعش و چەکدارانی بەرەی فەتحولشام بووە.

رۆژی ٦/٥/٢٠١٧ بەپێی ریککەوتنی ئاستەنە لە نێوان ئێران و ڕوسیا و سوریا چەند و لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار بە سوریا رێککەوتنامەی ئاستەنە بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا راگەیاند و کە چەند ناوچەیەکی سوریا دەگرێتەوە لە لەو ناوچانەدا ناوچەی دژە فڕین و فڕۆکەکانی ھاوپەیامان بۆیان نییە بەسەر ئەو ناوچانەدا بفڕن.

بابەتی دواتر

IMK

ڤیدیۆ: بۆیەکەمجار دیدارێکی مێژووی نێوان مامۆستا مەلا عوسمان و نەوشیروان مستەفا ببینە

باسک نێت: بۆیەکەم جار دیدارێکی مێژووی لە ساڵی ١٩٩١ـی پێش یەکەم ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *