18425701_1336317553116432_687065191_n

ھەژموونی ئەمریکا

شۆرش کەمال

وشەی ھەژموون، Hégémonieیان (الھیمنە) وشەیەکی یۆنانیەو چاوگەکەی Eghestai، ئەم وشەیە واتا توانای ھەژموون و سەرکردایەتی، ئەم زاراوەیە ئەوەمان پێدەڵێت لەم دونیایەدا بکەرێک ھەیە توانای کردەیی و کاریگەری بۆ سەر ئەوانیتر ھەیە.

ھەژموون (الھیمنە) تەنھا بەمانای سەرکەوتن و زاڵبوون نایەت، ھەژموونگەرا ،دەیەوێت لە ھەموو کایەکانی ژیان پێشبڕکێ و کێ بەرکێ بکات، ئەمەش لەرێگای داڕشتنەوەو دامەزراوە کرداریەکانەوە ئەنجام دەدات، ھەر بۆیە ھەژموونگەرا تەنھا لەرێگەی تێگەیشتن و ھێزەوە کارەکانی بەرێوەنابات، گۆرینی توانستەکانی بۆ ھێزی سیاسی و سەربازی و ئابوری و ڕۆشنبیری دەگوێزێتەوە، بارودۆخێکی نێودەولەتی دروستدەکات دەوڵەتان بەناچاری ببنە خزمەتگوزاری ئەو ھەژموونەو داواکاریەکانی.

لێرەوە شارەزایان پێیانوایە ھەژموونگەرایی ئەمریکی سەرەتای بۆ ساڵی ١٨٧٣ز دەگەرێتەوە لە بەرامبەردا پاشەکشەی ھەژموونی بەریتانی دەستپێدەکات لە ١٨٧٣ز تا ١٩١٤ز لێرەوە جیھان لەنێوان دووھێزی گەورە خۆی دەبینێتەوە، لێرەدا ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بواری پیشەسازی و کانزا و ئۆتۆمبێل پێشەکەوتنی بەخۆوەبینی لەبەرامبەردا ئەلمانیا لە بواری پیشەسازی کیمیاوی بۆماوەیەک لەپێشەوە بووەو سێ یەکی بەرھەمی خۆی لە جیھان ساغکردوەتەوە.

راستەوخۆ دوای جەنگی جیھانی دووەم ھەموو وڵاتانی ئەوروپاو ئاسیا لەڕوی ئابوری و سەربازی کەوتنە ژێر کاریگەری و ھەژموونیئەمریکا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای ئەو جەنگە بووە ھێزی یەکەم لە جیھان، دوای ئەوە رێکخراوی (نەتەوە یەکگرتووەکان)ی لەمانگی ئەبرێل ی ١٩٤٥ز دامەزراند کە شارەزایان بە (قەڵغانی سیاسی ویلایەتە یەکگرتووەکان) ناوی دەبەن ، پاشان ڕێکەوتنی بریتۆن وۆدز (Bretton Woods) ڕاگەیەنرا ، کە بانکی جیھانی و سندوقی نەقدی دەولی ناچارکرد بۆ ھاوکاریکردنی واتا ئەم دامەزراوانە بوونە( قەڵغانی بەرگری بۆ ئابووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) و ئامانجیش داڕشتنەوەی پەیکەری ئابووری دەوڵەتانی پێشکەوتووبوو، لێرەوە سودیان بینی لە ھەموو ئەو ھەڵانەی لە جەنگی یەکەمی جیھانی کردبوویان و ئەو جەنگە ببووە مایەی ھەڵوەشان و داڕوخانی سیستمی نەقدی و مالی دەوڵەتان ڕاستەوخۆ لە دوای ساڵی ١٩٢٩ز.

ئامانجەکانی ڕستەوخۆی دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکان و داڕشتنی سیاسەتی دەولی نوێ بە پێوەری جیاوازو نوێ لەبەرژەوەندی و خزمەتی دەوڵەتان و لایەنەکانی براوەی شەڕ بوون، ڕاستەوخۆ دوای دامەزراندنی ئەم رێکخراوە کۆنگرەی (یاڵتە) بۆ کۆکردنەوەی سەرۆکەکان بەسترا بە بەشداری (رۆزفێڵت سەرۆکی ئەمریکا و نستۆن چەرچل وەزیری بەریتانیا و جۆزیف ستالین سەرۆکی سۆڤیەت. شارەزایانی جیۆپۆلیتیک ئامانجی ئەم کۆنگرەیە دابەشکردنی جیھان بوو لەنێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت ئەم رێکەوتنە بۆ گۆرینی جیھان نەبوو لە بنەڕتدا بەڵکو بۆ دابەشکردنەوەی جیھان بوو لە نێوان ئەو دوو ھێزە سەرەکیەدا تا بەرژەوەندیەکانیان تێک نەگیرێن.

لە گرنگترین ئەنجامەکانی جەنگی جیھانی دووەم ئەمریکا بووە ھێزی براوەو یەکەم لە جیھاندا، ئەمریکاش پێویستی بەوە بوو بەرھەمەکانی ھەناردەی دونیای دەرەوە بکات بۆ بوژانەوەی ئابوریەکەی لە ھەمانکاتدا ھەستا بە پرۆژەکانی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ئەوروپا بەناوی (پرۆژەی مارشاڵ) بۆیە ھەژمونی ئەمریکا تاسەرھەڵدانی کۆمەڵێک کێشە بەڕویدا بۆ نزیکی ساڵی ١٩٦٠ بەردەوام بوو.

یەکەمین کێشە بۆ ئەمریکا بوژانەوەی ئەوروپاو باش بوونی گوزەرانی حکومەتە و خەڵکەکەی بوو لەگەڵ بوژانەوەی ئابوری یابان کە دیسانەوە ئەمریکا بە ڕکابەری خۆیی دەزانین.

دووەم کێشە ھەندێک لە دەوڵەتان نارەزاییان لەو واقیعە سەپێنراوە گرت کە لە ئەنجامی کۆنگرەی یالتە پەیدا ببوون بەتایبەت( ڤێتنام ، کوبا، جەزائیر).

سێ یەم کێشە چین لای خۆیەوە پێشنیاز و داواکاریەکانی یەکێتی سۆڤێتی رەتیکردەوە سەبارەت بە رێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ حیزبی نیشتیمانی تایوان کە داوای جیابوونەوەو سەربەخۆیی لە وڵاتی دایک واتا چین دەکرد.

لەسەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوو ھەریەکە لە ئەوروپا و یابان وەک دوو شەریک پێکەوە کاریاندەکرد لەگەڵ ئەوەی لەژێر ھەژموونی ئەمریکاشدابوون، ھەربۆیە دامەزراوەی ئابوری(داڤوس) یان لە ساڵی ١٩٧١ دامەزراند ، دواتر لەساڵی ١٩٦٦ کۆمەلەَی(G٧) حەوت وڵات یان دامەزراند.

لێرە بەدواوە ئیدارەی ئەمریکا بەتایبەت سەرۆک نیکسۆن ھەستیان بە مەترسی کرد لەبەرامبەردا بڕیارێکی مێژوییاندا دۆلار وەک دراوێکی جیھانی بکەن بە جێگرەوەی ئاڵتوون.
لەدوای ڕوخانی دیواری بەرلین و سەرەتای حەفتاکان و ھەڵوەشانەوەی سیستمی ئیشتراکی بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەرسامییەوە مانەوەو بەشوێن دونیا بینیەکی نوێدا دەگەران تا بتوانن سیاسەتە جیھانییەکەیان بەردەوامبکەن.

سەرەتای حەفتاکان سەرھەڵدانی کتێبی: فرانسیس فۆکۆیاما (مرۆڤی کۆتا، کۆتایی مێژوو،دواین شارستانیەت) بوو، لێرەوە سەرەتای تێزی لیبراڵی بۆ ھەموو جیھان سەری ھەڵدا گەر بە زۆرو ململانەش بێت، ێمۆئێل ھتنگتن شارەزای ئستراتیجی لەو بارەیەوە وتار گەلێکی نوسی و دواتر ئەویش کرایە کتێبێک بەناونیشانی:( پێکدادانی شارستانیەتەکان) ئەم کتێبە جەختکردنەوەی ڕەگەزەکانی رۆشنبیری و کاریگەری کێشەو ململانەکانکردەوە لەسەر جیھان ھەر لێرەوە ئیسلام وەک مەترسی تێروانینی بۆکراوە و پێیوایە بە ھەمووشێوەیەک دەبێت روبەروی ببنەوە.

دورکەوتنەوەو ونبوونی یەکێتی سۆڤیەت لە گۆرەپانەکە لە سەرەتای ١٩٩٠ وایکرد لە شارەزایانی ئیستراتیجی بەشوێن نەخشەیەکی جێگرەوە بگەرێن.

بەتایبەتیش دوای داگیرکردنی کۆیت لە لایەن دەستەڵاتی سەدام حسێن، روداوی ١١سێپتێمبەر کۆمەڵەی فشار لە ئەمریکا زۆریان ھێنا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان تا سەدام بڕوخێنێت ئەم پرۆژە نوێیەش بە ئامانجی روبەڕوبوونەوەبوو بۆ بوژانەوەی پرۆژە جیھانیەکەی ھەژموونی ئەمریکا کە لە ھەموو دۆخێکدا ھۆکارەکان بدۆزیتەوە، عێراق وەک وڵاتێکی مەترسیدار بۆ جیھان و بوونی پێکھاتەی ئاڵۆز و دوژمنی ئیسرائیل کە ھاوپەیمانی ئیستراتیجی ویلایەتەیەکگرتووەکانە و خاوەن سامان و ئابوریەکی باشی نەوت دیاریکرا، لەگەڵ ھەموو ئەمانەش راپۆرتی نھێنی پنتاگۆن: بەڵگەی نەخشەی بەرگری DPG :Défense Planning Guidance ٩٤-٩٢ لەلایەن ھەریەکە لە بۆڵ فۆلفێتز جیگری وەزیری بەرگری حکومەتەکەی بۆش ی کوڕ و ۆلوێس لیبی بەرێوەبەری دیوانی جیگری سەرۆکی ئەمریکا ئامادەکرا.

لەژێر ناوی –رێگری لە ھەر ھێزێکی ئیقلیمی بیەوێت دەستەڵات بەسەر سەرچاوەکان بگرێت کە بیکاتە ھێزیکی زەبەلاح- یان ھەژموونی ئەمریکا کەمکاتەوە.

بەپێی تێڕوانین و سیاسەتی ئەوان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئامانج تەنھا رەخنەگرتن نییە لەدەوڵەتانی ھاوپەیمانان بۆ باشکردنی سیستەمەکان بەڵکو ئامانج ئیفلاسپێکردنی دەوڵەتان و ھەڵوەشاندنەوەیەتی لەنێوخۆی خۆیداو داڕشتنەوەیەتی بەشێوازێکی نوێ لەگەڵ پێوەرو بەرژەوەندیەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بگونجێت.

ئەو حاڵەی ھەندێک لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی تێدایە بەڵگەیە لەسەر پرۆژەی وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری و لاوازکردنی ھاوکاری و توانستەکان و شێواندنی باری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئاینی و مێژوویی ئەو وڵاتانە، بەو مانایەی واقیعێکی نوێی داسەپێنراو، شەڕی مەزھەبی و تائیفی و ڕوبەڕوی دەبێتەوە کە لەبەرژەوەندی و بوژانەوەی ئەمریکایە، ئەمەش بە وروژاندنو پشتگیری ھێزە کەمینە ناوخۆییە توندوتیژەکان ئەنجام دەدرێت، کە لە دەرەوە پشتگیری دەکرێن و دەبنە ئامرازی شێواندنی ڕوی ڕاستی ئیسلام، لەکاتێکدا ئاینی ئیسلام چەخت لە سەر ئاشتی و لێبوردن و پێکەوە ژیان و ئازادی دەکاتەوە بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی.

بابەتی دواتر

20527367_1415759785172208_1625661483_n

ئیسرائیل دەستی بەسەر سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێتدا گرتووە

باسك-شۆرش كەمال ئینتەرنێت، بەشێوەیەكی تایبەتی ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە كرانەوەی جیهان و خزمەتگوزاری تەواوی كۆمپانیاكانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *