Donald Trump Speaks With Australian PM Turnbull From The White House

ناوی ئەو بەرپرسانەی بوونەتە قوربانی بڕیارەکانی ترامپ

باسک نێت:

دۆناڵد ترامی سەرۆکی ئەمریکا لەرۆژی دەستبەکاربوونی تائێستا چەند بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەی لەپۆستەکانیان دوورخستووەتەوە.

دۆناڵد ترامپ لەمانگی یەکی رابردوو پۆستی سەرۆکی ئەمریکای ورگرت‌و دواین کەسیش لەپۆستەکەی ردوورخستەوە، بەرێوەبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بوو.

ناوی ئەو بەرپرسانەی لەپۆستەکانیان خراون بەبڕیارەکانی ترامپ.

وەزیری داد بەوەکالەت
دۆناڵد ترامپ لەدوای ١٠ رۆژ لەدەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا لە ٣٠ مانگی یەکی رابردوو سالی ییتسی وەزیری دادی ئەمریکای لەپۆستەکەی دوورخستەوە، کە بەوەکالەت ئەو پۆستەی بەرێوەدەبرد

ھۆکاری دوورخستنەوەی سالی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە ناوبراو سەرکەوتوو نەبووە لەجێبەجێکردنی بڕیارێکی، کە بۆ رێگری لەکۆچبەران بۆ ئەمریکا دەریکردبوو.

بەرپرسی کۆچ
دوای چەند سەعاتێک لە لەکارخستنی سالی، دۆناڵد ترامپ بڕیاری لەکارخستنی دانیال راگسدیلی دا، کە پۆستی بەرێوەبەری دەزگای کۆچی ھەبوو، ئەویش بەھەمان ھۆکار.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی
سەرۆکی ئەمریکا بەھۆکاری پەیوەندی لەگەڵ روسیا مایکڵ فلینی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەکارخست، ئەوەش لە ١٧ شوباتی رابردوو.

نوێنەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی
ترامپ بەھەمان شێوە ستیف بانۆنی نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانی لە ٥ مانگی چواری رابردوو لەپۆستەکەی دوورخستەوە.

بەرێوەبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی
رۆژی ٩ ئەم مانگە دۆناڵد ترامی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری لەکارخستنی جەیمس کۆمی بەرێوەبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، کە بەئێف بی ئای ناسراوە لەکارخست.

بابەتی دواتر

567567567

ئەمڕۆ 17 بوومەلەرزە ئێرانی هەژاند

دامەزراوەی فیزیكی زانكۆی تاران ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ ژمارەیەك بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی ئێرانیان هەژاندووە. بەپێی ئەو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *