294174Image1

ڤيديۆ: عەبادی: ئەوانەی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای غازی باکوریان کوشت سەر بە پۆلیسی سلێمانین

باسک نێت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازی باکوریان لەکەرکوک کوشت، سەر بە پۆلیسی سلێمانین.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ ٩ـی ئایاری ٢٠١٧، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند:”پێش ھەفتەیەک رووداوی کوشتنی یەکێک لە بەرپرسانی کۆمپانیای نەوتی باکور روویدا، فەرمانماندا بۆ لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لەبارەی ئەو روداوە، سوپاس بۆ خوا کە ھەوڵێکی زۆریاندا لەلایەن دەزگای لێکۆڵینەوەو تاوانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە چوونە شوێنی روویداوەکەو بەڵگەکانیان کۆکردەوە”.

ڕاشیگەیاند:”بەداخەوە ئەو کەسانەی کە بەرپرسەکەیان کوشتووە دەرچووە کە ئەندامی پۆلیسی سلێمانین و دۆسیەکە رادەستی عێراق کراوە، ئەمەش پێشێلکارییەکی مەترسیدارەو رێگا نادەین بەم جۆرە ھەڕەشەیە، داوا لە پێکھاتەکانی کەرکوک دەکەم پابەندبن بە پێکەوە ژیان، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی ھەموو ھاوڵاتیانی کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی عێراق”.

بابەتی دواتر

223201698569179a7c9b1ded255b3db7ebe2c5d04a6_XL

100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی زیاد كرا

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵیت: بۆ ئەم مانگە نزیكەی 100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *