ali haji zalme.jpg yadd

دوای سی ساڵ .. لەراگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامی

بزووتنەوە تەنھا ئامرازێک بووە بۆ خزمەتی ئایین و کۆمەڵگا

عەلی حاجی زەڵمی

ھەرگیز ئەوە کلتوری بزووتنەوەی ئیسلامیەکان نەبووە، کە بێ دەنگ بن، ئێمە ئەگەر لە ڕوانگە شارستانی و عیرفانیەکەشەوە تەماشا بکەین ئەوا دەنگ تایبەتمەندیەکی ڕۆحی ژیاری ئیسلامییە، کە جیای دەکاتەوە لە ئاینەکانی تر، ھەربۆیە دەستپێکی گۆڕانکاری لە سەدەکانی ناوەڕاستی مڕۆڤایەتیشدا بە سروشتێکی کەونی و دەنگێکی ڕاچڵەکێنەر دەستی پێکرد، دەنگێک کە تایبەتمەندی غیرەت و گۆڕانکاری تێدا بوو، ئەویش فەرمایشتی (اقرا) بوو، ئیسلامیەکانی کوردستانیش کە بۆ یەکەم جار ھاتنە مەیدانەکەوە سروشتی بێدەنگییان دایە دوواوە و تەنھا دەنگی ڕاچڵەکێنەرو نییەت پاک بوون، بۆ نمونە ئەو ڕێکخراوء ڕێکخستنانەی کە بەرنامەیەکی دەرەکیان بەسەردا زاڵ بوو، زیاتر مەیلی تەێدیرە فیکریەکانی پاکستان و میسریان لەخۆ گرتبوو، ھەربۆیە لەلایەن بانگەوازە واعی و جیھادیەکانی کوردەوە پێشوازی کران، بەڵام ھەرزوو سروشتی دەرەکیان لێ داماڵرا و کوردێنران، بۆیە ھەرگیز بزووتنەوەی ئیسلامی نەکەوتوەتە ژێر ئەو نەریتە مۆدێرنە گەندەڵەی ئەمڕۆوە، کە لە چوارچێوەی حیزبدا مێشک و بیرکردنەوەی خەڵک لە پەل و پۆ بخات، تایبەتمەندی حیزبی بزووتنەوەی ئیسلامیی بەردەوام جیاواز بووە لە تایبەتمەندی ئەو پارتانەی کە دنیای مۆدێرنەو عەقڵی تەنویری ئەوروپا ھێنانی، بزووتنەوە ھەرگیز لەناو دیوارەکانی پارتێکی دیاریکراودا عەقڵی ئەندامەکانی گۆش نەکردووە، ھەربۆیە بانگخوازی بزووتنەوە، مەلا و مامۆستایانی ئەم ڕابوونە ھەرگیز ووتارێکی حزبیان پێ نەبووە، ئەوان بەرین بوونء چوارچێوەیان نەبووە، ئەوان جەماوەری بوونء وەکو خەڵکیش دەژیانء دەفکران، ناونیشانی بزووتنەوە تەنھا ئامرازێک بووە بۆ خزمەتی ئایین و واقیعی کۆمەڵگا، نەک وەکو ئەمڕۆ ئیسلامیەکان لە چوارچێوەیەکی حیزبی پەتیدا جەماوەریان کردۆتە ئامراز بۆ حیزب، ئەمڕۆ ھەر گۆڕانێک کە ڕوودەدا، ئیسلامیەکان بە چاوی حیزبەوە سەیری دەکەن، ئەمڕۆ بەرژەوەندی حیزب ھێندە باڵایە، بێدەنگی کە لەگەڵ ڕۆحی ئیسلامەتیدا یەک ناگرێتەوە بووەتە پۆشاکی بەریان، دەبوایە ھەڵوێستی ئیسلامیەکان نەخشە دانەربوایە، نەک نەخشە بۆ کێشراو ، ئەمڕۆ کە پەڕاوی خوا دەسوتێنرێ کوا پەیامی ئیسلامیانە؟ کوا ھەڵوێستی ئیسلامیانە لە پەرلەمان؟ ئەمڕۆ کە پەراوێز خراوین کوا ھەستانەوە و ھاتنەوە مەیدان، ئەمڕۆ پێویستە بزووتنەوەش بزووتنەوەکەی جاران بێت، بزووتنەوەیەک پڕ بێت لە دەنگ، پڕ بێت لە ڕۆحی سروشتەکانی ڕابردوو، دەبێت بزووتنەوە ببێتە دەنگ، بیکاتە دەنگی خەڵک و ھەڵوێست، دەبێت مانای حیزب بوون کاڵ کاتەوە و نەیھێڵێ، ئیتر سەرکردایەتیش ھەوڵی ھێنانەوەی دەنگەکانی ڕابردوو بدەن و کورسی فڕێدەن، ئەمڕۆ ئیسلامیەکان بوونەتە جێگای ڕەخنەی بابەتیانەی خوێنەران و لێکۆڵەرەوان، ئەمڕۆ ڕەخنەی بابەتیانەشیان لێ دەگیرێ لە کاتێکدا دەبوایە ئەمە سروشتی نوسەرانی ئەوان بوایە، دەبوایە ئەھلیەتی نووسین و ڕۆژنامە لەسەر دەستی ئیسلامیەکان بێت، بەڵام نییە، ئەمڕۆ ئیسلامیەکان لە ھەموو کەوس زیاتر حزبین، ئەوان دیوارەکانی حزبیان ھێندە بەرز ھەڵچنیوە، کە خۆشیان بەرینایی نابینن، خۆ دەبوو دەروازەکانی حزبیان واڵا بێت لەبەردەم خەڵکدا، چونکە ئەمڕۆ ئەوان دەبوایە بەدیلی واقیعەکە بن، دەبوایە بەدیلی فەساد بن، نەک جەماوەر بۆ بەدیلی ئەوان بگەڕێ، دیسان دوپاتی دەکەمەوە، ئەم ھەموو ووشانە” وەستان، بێ دەنگی، ناھەڵوێستی، دانیشتن، تایبەتمەندی ئیسلامیەکان نەبووە و نابێ، پێویستە ئیسلامیەکان بەردی شلەقانی ھەر واقیعێکی گەندەڵ و مردووبن، ئیتر پێویستە لەسەر دیواری ھەموو بارەگاکانمان بنوسرێ ( بزووتنەوەی ئیسلامیی ماڵی ھەموو کوردێکی موسڵمان و دەنگی ھەموو کوردێکی موسڵمانە)

بابەتی دواتر

received_1820747984919189

لادان لە ئەقڵ و ژیری بۆ مرۆڤ گونجاو نیە

عوسمان زەڵمی بزانە بۆ ھەموو چاکەو پیاوەتیەک جوڵێنەر و ڕێکخەرێک ھەیە ، وە بۆ ھەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *