ahsan hassan

١٣/٥بۆ؟!

ئەحسەن حەسەن

یاداوەری ڕۆژی ١٣/٥ئەوەمان وەبیر دەھێنێتەوە کە بەڵێ لە کوردستان خەڵکانێک ھەبوون لە بەرامبەر جەورو ستەمی عەفلە قیەکانداوەستانەوەو بەدەنگی بەزوو دلێرانە ڕووبەڕوی دیکتا تۆریەت بوونەوەو شارو ووڵاتێکیان لە خەوی غەفڵەت وە ئاگا ھێنا،ئێمە وەک تەیاری ئسلامی و پرۆ ژە گەورەکەی ڕابوونی ئیسلامی خاوەنی ئەوڕۆژە پر سەر وەریەین و لە حاڵی ئێستاشدا مافی خۆمانە جەسورانەو بوێرانە ئەو یادە وەریە بۆ نەوەی نوێ باس بکەین کە بەڵێ ڕۆژ ھایە کەسێتی بەرزی ئێمە بەمەندیل و بەرگی سپی دژی تۆتالیتاریەت چەکی لە شانا بوو خوێنی ڕژا!.

ئێستاش مافی خۆمانە بە م دەستەڵاتە زەبەلاحە بڵێین بۆ مێژووش بە گەنجان و جیلی تازە ڕاگەیەنین بزووتنەوەی ئیسلامی دژی توغیان و زۆر داری و بۆخزمەتی میللە تەکەی چەکی شەرەفی پارێزگاری کردەشان و بەو مێژووە شانازی دەکات و ئەو یاداوەریە بە سەری بڵندەوە دەگێڕێتەوە!

بۆ یە ناکرێ ھیچ لایەن و گروھێک خەباتی خۆی یمان پێ بفرۆشێتەوەو خۆیمان لێ بکات بە حاکم!

ئێمە ھەمیشە بەشێک بووین لە ئێش و ئازاری میللە تەکەمان و بەر گری کەربوین لە چەوسانەوەی خەڵکی بەش مەینەت و بێ دیفاع ،مامۆستاو ڕابەرە کانمان لە میحرابی مزگەوتەکانەوە ڕوو بە روی ئەو دەستەڵاتە بۆگەنەی میشل عەفلەق بوونەوەو بە گوێی جیھانیان دا کە بەڵێ لایەنێکی ئیسلامی چەکدار جیھادی ێدام دەکات و ئەوانەی کە کەڕووڵاڵ بوبون بینیان ئاگری چەکی مێزەر سپیەکان چ ترسێکی خستۆتە دڵی دووژمن و عەلەمانیەکانی کوردیش باش دەیانزانی عەقیدە ئەوو جەنگە دەکات و ئەو مەجال و فەراغەشیان پرکردوە کە لەدەرەوە بۆ کوردستانیان کردبووە بەھانە،بەڵێ ١٣/٥خەڵکی ھەڵەبجە لە ژێر سایەی مێزەرەدا ڕاپەڕی و دواتر ئەو راپەڕینە بو بە خرۆشان و لە ھەموو شارە کانەوە ئەو بڵێسەو نورو ئاگرە ڕووناکی پەخش کردوو ئمان و بەرخۆ دان لە گشت شارەکان دەورەیان داو بزووتنەوەی ئیسلامیان لە کوردستان راگەیاند،با ھە موو دنیا بزانێ مەچەکی پۆڵاینی ئێمە لەو کاتەوە ئەو ئاڵایەی بە سەر ڕاگر توەو لە ڕۆحدا ئەو ئازایەتیەمان ھەر پێیەو دەمارمان پڕە لە خوێنی ڕاپەڕین و گۆمی مەنگیشین بۆ ھەر تو غیانێ کە بیەوێ گەلە ستەم دیدەو موسوڵمانەکەمان فریوبداو پەراوێزمان بخا.

بابەتی دواتر

received_1562251607130190

ڕۆحی شارستانیەت لە قورئاندا ـ سورەی (النمل) بە نمونە

عوسمان زەڵمی دوای سورەی (الشعراء) سورەی (النمل) دێت و کۆتایی یەکەم و سەرەتای دووەم زۆر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *