osman karim

سەروەریەکان لە ئاوێنەی بیرەوەریەوە .. راپەڕینەکەی بەھاری ١٩٨٧ بە نموونە

عوسمان کەریم

قارەمانێتی و جوامێری نەتەوەی کورد لەدرێژایی خەباتیدا بووەتە خەسڵەتی درەوشاوەی تێکۆشان و کۆڵنەدانی ، بەتایبەتی وەستانەوەی لەئاست تاوان و ستەم و سنور بەزێنەکانی زاڵمان بەگشتی و ڕژێمی ستەمکاری بەعس بەتایبەتی ، کەھەمیشە دەرھەق بەم گەلە زیندووە بوێر و دلێرەی باشوری کوردستان ئەنجامی دەدا .

ژیان لەگەڵ بیرەوەریڕەنج و زەحمەت و قوربانیدانی ئەم گەلە مەزڵومە ئەرکە و دەبێتڕۆڵە دڵسۆزەکانی بەشێوەی جۆراوجۆر و دوور لە موزایەدە و پاشقول گرتن و یەکتر کوشتن و ئەویدی پەراوێزخستن و سفرکردن و سڕینەوە .. ڕۆحی بیرەوەریەکان زیندووڕابگرن و لە ئافاتی دەرەکی و ناوەکی بیان پارێزن ، تاکو نەوەی نوێ لەسەر سفرەی دروست و ڕەوای بەرھەمیڕەنجی باو باپیرانیان پەروەردە بکرێن و ڕام بھێنرێن لەسەر چۆنیەتی پاراستنی ئەو دەسەکەوتە بەھادار و بەنرخانە ..

لە نمونەی ئەو سەروەریانەی کە گرنگەو ئەرکە وەبیر بھێنرێنەوە ، ڕاپەڕینە مەزنەکەی ١٣ / ٥ / ١٩٨٧ ی دەڤەری ھەڵەبجە و ھەورامان و شارەزوورە، لەوڕۆژگارەی کەواڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لە ئەوجی قووەت و دەسەڵات و ملھوڕیدا بوو ، ئەوەی بەبیریدا بھاتایەیان دۆست و پشتیوانەکانی پێشنیاریان بۆ بکردایە بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی ناوو شوێنەواری کوردان ئەنجامی دەدا بەبێ سڵەمینەوە !!

سەرەتاو پاش ھەرەسی ئازاربەخشی کەوتنی شۆرشی ١٩٧٥ ی باشوری کوردستان ، بۆڕێگری لەھەر جموجوڵ و دەستپێکردنەوەی خەبات و تێکۆشانێک ، ڕژێم ھەستا بە داگرتن و ڕاگواستنی ھەزاران گوندی نزیک سنوورەکان و شوێنەکانی کردن بەناوچەی قەدەغەکراو ، ئەو پێی وابوو ئاوا دابڕاندروست دەکات لە نێوان کورد و شاخ و چیا سەربڵندەکان، کە بەدۆست و پشتیوان و پەنا و قەڵای خەباتیان ناسرابوون !! وەھەروەھا کۆکردنەوەی خەڵکی لادێکان لە ئۆردوگا بەزۆر دروستکراوەکان و ماندوکردنیان بەچەندینبەڵاودەردی کوشندەوە ..

لەلاێکی ترەوەڕژێم شەڕی عێراق ـ ئێرانی بۆ بەرژەوەندی خۆی دروست کردبوو ، تیایدا ھەروا خوێن و گیانیڕۆڵەکانی گەلانی عێراق لەو جەنگە دۆڕاوەدا ھەڕاج کردبوو ، ھۆکارێکی سەرەکیش بوو بۆ زیاتر چەوساندنەوەی خەڵکی ناوچە نزیکەکانی کوردستان بە سنوور ، ڕۆژانەڕووبەڕووی تۆپ باران و ناوە ناوەش ھێرشی موشەکی فڕۆکەش دەبوونەوە ، بەشێکی زۆری ئەو خەڵکە ھەژارە تەواو ھەراسان بوو بوون لەدەست بارکردن و ھەڵھاتن لەملا بۆ ئەولا و بە پێچەوانەیشەوە ، ئەمە جگە لە مینڕێژ کردنی دەرچە و ڕێ سنووریەکان ..

لەپاڵ ئەم ھەموو مەینەتباریەداڕژێم دەرگای جاشایەتی و خۆفرۆشی بۆ ناوخۆی کوردان کردبوویەوە !! پارەوڕەفاھیەتی کاتی بۆ سەران و سەرکردەکانڕشتبوو !! بەشێکی بەرچاوی ئەم ھێزە خۆفرۆشەی بەکاردەھێنا بۆ چەند مەبەستێک: لەلایەک بۆ بەکژداکردنی ھێزی پێشمەرگە و لەلایەکیتر بۆڕاوە فیرار و دەسگیرکردنی سەربازە کوردە ھەڵھاتووەکانی بەرەی شەڕی دۆڕاو..

ھەروەھا لەگەڵ ئەم کار و تاوانە قێزەونانەیدا دەزگای ئەمن و جاسوسی نھێنی کردبوویەوە بۆ ئەو کوردە دۆڕاوانەی کە تەنھا بۆ حەزو ھەوەسی مردووی خۆیان دەژیان و دەبوونە نۆکەر و ناویانبەڕەفیق حزبی بەعس دەنوسی ، دواتر کۆڵان بەکۆڵان و ماڵ بەماڵ تەڵە و داویان دەنایەوە بۆ ئەھلی ئیمان و باوەڕ و متمانە و غیرەت و شەھامەت .

لەم بارودۆخە سەخت و دژوارەدا و لەناو ئەو ھەمووە دوڕندە بێڕەحمەی بەعس و کوردە خۆفرۆشە دۆڕاوەدا ، کوردان ژیانی سەختیان بەڕێ دەکردو کەس نەبووڕۆژ بەتەمای شەو بووبێیاخود بە پێچەوانەوە ، ئەوەندە تەنگیان پێھەڵچنی بوون تاکو غیرەتی پەنگخواردووی گەلھاتە کوڵ و کەوتە ھەڵمەت و بەڕوویڕژێمی ستەمکاری بەعسدا تەقیەوە و لە کەمترین ماوەدا شاری ھەڵەبجە و شارۆچکەی خورماڵ و سیروان لەدەستی ھێزی ستەمی بەعس پاککرایەوە ، خەڵکی خاوەن غیرەت و بوێریبۆیانھاتنە دەست و دوڕندەکانی دوێنێی بەعسیان کردە دیل و یەخسیرو زەلیل ، بەڵام بەداخەوەچونکە ھێزێک نەبوو ببێتە پشتیوانیان و سەنگەر و مەتەرێزی پێشەوەی ئەمڕاپەڕینە مەحکەم بکەن و بۆ شوێنەکانی دیکە درێژەی پێ بدەن ، بینیمان ئەو ھەڵمەتە پڕھیمەتە زۆر درێژەی نەکێشا خەڵکیڕاپەڕیوو زۆربەیڕووی کردە خاڵە سنوورەکانی ئێران و دەستیان ھەڵگرد لە ھەموو موڵک و ماڵو حاڵیان لە پێناو دەستەبەرکردنی مافی ئازادی و وەستانەوە دژی ستەم و چەوساندنەوە و ناھەقی ..

بەڵام زۆر بەداخەوە ھەروا دەرچوو کەچاوەڕوان دەکرا ، ڕژێم بەوپەڕی قین و بێویژدانیەوە ھاتەوە ناوچەکەویەکەم تاوان کەپێی ھەستا دەسگیرکردن و ئەنفالکردنی کۆمەڵێک خەڵکی بێتاوان و بێبەرگریکاری شارۆچکەی خورماڵ بوو لەپردی زەڵم کە ژمارەیان (١٥) کەس بوو، بەپێی زانیاریەکان کەدواتر دەرکەوت لە سەربازگەی شانەدەری ھەمان شەو لە خەندەقێکدا گولە بارانی کردبوون ، وە ئەوانیش بوونە پۆلێک شەھیدی ئازادی و دادپەروەری و بۆ ھەمیشە چوونەڕیزی شەھیدانی گەل و بەرەیڕەواوە .

گرنگە ئەوڕاستیەش بخەینەڕوو کەوا زۆربەی ئەو خەڵکەی ھەڵھاتبوون لەدەست ستەمی بەعس، ھەوادارانیڕابوونی ئیسلامی بوون ، وە مامۆستایانی ئاینی و ڕۆشنبیرانی سەحوە سەرپەرشتیان دەکردن ، لەودیویش تا ئاستێکی زۆر باش خوشک و برایان لە کوردانیڕۆژھەڵات باوەشیڕێزو نازو خزمەتیان بۆ کردنەوە و لە ئۆردووگاکان گیرسانەوە و بۆ ساڵانێک لەوێ مانەوە.

بابەتی دواتر

1016778_486779041403625_1221301673_n

شەیتانی حكومەت!!

شۆڕش كەمال من ناگەڕێمەوە بۆ ڕابردوی ئادەم و شەیتان و چیرۆكی كەسایەتی نەفرەتلێكراوی یان هەڵفریواندنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *