salam

۱۳/٥ ڕۆژە گەشەکە…

سەلام کەریم

بەدرێژای شۆڕشی کورد ھەمیشە باگراوندی گەورەی ئاینی و ئیسلامی بینراوەو دەوری گەورە و پیاوانی پێشەنگیش ھەر لە حوجرە و مزگەوتەوە دەرکەوتوون و ڕێبەرایەتی شۆڕشیان کردوە بەڵام لە دوای جەنگی جیھانی دووەم و یاخود بڵێین لە شۆڕشەکانی نیوەی سەدەی ڕابردوو ئەم فەراغە دروست بوو بەوەش تاڕادەیەکی زۆر کاریگەری لەسەر شۆڕشی کوردی دروست کردبوو،ھەرچەندە مامۆستایانی ئاینی پشتگیریان لە شۆڕش دەکرد بەڵام ئەو پشتگیرییە چ بۆ شەرعیەت پێدان لە لایەک و بۆ تەواوکردن و غیابی مامۆستایان لە لایەکی تر کافی نەبوو.

بارودۆخ دەیخواست مامۆستایان دەست بدەنە چەک و گەنج و لاوی کورد بانگ بکەن بۆ خەبات وشۆڕش ئەوە بوو وردەوردە و لێرەولەوێ جوڵە و ڕێکخستن دروست بوون تا سەرئەنجام لە ۱۳/٥ ئیتر ڕۆژی مەزن و مزگێنی ڕاگەیەنرا.

کە مامۆستایانی پێشەنگی حوجرە و پیاوانی جیھاد بانگەوازی جیھادیان کرد کوچە و کۆڵانی کوردستان نەما ئەم دەنگە نەبیستێ، لە ھەڵەبجە بانگی جیھاد درا سیدسادق و شارەزور بوونە پێشمەرگە وسلێمانی و ڕانیە و پشدەر و ھەولێر چەکیان لەشان کرد
ئیتر لەوە بە دوا شۆڕشی کورد پڕ و کامل بوو بەمەش بۆ ھەموو لایەک سەلمێندرا شۆڕش بە بێ ھێزێکی ئیسلامی پڕو کامڵ نییە.

بە ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی ئیسلامیشی ھاوکێشەی شۆڕش گۆڕانکارییەکی گەورەی بەخۆیەوەبینی و تاڕادەیەکی زۆریش پشتیوانی نێو دەوڵەتی و دەوڵەتانی ئیسلامی و کەسایەتی ئیسلامی بۆ دۆزی کورد دروست بوو ئەویش بۆ دەوری گەورە و گرانی مامۆستایان و ڕابەرانی بزوتنەوە (مامۆستا مەلا عوسمان و مامۆستا مەلا علی) دەگەرێتەوە
ئەمڕۆش دوای سی ساڵ لەو ڕۆژە گەورە و پیرۆزەوە بەشانازییەوە یادی دەکەینەوە چونکە ئەوە مێژومانە پڕە لە داستانی گەورە و پاکێتی پڕە لە خزمەت، مێژومان نە بە خیانەت نە بە گەندەڵی و دزی لە وڵات لەکەدارنەبووە.

بابەتی دواتر

received_1820747984919189

لادان لە ئەقڵ و ژیری بۆ مرۆڤ گونجاو نیە

عوسمان زەڵمی بزانە بۆ ھەموو چاکەو پیاوەتیەک جوڵێنەر و ڕێکخەرێک ھەیە ، وە بۆ ھەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *