received_1344154912332696

سەر ھەڵدانی ڕێککەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان

ئا:شۆڕش کەمال

“گدانسک” ھەموو نەخشەکانی جیھانی نوێی گۆری گەر لێرەوە دەستپێبکەین و گدانسک وەربگرین وردەکاری دونیای نوێی دەوای شەڕ و پاوەنخوازی و بەرژەوەندی براوەکانی شەڕ بنەڕەتی رێکەوتنەکانە نەوەک بەھای مرۆڤ و ئەخلاق و بەرژەوەندی جیھان.

وشەی گدانسک بەزمانی یۆنانی بە(Gdańsk) دەخوێنرێتەوەو بە ئەڵمانی(دانریغ)، گدانسک شارێکی پۆڵندا یەو دەکەوێتەسەر دەریای”بەلتیک” لە ساڵی ٢٠٠٦ دانیشتوانی ئەم شارە گەیشتوەتە(٤٥٨،٠٥٣) کەس و بە مینای سەرەکی پۆڵندا دادەنرێت و پێی دەوترێت(مینای گدانسک) لەسەردەمی کۆماری پۆڵندای شەعبی پێشوو پێیوتراوە”مینای لینین” ئەم شارە لەلایەن ئەڵمانەکانەوە فەرمانڕەواییکراوە ھەربۆیە زۆرینەی دانیشتوانی ئەم شارە لە مێژویدا ئەڵمان بوون وبەتایبەت سەردەمی جەنگی جیھانی یەکەم و واژوکردنی رێکەوتن نامەی(فرسای) ئەم شارە لەژێر پاریزبەندی (عێبە الامم) و بەپێی رێکەوتنی فرسای جۆرێک لە (حوکمی زاتی) مافی خۆبەرێوەبردنی پێدرا، دوای جەنگی جیھانی دووەم گدانکس چووە پاڵ بۆڵندا ، ئابوری “گدانسک” لەروی بازرگانیەوە بریتییە لە دروستکردنی کەشتی و پترۆکیمیاویەکان و پیشەسازی کیمیاوی ئامادەکردنی خۆراک و پیشەسازی ئەلیکترۆنی پەیوەندی و تەکنەلۆجیا و زانستە ئەندازیاریەکان و کەرتی پەروەردەو زانکۆکان و پێداویستی جوانکاری و دەرمانخانەکان و ئامادەکردنی عەنبەر گەشتیاریش لە دیارترین داھاتەکانییەتی بەتایبەت کەناراوەکانی گدانسک سەرچاوەیەکی گرنگی ئابورین لەسەر دەریای بەلتیک.

دانزیغ یان گدانسک یەکەمین بریسک و چەخماخەی سەرھەڵدانی جەنگی جیھانی بوو (ھیتلەر) لە یەکی سێبتێمبەری ساڵی ١٩٣٦ یەکەم گورزی لەم شارە وەشاند ئەوەش بووە سەرھەڵدانی جەنگی دووەمی جیھان.

بەپێی ریکەوتنێک لە نێوان سۆڤیەت و ئەلمان ھەریەکە بەشێک لە پۆلندای داگیرکرد، گەرچی یەکێتی سۆڤیەتی ئەوکات رێکەوتنی لەگەڵ پۆلندا ھەبوو لە ساڵی ١٩٣٢ بۆ ١٩٤٥ بەپێی ئەو رێکەوتنە نابێت ھێرش کاتە سەر وڵاتەکەی یان تارێکەوتنێکی تر دەکرێت ..بەڵام سۆڤیەت لە ١٧ سێبتێمبەری ١٩٣٩ ھەرزوو ئەو رێکەوتنەی شکاند و بە فەرمی ڕیگەیاند رێکەوتنەکەی لەگەڵ پۆلندا ھەلوەشاندوەتەوەو چیتر پابەند نابێت پێوەی چونکە خاکی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەلمانەوە داگیرکراوەو ئیتر ئەو وڵاتە خۆی لەدەستداوە، ھەر ھەمان رۆژی سۆڤیەت بەیان نامەکەی بڵاوکردەوە ھێرشی بۆ سەر پۆلەندا دەستپێکرد ئەوەش گورزیکی گەورەبوو بۆ ئۆپۆزسسیۆنی چەکداری ئەو وڵاتە، لە رۆژی ٢٨ سێبتێمبەر واتە رۆژێک دوای ئەوە ھێزە بەرگریەکانی پۆلندا لەشاری (مۆدلین) بەناچاری خۆیاندابەدەستەوەو دوو ھەفتەش دوای ئەوە شاری (وارسۆ) خۆی دابەدەستەوە کە ھێزەکانی لە ژێر فەرماندەیی(یۆلیۆس رۆمل) دابوو دواھەمین فەرماندەش(جۆزیف ئانرۆ) بوو لە نیمچە درورگەی (ھێڵ) ی باکوری پۆلندا خۆی دابەدەستەوە
پۆلندیەکان زیانی گەورەیان بەرکەوت لەو جەنگەداو نزیکەی(٤،٨٦٣،٠٠٠) چوار ملیۆن و ھەشت سەد و شەست و سێ ھەزار کەسیان لێ کوژرا.

ئەم داگیرکاریەکارەساتێکی گەورە بوو بۆ پۆلندا و لەروی سیاسیەوە ئەو وڵاتە لەسەر نەخشە سرایەوەو یەکێتی سۆڤیەت ئەو بەشەی داگیری کردبوو لە نێوان لیتوانیا و روسیا دابەشیکرد ئەو بەشەشی لە لایەن ئەلمانەوە داگیرکرابوو پۆلندیەکان دوای جەنگ و شکانی ھیتلەر توانیان بیگێرنەوە بەڵام ئەو بەشەی کەوتبووە ژێردەستی سۆڤیەت نەیانتوانی بیگیرنەوە چونکە روسیا بەبراوەی جەنگ دادەنرا و لەریزی دۆراوەکانی جەنگ بەرامبەر ھاوپەیمانان ھەژمارنەدەکرا، پۆلندیەکانیش لەبەرامبەردا چەند بەشێک لە خاکی ئەلمانیان برد.

پەیماننامەی فرسای
لەساڵی١٩١٨ لە پاریس کۆنگرەی ئاشتی بە ئامادەبوونی وڵاتانی ھاوپەیمانی سەرکەوتوو لە جەنگ ئەنجامدرا و لەو کۆبوونەوەیەدا وڵاتانی سەرکەوتوو بریاریان لەسەر دابەشکردنی دەستکەوتوو غەنیمەتەکانی شەڕکرد کە لە وڵاتانی دۆراوو داگیرکراو دەستیان کەوتووە تا بتوانن لەوە بەدوا رێکەوتنێک بکەن بۆ ئاشتی نێوانیان.

لە ساڵی ١٩١٩ لە پاریس بە ئامادەبوونی نوێنەری (٣٢) دەوڵەت و کیانی سیاسی بریاری دامەزراندنی(عێبە الامم)درا.

لەمیانەی ئەو کۆرو کۆبوونەوانەدا بریار لەسەر پێنج رێکەوتن درا لە دیارترین ئەو رێکەوتن نامانە (رێکەوتنی فرسای لەگەڵ ئەڵمان) و دابەشکردنی ماڵوموڵکی دەوڵەتی عوسمانی و موستەعمەرەکانی ئەڵمانی دەرەوەی ئەوروپا و دابەشکردنی سنورەکانی ئەڵمانیا بوو بە نەخشەیەکی نوێ و دامەزراندنی چەند دەوڵەتێکی نوێ بوو کە پێشتر بونیان نەبووە، ھەروەھا قەرەبووکردنەوەی ئەو وڵات و نەتەوانەی بەھۆی شەرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە لەسەر حسابی ئەڵمانیا، لەبەشی ٢٣١ ی رێکەوتنی(فرسای) ھۆکاری جەنگەکە خرایە ئەستۆی ئەڵمان و ھاوپەیمانەکانی تری و قەرەبووەکەش لەسەریان سەپێنرا.

لەو کۆنگرەیەدا چوار لە گەورە سەرکردەکانی جیھان ئامادەبوون ھەریەکە لە وۆدرۆ ویلسۆن و سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و دێڤید لوێد جۆرج سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و جۆرج کلیمنسۆ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا و فیتۆریۆ ئیمانوێڵ ئۆلاندۆ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا (١٤٥) جار بەنھێنی و ئاشکرا کۆبوونەوەو چەند بریاری گرنگیان داڕشتەوەو دواتریش وڵاتانیتر لەسەری رێکەوتن.

کۆنگرەکە بەفەرمی لە ١٨-یەنایەری ١٩١٩ کرایەوەو نوێنەری ٢٧ وڵات بەشداریکرد و بەسەر ٥٢ لیژنەدابەشکراو ١٦٤٦ جەلسەی خایاند بۆ ئامادەکردنی راپۆرتەکان.

خاڵە گرنگەکانی کۆنگرەکە راسپاردەکانی بریتی بوون لە رێکەوتن نامەی فرسای ئەلمانیا کە خۆی لە (١٥) بەش و ٤٤٠ بەند دەبینیەوە لەم کۆنگرەیەدا ھەرپێنج ھێزە سەرەکییەکە کە پێکھاتبوون لە ھێزەبراوەکانی(فەرەنسا و بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئیتالیا و یابان) رۆڵی کاریگەریان ھەبوو جگەلە یابان کە رۆڵێکی لاوازو لاوەکییەان پێدابوو لە٢١ ی یەنایەری ساڵی ١٩٢٠ کۆنگرەکە کۆتایی ھات کە ھاوکات بوو لەگەڵ کردنەوەی کۆمەڵەی(عێبە الامم).

لە کۆنگرەی پاریس بۆ ئاشتی پێنج ریکەوتن ئامادەکران:
-پەیمان نامەی فرسای ٢٨ یۆنیۆ ١٩١٩ لەگەڵ ئەڵمانیا.

-پەیمان نامەی سان جێرمان ١٠ سێبتێمبەری١٩١٩ لەگەڵ نەمسا.

-پەیمان نامەی نویی ٢٧ نۆڤەمبەری١٩١٩ لەگەڵ بولگاریا.

-پەیمان نامەی تریانون ٤ یونیۆ ١٩٢٠ لەگەڵ مەجەڕ.

-پەیمان نامەی سیڤەر ١٠ ئوگەستس ١٩٢٠ لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی کە دواتر پەیمان نامەی لۆزانی لە ٢٤ ی یۆلیۆی ١٩٢٣ لەگەڵ کۆماری تورکیا لێکەوتوەو سەرەتای بۆ ١٩١٨ دەگەڕێتەوەو سەرەتای دابەشکردنی کوردستانیش لە نەخشەی نوێی جیھان دەگرێتە خۆ.

لە پایزی ساڵی ١٩٦٨ شۆرشێکی قوتابیان لە پۆڵندا سەری ھەڵدا ئمەش بە ھۆی خراپی سیستمی سیاسی و رەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی روسیا بوو ھەرچەندە سەرەتا کۆمەڵێکی کەم بوون بەڵام زۆر بەخێرایی تەشەنەی سەند سەرکردەو ھەلسورێنەرانی ئەم کۆمەڵەیە (ئادەم میکیفیتش و ھەندرێک زتسلیڤەر) بوون لە زانکۆی وارسۆ دوای ئەوەی راگری زانکۆ بە فەرمانی حکومەت ھەریەکە لە (ئادەم و ھەندرێک) ی درکرد زیاتر لە(٤٠٠٠) قوتابی دەستیان بەمانگرتنکرد لەو نێوەندەدا نزیکەی(٥٠٠) میلشیا بەناوی پشتگیریکردنی داواکانیانی شۆرش ھاتنە نێو حەرەمی زانکۆ و لە پێش چاوی زیاتر لە(٢٠٠) پۆلیس و دەستیانکرد بە گرتن و لێدانی قوتابیان بەشێوازێکی درندانە و خۆپیشاندانەکە بلاوەی پێکرا، بۆروژی دواتر نزیکەی(٢٠٠٠٠) ھاولاتی لەنێوشەقامی سەرەکی وارسۆ دەستیانکردوە بە خۆپیشاندانکردو کۆمەڵێکی زۆریان لێدەستگیرکرا لەوانە ھەریەکە لە (جیسیک کرۆک ، کارول مۆدلسکی) تێدابوون لەوە بەدواوە لە شارەکانی تری (گدانسک ، کراکوف، بوزنان فرۆتسواف وۆدج) سەریان ھەڵداو رۆژنامەیtrybuna luda رایگەیاند جولەکەکان لە پشتی ئەو ھاندانە قوتابیانەوە بوون ھەر بۆیە حکومەتیش ھەولی دەستگیرکردنی(سەرکردەکانی) داون و (میتشلاف موتسار)ی وەزیری ناوخۆ پشتگیریکردوون ھەر لەو ساڵەدا چەندین پلانی جولەکەکان لە ئاڵۆزیەکانی پۆلندا ئاشکرابوو، (ئێدوارد ئۆخاب) ناچارکرا بە زازھێنان لە سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت و وازی لە پۆستەکەی پێھێنرا (جۆزیف سریکۆفیتش) ی سەرۆک وەزیران لە وتارێکی دا داوایکرد جولەکەکانی پۆلەندا ئەو وڵاتە جێبھێڵن لەماوەی یەک ساڵدا نزیکەی(١٠٠٠) ھەزار جولەکە پۆلندایان جێھێشت و تادەھات زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان و پۆستەکانیان لە کەسانی جولەکە کەمدەبوونەوەو کەنیسەی کاتۆلیک یان لەو بارەیەوە تاوانباردەکرد، دواتر وتاری گفتوگۆو لێکتێگەیشتنی ئاینی سەری ھەڵدا.

لەساڵی ١٩٧٠ بەھۆی تەقەکردن لە کرێکارانی دروستکردنی کەشتی (گۆمۆلکا) تاوانبارکرا و لەکارخراو لە لایەن مۆسکۆوە(ئێدوارد جێرک) دامەزرێنرا پاشان لە ساڵی ١٩٧٦ لیژنەی داکۆکی لە کرێکاران دامەزرا و لە سەرەتای ١٩٨٠ نوێنەری قوتابیان ھاتنە نێو کایەی سیاسی.

لۆبی سەھیۆنی لە پۆلندا ەستیان بەسەر زۆریک لە دامەزراوەو ناوەندە حکومیەکان کرتوە و لە دوای ئەمریکا نزیکتریت دۆستی قەوارەی جولەکەن.

بابەتی دواتر

Mexico_free_trade_agreements

ریزبەندی ئەو ئایینانەی زۆرترین كوشتوبڕیان ئەنجام داوە

سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی د.نەفید شێخ لە زانكۆی لویسفیل لە لێكۆڵینەوەیەكیدا سەبارەت بە جەنگ و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *